بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی چوارەم قەڵەوکردنو ناسککردن
قەڵەوکردنو ناسککردن (التَّفخيم والتَّرقيق)

ئەم بابەتە تەواوکەریی سیفەتی بەرزەوەبوو (الإستعلاء)و نزمەوەبوو (الإستفال)ە، بەڵام لەبەر گرنگیو درێژی باسەکە وام بەباش زانی کە بەشێکی سەربەخۆی بۆ تەرخان بکەم. چونکە ئەم بابەتە باس لە قەڵەویو ناسکی پیتەکانی بەرزەوەبوو و نزمەوەبوو دەکات واتە (التَّفخيم) و (التَّرقیق).
ـــ قەڵەوکردن (التفخيم): بریتیە لە قەڵەوییەک بەسەر پیتێکدا دێت و بەقەڵەویو گەورەیی گۆدەکرێت، واتە: ناودەم پڕدەکات لە دەنگی ئەو پیتە. لەبەر تەسک بوونەوەی گەروو و بەرزبوونەوەی دەنگ بە ئاڕاستەی مەلاشووی سەرەوە. وە پیتەکانی پێی دەگوترێ پیتەکانی بەرزەوەبوو (حروف الإستعلاء)
ـــ ناسککردن (التَّرقيق): بریتیە لە لاوازیەک بەسەر پیتێکدا دێتو بە ناسکی دەردەبڕێت کە دەنگی پیتەکە بەرەو مەڵاشووی سەرەوە بەرزنابێتەوە لەبەر فراوان بوونو کرانەوەی گەروو و دابەزینی پشتەوەی زمان. وە پیتەکانی پێی دەگوترێ: پیتەکانی نزمەوەبوو (حروف الإستفال)
پیتەکانی زمانی عەرەبی لەڕووی قەڵەوی و ناسکییەوە دەکرێن بە (٢) دوو بەشەوە:
ـــ بەشی یەکەم: ئەو پیتانەی هەمیشە قەڵەون (مفخم)، بریتین لە (٧) حەفت پیتەکەی (ألإستعلاء). لەم دەستەواژەیەدا کۆدەبنەوە: (خُصَّ ضَغْطٍ قِظ).
ـــ بەشی دووەم: ئەو پیتانەی ناسکو لاوازن (مرقّقْ) بەڵام جارجارە سیفەتی قەڵەوی هەڵدەگرن، بریتین لە (٣) سێ پیت: پیتی (ألف ـ ا)، پیتی (لام ـ ل)و پیتی (راء ـ ر). هەروەها مینگەش (الغُنَّة) لەم بەشەیەو هەڵگری هەردوو سیفەتی قەڵەویو ناسکییە. پیتەکانی دیکەی عەرەبی جگە لەم سێ پیتە، هەمیشە ناسكو لاوازن.
واتە: ( ء ـ ب ـ ت ـ ث ـ ج ـ ح ـ د ـ ذ ـ ز ـ س ـ ش ـ ع ـ ف ـ ك ـ م ـ ن ـ هـ ـ و ـ ي).
ئاستەکانی قەڵەوکردنی (تفخیم) پیتەکانی بەرزەوەبوو (حروف الإستعلاء)
دەربارەی ئاستی قەڵەوی (تفخیم) پیتە بەرزەوەبووەکان (حروف الإستعلاء)، دوو ڕاوبۆچوون هەیە:
ـــ یەکەم / ڕاوبۆچوونی أبي الأَصبَغِ عبدِ العزيزِ بنِ عليٍّ السُّماتيِّ الإشبيليِّ إبنِ الطحَّان (ساڵی ٥٦١ ك، کۆچی دوایی کردووە).
ـــ دووەم / ڕاوبۆچوونی ئیمام محمدِ بنِ الجزريِّ (ساڵی ٨٣٣ ك، کۆچی دوایی کردووە).
ـــ ڕاوبۆچوونی یەکەم / قەڵەوی پیتەکان بۆ سێ ئاست دابەش کراوە کە لە قەڵەوترین ئاستەوە بەم شێوەی خوارەوە ڕیزبەندی بۆ کراوە:
١ ـــ پیتی قەڵەوی سەردار (مفتوح)، وەکو:
﴿قَالَ﴾
﴿قَدۡ﴾
٢ ـــ پیتی قەڵەوی بۆردار (مضموم)، وەکو:
﴿يَقُولُ﴾
٣ ـــ پیتی قەڵەوی ژێردار (مکسور)، وەکو:
﴿قِيلَ﴾
بەڵام پیتی زەنەدار (ساکن) شوێنکەوتووی پیتی پێش خۆیەتی، بۆ نموونە پیتی (ق)ی زەنەدار:
ـــ لە وشەی:
﴿يَقۡطَعُونَ﴾
لە ئاستی یەکەمی قەڵەویدایە.
ـــ لە وشەی:
﴿سُقۡنَٰهُ﴾
لە ئاستی دووەمی قەڵەویدایە.
ـــ لە وشەی:
﴿شِقۡوَتُنَا﴾
لە ئاستی سێیەمی قەڵەویدایە.
ـــ ڕاوبۆچوونی دووەم / قەڵەوی پیتەکان بۆ پێنج ئاست دابەش کراوە:
١ ـــ هەر پیتێکی قەڵەوی سەردار (مفتوح)، کە لەدوای خۆیەوە پیتی (ألف) هاتبێت، وەکو:
﴿قَالَ﴾
٢ ـــ هەر پیتێکی قەڵەوی سەردار (مفتوح)، کە لەدوای خۆیەوە پیتی (ألف) نەهاتبێت، وەکو:
﴿قَدۡ﴾
٣ ـــ هەر پیتێکی قەڵەوی بۆردار (مضموم)، وەکو:
﴿يَقُولُ﴾
٤ ـــ هەر پیتێکی قەڵەوی زەنەدار (ساکن)، وەکو:
﴿يَقۡطَعُونَ﴾
﴿سُقۡنَٰهُ﴾
﴿شِقۡوَتُنَا﴾
٥ ـــ هەر پیتێکی قەڵەوی ژێردار (مکسور)، وەکو:
﴿قِيلَ﴾
بە لابردنی سیفەتی قەڵەوی جی روودەدات؟
أ ـــ بە نەمانی سیفەتی قەڵەویی پیتی (ص) دەگۆڕێت بۆ پیتی (س).
ب ـــ بە نەمانی سیفەتی قەڵەویی پیتی (ط) دەگۆڕێت بۆ پیتی (ت).
ج ـــ بە نەمانی سیفەتی قەڵەویی پیتی (ظ ) دەگۆڕێت بۆ پیتی ( ذ).
د ـــ بە گۆڕینی سیفەتی قەڵەوییو دەرچەی پیتی (ض) دەگۆڕێت بۆ پیتی (د).
هـ ـــ بە گۆڕینی سیفەتی قەڵەوییو دەرچەی پیتی (ق) دەگۆڕێت بۆ پیتی (ك).
بەشی دووەم: ئەو پیتانەی ناسکو لاوازن (مرقّقْ) بەڵام جارجارە سیفەتی قەڵەوی هەڵدەگرن:
١ ـــ پیتی ئەلف
پیتی ئەلف پێش پیتی خۆیان دەکەون لەکاتی خوێندنەوەدا.
ـــ ئەگەر لە پێشیەوە پیتێکی قەڵەو هاتبوو ئەوا بەقەڵەوی دەخوێندرێتەوە، وەکو:
﴿خَٰلِدِينَ﴾
﴿وَٱلۡقَآئِمِينَ﴾
﴿وَلَا ٱلضَّآلِّينَ﴾
﴿يُرَآءُونَ﴾
﴿قَالَ﴾
ـــ وە ئەگەریش لە پێشیەوە پیتێکی ناسک هاتبوو، ئەوا بەناسکی دەخوێندرێتەوە، وەکو:
﴿قُلِ ٱللَّٰهُمَّ﴾
﴿إِيَّاكَ﴾
﴿مِّنَ ٱلسَّمَآءِ﴾
﴿ٱلـنَّاسِ﴾
٢ ـــ پیتی لام
ـــ قەڵەوکردنی پیتی (ل): عەرەبەکان بە هاودەنگی پیتی (ل)ی وشەی پیرۆزی () لەم سێ حاڵەتانەی خوارەوە قەڵەو دەکەن:
أ ـــ ئەگەر بە وشەی () دەست بە خوێندنەوە کرا، واتە ئەگەر لەسەرەتاوە بوو و هیچ پێشی نەکەوت، وەکو:
﴿ٱللّـَهُ ٱلصَّمَدُ ٢﴾
ب ـــ ئەگەر پیتێکی سەردار (مفتوح) لە پێش وشەی () هات، وەکو:
﴿هُوَ ٱللّٰـَهُ﴾
﴿سَيُؤۡتِينَا ٱللَّٰهُ﴾
ج ـــ ئەگەر پیتێکی بۆردار (مضموم) لە پیش وشەی () هات، وەکو:
﴿وَإِذۡ قَالُواْ ٱللَّهُمَّ﴾
﴿وَٱذۡكُرُواْ ٱللّـَهَ﴾
ـــ ناسککردنت پیتی (ل): بەڵام ئەگەر پیتیکی ژێردار (مکسور) لە پیش وشەی () هات، ئەوا (لام)ەکە ناسک دەکرێت،وەکو:
﴿قُلِ ٱللَّٰهُمَّ﴾
﴿بِسۡمِ ٱللّـَهِ﴾
﴿أَفِي ٱللّـَهِ شَكّٞ﴾
٣ ـــ قەڵەوکردنو ناسککردنی مینگە (الغُنَّة)
ـــ مینگە قەڵەو دەکرێت لە کاتی شاردنەوە (الإِخفاء)[1]ی نونی زەنەدارو تەنوین لەگەڵ ئەم پیتانە (ص، ض، ط، ظ، ق)، بۆ نموونە:
﴿مَنصُورٗا﴾
﴿مَنْضُودٍ﴾
﴿عَنْ طَبَقٍ ﴾
﴿ٱنظُرۡ﴾
﴿مِن قَبۡلُ﴾
ـــ بەڵام مینگە ناسک دەکرێت لەگەڵ هەموو پیتەکانی دیکەی شاردنەوە (الإِخفاء) جگە لەمانەی سەرەوە، بۆ نموونە:
﴿أَنفُسَكُمۡ﴾
﴿مِّن دُونِ﴾
﴿ٱلۡمُنـزِلُونَ﴾
1 2

گرنگ و تایبەت
مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)
د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی
جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید
خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا