بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی سێیەم دەرچەی پیتەکان (مَخارِجُ الحُروف)
دەرچەی پیتەکان (مَخارِجُ الحُروف)
دەرچەی پیتەکان (مَخارِجُ الحُروف)
دەرچە (مَخْرَج): جێگای دەرچوونی پیت لەکاتی گۆکردنو دەربڕینیدا، یان ئەو جێگەیەی کە پیتەکەی لێدەردەچێت و هەر لەوێ کۆتایی پێدێت. وە لەسەر ڕای (إبن ألجزري) و (خليل)ی کوڕی ئەحمەدو زۆرینەی خوینەرانی قورئان (جمهور ألقرآء) جێگای دەرچوونی پیتەکان (١٧) حەڤدە دەرچەی (تایبەتین)و، دابەش دەبن بەسەر (٥) پێنج دەرچەی (سەرەکی):
یەکەم / دەرچە سەرەکییەکان (المَخارِجُ الرَّئيسيّة)
١ــ بۆشایی نێوان گەروو و دەم (ألجوف)
٢ــ گەروو (ألحلق)
٣ــ زمان (أللسان)
٤ــ دوولێوەکان (ألشفتان)
٥ــ بۆشایی لووت (ألخيشوم) ئەو بۆشاییەیە کە لووت دەگەیەنێت بە گەروو
لە ناوەوە
تێبینی / چۆنێتی دۆزینەوەی شوێنی دەرچوونی پیتەکان (جگە لە پیتی ألف)
بۆ دۆزینەوەی دەرچەی هەر پیتێک لەپیتەکان، ئەوا پیتەکە بەزەنەداری (سکون) دادەنێین و هەمزەیەکی لەپێش دادەنێین، ئینجا لەکوێ دەنگەکە کۆتاییهات ئەوێ شوێنی دەرچوونی پیتەکەیە بەو شێوەیە:
ــ بۆ دۆزینەوەی دەرچەی پیتی (هەمزە) دەڵێین: أأ
ــ بۆ دۆزینەوەی دەرچەی پیتی (ب) دەڵێین: أب
ــ بۆ دۆزینەوەی دەرچەی پیتی (ح) دەڵێین: أح
دووەم / دەرچە تایبەتییەکان (المَخارِجُ الخاصَّة)
ئەگەر بە وردی تێبینی دەرچەی پیتەکان بکرێت، دەردەکەوێت بۆ هەر پیتێک دەرچەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام لەبەر سەختییو بە زەحمەت ناسینەوەی ئەو هەموو دەرچەیە، زاناکان ئاسانکارییان بۆ خەڵکی کردووە، بەوەی کە دەرچەی پیتە لێک نزیکەکانیان کردووە بە یەک دەرچە.
هەروەکو لە سەرەوە باسمان کرد، بەرای زۆرینەی زانایان ژمارەی دەرچە تایبەتییەکان بریتیە لە (١٧) حەڤدە دەرچە، کە ئەمانەی خوارەوەن:
بۆشایی گەروو + بۆشایی دەم (ألجوف)
تەنها (٣) سێ پیت لەم دەرچەیە دەردەچن، کە بریتین لە (ألف، واو، ياء)[1]، دەنگی ئەم پیتانە لە بۆشایی گەرووەوە دەست پێدەکاتو لە بۆشایی دەمەوە کۆتایی پێدێت بەبێ پشت بەستن بە هیچ ئەندامێکی دەم. ئەمەش لەبەر ئەوەیە چونکە دەرچەکانیان نادیارن.
بەشێوەیەکی گشتی بەم پیتانە دەڵێن: (حروف المَدّ) و (حروف اللّين)، ئەمەش لەبەر ئەو هۆکارانە بوو کە پێشتر لە بابەتی (پیتەکانی زمانی عەرەبی) باسکران، هەروەها چونکە هەموو پیتەکانی دی بە ئەندازەی دەرچەکانیان یەکسانن، تەنها ئەم سێ پیتە نەبێت، هەر لەبەر ئەوەیشە ئەم سێ پیتە دەنگی زیادەو دریژکردنەوە لەسەر خۆیان پەسند دەکەن
پیتەکانی ئەم دەرچەیە
یەکەم / (ألف ) بەم هەنگاوانەی خوارەودا جێبەجێ دەبێت:
أ ـــ لەرینەوەی هەردوو دەنگە ژێیەکان
ب ـــ کرانەوەی دەم بە شێوەیەکی مامناوەندی.
ج ـــ هەموو بەشەکانی زمان لە باری ئاساییو پشوودا دەبن.
دووەم / (واو) بەم هەنگاوانەی خوارەوەدا جێبەجێ دەبێت[2]:
أ ـــ لەرینەوەی هەردوو دەنگە ژێیەکان
ب ـــ خڕکردنەوەی لێوەکان بە ئاراستەی دەرەوەی
ج ـــ بەرزکردنەوەی بەشی پشتەوەی زمان لەگەڵ چاڵ نەکردنەوەی ناوەڕاستەکەی
سێیەم / دەرچوونی(ياء) بەم هەنگاوانەی خوارەوەدا جێبەجێ دەبێت:
أ ـــ لەرینەوەی هەردوو دەنگە ژێیەکان
ب ـــ دابەزینی شەویلاکی خوارەوە
ج ـــ بەرزکردنەوەی ناوەڕاستی زمان بۆ بەرانبەر خۆی لە مەڵاشووی سەرەوە
هەرسێ پیتەکەش لەم وشەیە کۆکراونەتەوە: [3]
بەشی خوارەوەی گەروو (أقصى الحلق)
هەردوو پیتی (همزة ـــ ء)
و (هاء ـــ هـ)
لەم دەرچەیە دروست دەبن کە لە ناوچەی دە نگە ژێیەکان بەم شێوەی خوارەوە بەدیاردەکەون:
ـــ پیتی (هەمزە) بەهۆی توند پێکەوەنوسانی هەردوو دەنگە ژێیەکانەوە دروست دەبێ، بۆ دربڕینی هەمزەیەکی دروست پێویستمان بە دوو مەرج هەیە، یەکەم: هاوسەنگیی دەنگی گیربوو لە پشت دەرچەی پیتەکەدا. دووەم: هاوسەنگیی لە شێوەی هاتنە دەرەوەی پیتەکەدا. راستە کە ئەم پیتە پێویستی بە هێزێکی دەربڕین هەیە، بەڵام نابێ زێدەڕەوی تێدا بکرێو پێویستە بە ناسکی دەربچوێنرێت.
ـــ پیتی (هـ) بەهۆی کرانەوەیەکی کەمی هەردوو دەنگە ژێیەکانەوە دروست دەبێ، بەڵام ئەگەر بە ئەندازەیەکی زۆر کرانەوە ئەوا دەنگی ئەم پیتە بەتەواوی نابیسترێ .
نموونەی پیتی (همزة ـــ ء):
﴿أَنفُسَهُمۡ﴾ ﴿إِيَّاكَ﴾ ﴿أُنزِلَ﴾ ﴿ءَامَنُواْ﴾ ﴿إِيمَٰنٗا﴾ ﴿أُوتِيَ﴾
﴿وَلَا يَأۡتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ﴾
نموونەی پیتی (هاء ـــ هـ):
﴿مِهَٰدٗا﴾ ﴿شُهُودٞ﴾
﴿وَمَهَّدتُّ لَهُۥ تَمۡهِيدٗا ١٤﴾
نموونەی هەردوو پیتی (همزة ـــ ء) و (هاء ـــ هـ):
بەشی ناوەڕاستی گەروو (وسَطُ الحَلقِ)
هەردوو پیتی (عین ــ ع
)
و (حاء ــ ح
)[4] لەم دەرچەیە دروست دەبنو بەم شێوەی خوارەوە بەدیاردەکەون:
ـــ پیتی (عین) بە گەڕانەوەیەکی زۆری زمانە گچکەکە بە ئاڕاستەی دیوی ناوەوەی گەرووەوە دروست دەبێ. بەم شێوە دەروازەی تێپەربوونی دەنگی پیتەکە زۆر تەسک دەبێتەوە
ـــ پیتی (حاء) بەگەڕانەوەیەکی کەمی زمانە گچکەکە بە ئاڕاستەی دیوی ناوەوەی گەرووەوە دروست دەبێ. لەبەرئەوە دەروازەو دەرچەی ئەم پیتە فراوانترەو زۆرترین هەناسەی پێدا تێپەڕدەبێت.
نموونەی پیتی (عین ـــ ع):
﴿يَوۡمَ يُدَعُّونَ إِلَىٰ نَارِ جَهَنَّمَ دَعًّا ١٣﴾
نموونەی پیتی (حاء ـــ ح):
﴿وَلِيُمَحِّصَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَيَمۡحَقَ ٱلۡكَٰفِرِينَ ١٤١﴾
بەشی سەرەوەی گەروو (أدنى الحلق)
هەردوو پیتی (غین ــ غ)
و (خاء ــ خ)
بەم شێوەی خوارەوە لەم دەرچەیەدا دروست دەبن:
ـــ پیتی (غ) بە زۆر نزیکبوونەوەی بنکەی زمان لەگەڵ بەرانبەر خۆی لە نەرمە مەڵاشوودا دروست دەبێ.
ـــ پیتی (خ) بە زۆر نزیکبوونەوەی بەشی سەرووتری بنکەی زمان لەگەڵ بەرانبەر خۆی لە نەرمە مەڵاشوودا پەیدا دەبێت. نابێ پاڵەپەستۆی زۆر بخرێتە سەر دەنگی ئەم پیتە ئەگەرنا دەبێتە هۆی داخستنی دەرچەی پیتەکە و دواتر وەکو دەنگی پرخەی خەوی لێدێت.
نموونەی پیتی (غین ــ غ):
﴿فَأَغۡوَيۡنَٰكُمۡ إِنَّا كُنَّا غَٰوِينَ ٣٢﴾
نموونەی پیتی (خاء ــ خ):
﴿إِنَّآ أَخۡلَصۡنَٰهُم بِخَالِصَةٖ ذِكۡرَى ٱلدَّارِ ٤٦﴾
بەشی پشتەوەی زمان (أقصى اللِّسانِ)
ـــ ئەم دەرچەیە تەنها پیتی (قاف ــ ق
)ی لێدەردەچێت، ئەو کاتەی کە بەشی پشتەوەی زمان لەگەڵ بەرانبەر خۆی لە نەرمە مەڵاشوودا بە یەک دەگەن.
نموونەی پیتی (قاف ــ ق): ﴿قَالُوا﴾ ﴿يَقُولُونَ﴾ ﴿وَإِذَا قِيلَ﴾
﴿قُلْ إِنَّ رَبِّي يَقْذِفُ بِالْحَقِّ عَلَّامُ الْغُيُوبِ﴾[5]
بەشی پشتەوەی زمان لەگەڵ نەرمە مەڵاشوو+ ڕەقە مەڵاشوو (أقصى اللِّسان مع الحنَكِ اللَّحمي والعظميِّ)
ـــ ئەم دەرچەیە پیتی (كاف ــ ك
)ی لێدەردەچێت، ئەو کاتەی کە بەشی پشتەوەی زمان لەگەڵ بەرانبەر خۆی لە (نەرمە مەڵاشوو + ڕەقە مەڵاشوو)دا، بەیەکتری دەگەن.
نموونەی پیتی (كاف ــ ك): ﴿يَكْتُبُونَ﴾ ﴿ذِكْرَكَ﴾
﴿وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا﴾[6]
-
ئەم پیتانە چەند ناوێکیان هەیە:
١ ــ پیتە هەواییەکان ( ألحروف ألهوائية ) چونکە پشت بە هەوای بۆشاییەکەی دەبەستێت، بە جوڵاندنی هەواکە دەنگەکە دروست دەبێت و بە نەمانی هەواکە دەنگەکە کۆتایی پێدیت.
٢ ـــ پیتە درێژکراوەکان (الحروف المدّيّة)، چونکە بە لووسو باریکی لە دەرچەکانیان درێژدەبنەوە.
٣ ـــ (الحروف الجوفيّة) چونکە لە بۆشایی گەروو و دەمەوە دەردەچن
٤ ــ پیتە نەخۆشەکان (حروف العلّة)، جونکە لەیەک باردا نیە هەر جاری بەشێوەیەک دەگۆڕێ لە بەکارهینانیدا لە وشەدا.
-
پیتی (واو)ی بەهەردوو جۆرەکەیەوە: درێژکراوو، درێژنەکراو (الواو المَدِّيّة والغير المَدِّيّة) پێویستی بە دوو کردار هەیە:
١ ـــ لەرینەوەی دەنگە ژێیەکان (الأوتار الصَّوتِيَّة).
٢ ـــ خڕکردنەوەی لێوەوکان، بەڵام بۆیە دەڵین دەرچەی (واو)ی درێژکراو لە (جوف)ەوەیە، جونکە زۆربەی کارەکەی لەم دەرچەیەدا جێڤەجێ دەبێ، کەچی لە (واو)ی کورتکراودا زۆربەی کارو پاڵپەستۆکەی لەسەر لێوەکانە.
-
سورة هود، آية: ٤٩.
-
ئیمامی (مَكِّي) دەڵێ پیتی (ع)و (ح) یەک دەرچەیان هەیەو لە زۆربەی سیفەتەکانیش وەکو یەکنو هاوبەشن، هەر لەبەرئەمەشە کە ئەم دوو پیتە لە هیچ وشەیەکی عەرەبی ئەصلی لە تەنیشت یەکەوە بەدیناکرێن مەگەر پیتێکی دی لەنێوانیاندا هەبێت وەکو لە وشەی (عَجَّحَ).
-
سورەتی سَبَأ، ئایەتی: ٤٨
-
سورەتی الأحزاب، ئایەتی: ٣
دەرچەی پیتەکان (مَخارِجُ الحُروف)
دەرچە (مَخْرَج): جێگای دەرچوونی پیت لەکاتی گۆکردنو دەربڕینیدا، یان ئەو جێگەیەی کە پیتەکەی لێدەردەچێت و هەر لەوێ کۆتایی پێدێت. وە لەسەر ڕای (إبن ألجزري) و (خليل)ی کوڕی ئەحمەدو زۆرینەی خوینەرانی قورئان (جمهور ألقرآء) جێگای دەرچوونی پیتەکان (١٧) حەڤدە دەرچەی (تایبەتین)و، دابەش دەبن بەسەر (٥) پێنج دەرچەی (سەرەکی):
یەکەم / دەرچە سەرەکییەکان (المَخارِجُ الرَّئيسيّة)
١ــ بۆشایی نێوان گەروو و دەم (ألجوف)
٢ــ گەروو (ألحلق)
٣ــ زمان (أللسان)
٤ــ دوولێوەکان (ألشفتان)
٥ــ بۆشایی لووت (ألخيشوم) ئەو بۆشاییەیە کە لووت دەگەیەنێت بە گەروو
لە ناوەوە
تێبینی / چۆنێتی دۆزینەوەی شوێنی دەرچوونی پیتەکان (جگە لە پیتی ألف)
بۆ دۆزینەوەی دەرچەی هەر پیتێک لەپیتەکان، ئەوا پیتەکە بەزەنەداری (سکون) دادەنێین و هەمزەیەکی لەپێش دادەنێین، ئینجا لەکوێ دەنگەکە کۆتاییهات ئەوێ شوێنی دەرچوونی پیتەکەیە بەو شێوەیە:
ــ بۆ دۆزینەوەی دەرچەی پیتی (هەمزە) دەڵێین: أأ
ــ بۆ دۆزینەوەی دەرچەی پیتی (ب) دەڵێین: أب
ــ بۆ دۆزینەوەی دەرچەی پیتی (ح) دەڵێین: أح
دووەم / دەرچە تایبەتییەکان (المَخارِجُ الخاصَّة)
ئەگەر بە وردی تێبینی دەرچەی پیتەکان بکرێت، دەردەکەوێت بۆ هەر پیتێک دەرچەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام لەبەر سەختییو بە زەحمەت ناسینەوەی ئەو هەموو دەرچەیە، زاناکان ئاسانکارییان بۆ خەڵکی کردووە، بەوەی کە دەرچەی پیتە لێک نزیکەکانیان کردووە بە یەک دەرچە.
هەروەکو لە سەرەوە باسمان کرد، بەرای زۆرینەی زانایان ژمارەی دەرچە تایبەتییەکان بریتیە لە (١٧) حەڤدە دەرچە، کە ئەمانەی خوارەوەن:
بۆشایی گەروو + بۆشایی دەم (ألجوف)
تەنها (٣) سێ پیت لەم دەرچەیە دەردەچن، کە بریتین لە (ألف، واو، ياء)[1]، دەنگی ئەم پیتانە لە بۆشایی گەرووەوە دەست پێدەکاتو لە بۆشایی دەمەوە کۆتایی پێدێت بەبێ پشت بەستن بە هیچ ئەندامێکی دەم. ئەمەش لەبەر ئەوەیە چونکە دەرچەکانیان نادیارن.
بەشێوەیەکی گشتی بەم پیتانە دەڵێن: (حروف المَدّ) و (حروف اللّين)، ئەمەش لەبەر ئەو هۆکارانە بوو کە پێشتر لە بابەتی (پیتەکانی زمانی عەرەبی) باسکران، هەروەها چونکە هەموو پیتەکانی دی بە ئەندازەی دەرچەکانیان یەکسانن، تەنها ئەم سێ پیتە نەبێت، هەر لەبەر ئەوەیشە ئەم سێ پیتە دەنگی زیادەو دریژکردنەوە لەسەر خۆیان پەسند دەکەن
پیتەکانی ئەم دەرچەیە
یەکەم / (ألف ) بەم هەنگاوانەی خوارەودا جێبەجێ دەبێت:
أ ـــ لەرینەوەی هەردوو دەنگە ژێیەکان
ب ـــ کرانەوەی دەم بە شێوەیەکی مامناوەندی.
ج ـــ هەموو بەشەکانی زمان لە باری ئاساییو پشوودا دەبن.
دووەم / (واو) بەم هەنگاوانەی خوارەوەدا جێبەجێ دەبێت[2]:
أ ـــ لەرینەوەی هەردوو دەنگە ژێیەکان
ب ـــ خڕکردنەوەی لێوەکان بە ئاراستەی دەرەوەی
ج ـــ بەرزکردنەوەی بەشی پشتەوەی زمان لەگەڵ چاڵ نەکردنەوەی ناوەڕاستەکەی
سێیەم / دەرچوونی(ياء) بەم هەنگاوانەی خوارەوەدا جێبەجێ دەبێت:
أ ـــ لەرینەوەی هەردوو دەنگە ژێیەکان
ب ـــ دابەزینی شەویلاکی خوارەوە
ج ـــ بەرزکردنەوەی ناوەڕاستی زمان بۆ بەرانبەر خۆی لە مەڵاشووی سەرەوە
هەرسێ پیتەکەش لەم وشەیە کۆکراونەتەوە: [3]
بەشی خوارەوەی گەروو (أقصى الحلق)
هەردوو پیتی (همزة ـــ ء)
ـــ پیتی (هەمزە) بەهۆی توند پێکەوەنوسانی هەردوو دەنگە ژێیەکانەوە دروست دەبێ، بۆ دربڕینی هەمزەیەکی دروست پێویستمان بە دوو مەرج هەیە، یەکەم: هاوسەنگیی دەنگی گیربوو لە پشت دەرچەی پیتەکەدا. دووەم: هاوسەنگیی لە شێوەی هاتنە دەرەوەی پیتەکەدا. راستە کە ئەم پیتە پێویستی بە هێزێکی دەربڕین هەیە، بەڵام نابێ زێدەڕەوی تێدا بکرێو پێویستە بە ناسکی دەربچوێنرێت.
ـــ پیتی (هـ) بەهۆی کرانەوەیەکی کەمی هەردوو دەنگە ژێیەکانەوە دروست دەبێ، بەڵام ئەگەر بە ئەندازەیەکی زۆر کرانەوە ئەوا دەنگی ئەم پیتە بەتەواوی نابیسترێ .
نموونەی پیتی (همزة ـــ ء):
﴿أَنفُسَهُمۡ﴾ ﴿إِيَّاكَ﴾ ﴿أُنزِلَ﴾ ﴿ءَامَنُواْ﴾ ﴿إِيمَٰنٗا﴾ ﴿أُوتِيَ﴾
نموونەی پیتی (هاء ـــ هـ):
﴿مِهَٰدٗا﴾ ﴿شُهُودٞ﴾
نموونەی هەردوو پیتی (همزة ـــ ء) و (هاء ـــ هـ):
بەشی ناوەڕاستی گەروو (وسَطُ الحَلقِ)
هەردوو پیتی (عین ــ ع
ـــ پیتی (عین) بە گەڕانەوەیەکی زۆری زمانە گچکەکە بە ئاڕاستەی دیوی ناوەوەی گەرووەوە دروست دەبێ. بەم شێوە دەروازەی تێپەربوونی دەنگی پیتەکە زۆر تەسک دەبێتەوە
ـــ پیتی (حاء) بەگەڕانەوەیەکی کەمی زمانە گچکەکە بە ئاڕاستەی دیوی ناوەوەی گەرووەوە دروست دەبێ. لەبەرئەوە دەروازەو دەرچەی ئەم پیتە فراوانترەو زۆرترین هەناسەی پێدا تێپەڕدەبێت.
نموونەی پیتی (عین ـــ ع):
نموونەی پیتی (حاء ـــ ح):
بەشی سەرەوەی گەروو (أدنى الحلق)
هەردوو پیتی (غین ــ غ)
ـــ پیتی (غ) بە زۆر نزیکبوونەوەی بنکەی زمان لەگەڵ بەرانبەر خۆی لە نەرمە مەڵاشوودا دروست دەبێ.
ـــ پیتی (خ) بە زۆر نزیکبوونەوەی بەشی سەرووتری بنکەی زمان لەگەڵ بەرانبەر خۆی لە نەرمە مەڵاشوودا پەیدا دەبێت. نابێ پاڵەپەستۆی زۆر بخرێتە سەر دەنگی ئەم پیتە ئەگەرنا دەبێتە هۆی داخستنی دەرچەی پیتەکە و دواتر وەکو دەنگی پرخەی خەوی لێدێت.
نموونەی پیتی (غین ــ غ):
نموونەی پیتی (خاء ــ خ):
بەشی پشتەوەی زمان (أقصى اللِّسانِ)
ـــ ئەم دەرچەیە تەنها پیتی (قاف ــ ق
نموونەی پیتی (قاف ــ ق): ﴿قَالُوا﴾ ﴿يَقُولُونَ﴾ ﴿وَإِذَا قِيلَ﴾
بەشی پشتەوەی زمان لەگەڵ نەرمە مەڵاشوو+ ڕەقە مەڵاشوو (أقصى اللِّسان مع الحنَكِ اللَّحمي والعظميِّ)
ـــ ئەم دەرچەیە پیتی (كاف ــ ك
نموونەی پیتی (كاف ــ ك): ﴿يَكْتُبُونَ﴾ ﴿ذِكْرَكَ﴾
١ ــ پیتە هەواییەکان ( ألحروف ألهوائية ) چونکە پشت بە هەوای بۆشاییەکەی دەبەستێت، بە جوڵاندنی هەواکە دەنگەکە دروست دەبێت و بە نەمانی هەواکە دەنگەکە کۆتایی پێدیت.
٢ ـــ پیتە درێژکراوەکان (الحروف المدّيّة)، چونکە بە لووسو باریکی لە دەرچەکانیان درێژدەبنەوە.
٣ ـــ (الحروف الجوفيّة) چونکە لە بۆشایی گەروو و دەمەوە دەردەچن
٤ ــ پیتە نەخۆشەکان (حروف العلّة)، جونکە لەیەک باردا نیە هەر جاری بەشێوەیەک دەگۆڕێ لە بەکارهینانیدا لە وشەدا.
١ ـــ لەرینەوەی دەنگە ژێیەکان (الأوتار الصَّوتِيَّة).
٢ ـــ خڕکردنەوەی لێوەوکان، بەڵام بۆیە دەڵین دەرچەی (واو)ی درێژکراو لە (جوف)ەوەیە، جونکە زۆربەی کارەکەی لەم دەرچەیەدا جێڤەجێ دەبێ، کەچی لە (واو)ی کورتکراودا زۆربەی کارو پاڵپەستۆکەی لەسەر لێوەکانە.
گرنگ و تایبەت
مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)
د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی
جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید
خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا