Zanstitajweed.com

بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
-:-:-

بەشی یەکەم شێوەکانی هاتنە خوارەوەی قورئان


شێوەکانی هاتنە خوارەوەی قورئان


قورئانی پیرۆز بە حەفت شێوە هاتۆتە خوارەوە

عن عُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ (رضِيَ اللهُ عنْه) يَقُولُ: «سَمِعْتُ هِشَامَ بْنَ حَكِيمِ بْنِ حِزَامٍ يَقْرَأُ سُورَةَ الْفُرْقَانِ عَلَى غَيْرِ مَا أَقْرَؤُهَا، وَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَقْرَأَنِيهَا، فَكِدْتُ أَنْ أَعْجَلَ عَلَيْهِ، ثُمَّ أَمْهَلْتُ حَتَّى انْصَرَفَ ثُمَّ لَبَّبْتُهُ بِرِدَائِهِ، فَجِئْتُ بِهِ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقُلْتُ: إِنِّي سَمِعْتُ هَذَا يَقْرَأُ سُورَةَ الْفُرْقَانِ عَلَى غَيْرِ مَا أَقْرَأْتَنِيهَا، فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: " اقْرَأْ "، فَقَرَأَ الْقِرَاءَةَ الَّتِي سَمِعْتُهُ يَقْرَأُ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: " هَكَذَا أُنْزِلَتْ "، ثُمَّ قَالَ لِي: "اقْرَأْ " فَقَرَأْتُ، فَقَالَ: " هَكَذَا أُنْزِلَتْ، إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ أُنْزِلَ عَلَى سَبْعَةِ أَحْرُفٍ، فَاقْرَءُوا مَا تَيَسَّرَ مِنْهُ» رواه البخاري ومسلم.
واتە: عومەری کوڕی خەتتاب (خودا لێ‌ی ڕازی بێت) دەڵێ: گوێم لێبوو ( هشام )ی کوری حزام (خودا لێ‌ی ڕازی بێت) سورەتی ( ألفرقان )ی دەخوێند، جیاواز لە خویندنی من کە پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) خۆی بۆی خوێندبووم، خەریک بووم پەلە بکەم خویندنەوەکەی پێ ببڕم، بەڵام مۆڵەتم دا تا لێ بووەوە، پاشان بەرۆکیم گرت و بردم بۆ خزمەت پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)، پێم گوت: ئەی پێغەمبەری خودا من گوێم لەمە بوو سورەتی ( ألفرقان )ی خوێندەوە جیاواز لەوەی کەتۆ بۆمنت خوێندووە، پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمووی بەریدە، بیخوێنەوە، ئەویش هەر بەو شێوە خوێندی کە من لێم بیستبوو، پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمووی: بەم شێوە دابەزیوە، پاشان بەمنیشی فەرموو بیخوێنە، منیش خوێندمەوە، فەرمووی، بەم شێوە دابەزیوە، ئەم قورئانە لەسەر حەوت پیت دابەزیوە، ئێوەش ئەوەندەی بۆتان دەکرێ بیخویننەوە.

کاتێک کە قورئان هاتە خوارەوە شێوەی ئاخافتن زۆر بوو لە مەککەو دەوروبەریدا، وەك شێوەی (قریش) و (تمیم) و (أسد) و (خزاعە) و (کنانە). جا لەبەر ئەوەی کە پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) خۆی لە قوڕەیش و شێوەی ئاخافتنی قوڕەیشی بوو، وە شێوەی قورەیشیش لە هەموو شێوەکانی دیکە ڕەوانتر بوو، قورئان بەشێوەی قریش هاتە خوارەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم شێوەیە گران بوو لەسەر تیرەکانی دیکە، ڕێ درا کە هەرکەسە بەشێوەی خۆی دەوری قورئان بکاتەوە، وە هەر تیرەیەک قورئانی وەرگرت لەدەم پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بە شێوەی خۆی، وە هەموو تیرەیەک قورئانی دەخوێند بەو شێوەی کە لای ئاسان بوو.

ئەوە مایەوە تا زەمانی ئیمام عثمان ـــ ی كوڕی عفان (خودا لێ‌ی ڕازی بێت) ئەو هەموو شێوەکانی قورئانی کرد بەیەک شێوە کە شێوەی قریش بوو، وەک باسمان کرد چوار نوسخەیان نووسیەوەو دابەشیان کرد بەسەر (مەککەو کوفەو بەسرەو شام)دا بۆ ئەوەی لەسەر ئەم قورئانانە قورئان بنووسنەوەو هەمووی ببێتە یەک شێوە.