بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی پێنجەم
وه‌ستان له‌سه‌ر کۆتایی وشه‌کان
وه‌ستان له‌سه‌ر کۆتایی وشه‌کان ( الوَقْفُ عَلَى أواخِرِ الكَلِمِ ) / ٢
وەستان لەسەر کۆتا پیتی وشە
لەپێشەوە باسی ئەوەمان کرد کە هەموو كەسێك له كاتى قسەكردن يان خوێندنەوە، بۆ ئەوەی هەناسە بکێشێ ناچار دەبێ قسەکەی خۆی ببڕێ‌و دواى هەناسه كيٌشان دريٌژە به قسەكه يان بە خوێندنەوەکەی بدات، ئەم بڕينى دەنگه بۆ هەناسه كێشان پێی دەگوترێ وەستان ( وقف ).
هەروەهاباسی ئەوەشمان کرد کە عەرەب بە زەنە ( سکون ) دەستپێناکەن بە خوێندنەوەو له‌سه‌ر پیتێک به‌جوڵاوه‌یی ناوەستن ( واتە: حەرەکەکەی دەکەن بە زەنەو لەسەری دەوەستن ) چونکە وەستان بە زەنە سووکترە.
جۆرەکانی وەستان لەسەر کۆتا پیتی وشە
[2]
عەرەب لەسەر کۆتا پیتی وشەیەك بە ( ٣ ) سێ جۆر دەوستن:
یه‌که‌م / وه‌ستان لەسەر کۆتا پیتی وشەیەك ته‌نها به‌زه‌نه بەبێ ئەنجامدانی هیچ جووڵەیەکی تایبەت، واتە: نە لە (الرَّوْم) بچێت نە لە (الإشْمام)، مه‌به‌ستمان له زه‌نه‌ی ڕووت و به‌ده‌ر له (ڕه‌وم و ئیشمام).
دووەم / وەستان لەسەر کۆتا پیتی وشەیەك بە ڕەوم (الرَّوْم).
سێیەم / وه‌ستان لەسەر کۆتا پیتی وشەیەك بە ئیشمام (الإشْمام).
یه‌که‌م / وه‌ستان لەسەر کۆتا پیتی وشەیەك ته‌نها به‌زه‌نه[3] (لە پیشەوە باسمان لێوە کرد).
دووەم / وەستان لەسەر کۆتا پیتی وشەیەك بە ڕەوم (الرَّوْم).
ڕه‌وم له زمانه‌وانیدا: به‌واته‌ی داوا دێت (الطلب).
له‌زاراوه‌ی ته‌جویددا: لاوازکردنی ده‌نگی جووڵه‌ی سه‌ر پیتێکه به‌جۆرێک زۆربه‌ی زۆری ده‌نگه‌که بڕوات، یاخوود بریتییه له هێنانی که‌مێك له ده‌نگی جووڵه‌ی سه‌ر پیتێک که به سێیه‌کی دانراوه (الثلث) به‌جۆرێك ئه‌و ده‌نگه گوێبیستێکی نزیك ده‌یبیستێ هه‌رچه‌نده نابیناش بێت ، ڕهومیش ته‌نها له پیتی بۆردار (المضموم) و ژێردار (المکسور)دا ده‌بێت، وەکو:
بنەما (قاعدة) / ١:
لەکاتی وەستان لەسەر تەنوینی بۆردار (مضموم) و ژێردار (مکسور) تەنوینەکە لادەبرێت و پاشان دەنگ نزمدەکرێتەوە تاکو بەشێکی دەنگی پیتی بۆردار یان ژێردار ببیسترێ، وەکو:
بنەما (قاعدة) / ٢:
هەروەها پێویستە حوکمی گەیاندن (الوصل)ی لەگەڵ هەموو حاڵەتەکانی دیکەدا لەسەر جێبەجێ بکرێت، وەکو:
١ ــ درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە (المَدِّ العارِضِ للسُّكونِ) درێژناکرێتەوە بەڵکو تەنها حاڵەتی کورتکردنەوە کە دوو جوڵەیە جێبەجێ دەکرێ، وەکو:
٢ ــ قەڵەوکردن و ناسککردنی ئەو پیتانەی کە بە ڕەوم (رَوْم) لەسەری دەوەسترێت، بەگوێرەی حوکمی گەیاندن (الوَصل)ە، وەکو پیتی (راء ــ ر) لەحاڵەتی وەستایی ئاسایی ناسك دەکرێ (ترقیق) بەڵام لە هەردوو حاڵەتی کەیاندن (الوَصل) یان وەستان لەسەری (الوَقف) بە ڕەوم (رَوْم) قەڵەو دەکرێ (تفخیم) چونکە مامەڵەی گەیاندنی بۆ دەکرێ، وەکو:
ــ پرسیار: بۆچی ڕه‌وم له پیتی سه‌ره‌دار (مفتوح)دا نابێت؟
ــ وەڵام: له‌به‌ر سووکی سه‌ره (الفتحة) خۆی، سه‌ره ئه‌گه‌ر هه‌ندێکی هاته ده‌ر ئه‌وه هه‌مووی هاتووه، واته پارچه ناکرێت.
تێبینی:
له‌کاتی ئه‌نجامدانی ڕه‌وم ئه‌گه‌ر پیته‌که سیفه‌تی له‌ره (قلقلة)ی هه‌بو ئه‌وە له‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌نجام نادرێت چونکه (ڕه‌وم) حوکمی وه‌ک پیتێکی جوڵاو (متحرك) وایه، له‌ره‌ش له‌سه‌ر پیتێکی زەنەدار (ساکن) ده‌بێت.
سێیەم / وه‌ستان لەسەر کۆتا پیتی وشەیەك بە ئیشمام (الإشْمام).
ئیشمام: بریتییە لە وەستان لەسەر پیتێکی بۆردار (مضموم) بە خڕکردنەوەی دوو لێوەکان بەبێ هیچ لە دەربڕینی دەنگێك لەدوای گۆکردنی دوا پیت بە زەنەیی.
ئه‌و لێو خڕکردنەوەیەش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که بزانرێت پیتی کۆتایی وشەکە بۆردار (مضموم)ه، وە پێویسته دهروهیهکیش (فرجة) بمێنێته‌وه له‌نێوانیان هه‌تاوه‌کو هه‌وای لێ بێته‌ده‌ر، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئیشمام یەکسەر ئه‌نجام بدرێت له‌دوای ده‌ربڕینی دواپیته وه‌ستاوه‌که به‌بێ هیچ دواکه‌وتنێك.
ئیشمام به‌چاو ده‌بینرێت و نابیسترێت چونکە په‌یوه‌ندی نیه به ده‌نگه‌وه [4]، بۆیه نابینا هه‌ستی پێناکات. ئەم جۆرە وەستانە واتە بە (ئیشمام) تەنها لە پیتی بۆردار (مضموم) ڕوودەدات و لە زەنەدار (ساکن)
و لەسەرە (مفتوح) و لە ژێردار (مکسور)دا ڕوونادات، وەکو:
ــ پرسیار: بۆچی ئیشمام ته‌نها لهبۆردار (مضموم)دا ده‌بێت؟
ــ وەڵام: له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی بۆر(الضـمة)دا لێوه‌کان کۆدهبنهوەو خڕدەکرێن، به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره (الفتحة) که لێوه‌کان له‌گه‌ڵی ده‌کرێنه‌وه و هه‌روه‌ها ژێر (الکسرة) که لێوی خواره‌وه له‌گه‌ڵی داده‌به‌زێت.
تێبینی:
تەنوینی دوو لەبەر (ضَمَّتَيْن) هەمان یاسای هەیە لەکاتی وەستان لەسەری بە (ئیشمام)، واتە: بە خڕکردنەوەی دوو لێوەکان بەبێ هیچ لە دەربڕینی دەنگێك لەدوای گۆکردنی دواپیت بە زەنەیی وەکو:
بنەما (قاعدة) / یاسای وەستان بە ئیشمام (الإشمام) وکو یاسای وەستانی ئاساییە بە زەنە ( الوقفِ بالسُّكونِ)، واتە:
١ ــ توشهات بە زەنە (ألعارض للسكون) لەگەڵیدا درێژدەکرێتەوە (کورت، مامناوەند، درێژ): ( ٢ ــ ٤ ــ ٦ ) جووڵە.
٢ ــ ئەو پیتەی کە بە ئیشمام لەسەری دەوەستین هەمان مامەڵەی وەستان بە زەنە (الوقف بالسکون)ی لەگەلدا دەکرێت لە قەڵەوکردن و ناسك کردندا، وەکو:
بنەما ( قاعدة )/:
ئەو حاڵەتانەی کە روم و ئیشمام نایانگرێتەوە
١ ــ های مێینە (هاءِ التَّأنيث) کە بە (هاء ـ هـ) نوسراوە: بریتییە لەو (هاء)ەی کە بە کۆتایی ناوەکان (الأسماء) لکێندراوەو نیشانەیە بۆ ڕەگەزی مێینە، لەکاتی گەیاندن (وصل) بە (تاء) دەخوێندرێتەوە، بەڵام لەکاتی وەستان لەسەری بە (هاء ــ هـ)ێکی زەنە (سکون)دار دەخوێندرێتەوە، ئیدی ڕەوم و ئیشمام ناچێتە سەری، وەکو:
بەڵام پێویستە ئاگاداربین کە هەندێك های مێینە (هاءِ التَّأنيث) لە قورئانی پیرۆزدا بە شێوەی (تاء)ی کراوە (ت) نوسراوە لەسەر زاراوەی هەندێک لە عەرەبەکان ئەوانەی لەسەری دەوەستن بە (تاء).
ئیمامی (حفص) بە (تاء) لەسەری دەوەستێت ــ لە حاڵەتی ناچاری یان تاقیکاری ــ وە لەم حاڵەتەدا رەوم و ئیشمام دەچێتە سەری، وەکو:
لەبەر نەبوونی زاراوەیەکی پڕاوپڕی هەردوو وشەکە، بە باشتر زانرا زاراوە عەرەبییەکە بنووسرێتەوە.
شیخ ( ایمن سوید ) دەربارەی ڕەومو ئیشمام دەڵێت: ئەم بابەتە تەواوکەری تەجویدە وە قورئانخوێن دەتوانێ تەنها بە زەنە لەسەر کۆتایی وشەکانی قورئان بوەستێ و پێویستی بە رەومو ئیشمام نیە.
وەستان بە زەنە بنچینە ( أصل )ی وەستانە.
تنوين أطلس التَّجويد ص ٢١٥ و علم التَّجويد، المستوى الثاني ص ١٣٩.
گرنگ و تایبەت

مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی ده‌ستووره‌کانی ته‌جوید به ڕه‌نگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)

د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ

دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى

دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی

جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید

خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە