Zanstitajweed.com

بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
-:-:-

بەشی پێنجەم نونی زەنەدارو تەنوین


٣ ــ حوکمەکانی (نون ـ ن)ی زەنەدارو تەنوین (أحكامُ النُّونِ السَّاكِنَة والتَّنْوين)


پێناسەی نونی زەنەدارو تەنوین

١ ــ (نۡ ـــ نْ)ی زه‌نه‌دار
نونی زەنەدار ئەسلی‌یە لە وشەداو، لە هەریەك لە ناو (إسم) و کردار (فعل) و پیت (حرف) دا بەدی دەکرێت‌و، دەکەوێتە ناوەندی وشەو هەروەها دەکەوێتە کەناری، بەڵام لە پیتدا تەنها دەکەوێتە کەناری پیتەکەوە، وەکو:

      ﴿أَنۡعَمۡتَ﴾ ﴿مَنۡ ءَامَنَ﴾ ﴿مِنۡ عَمَلٖ﴾ ﴿ إِنۡ هُوَ إِلَّا عَبۡدٌ﴾ ﴿تَنۡحِتُونَ﴾   

٢ ــ تنوین : ئەویشیان هەر نونێکی زەنەداری نەنوسراوە کە بە کۆتایی ناو (إسم)ـەوە نوساوە لە گۆکردن (تَلَفُّظ)و گەیاندن (وصل)دا بەدوای خۆیەوە دەردەکەوێت، بەڵام لە نوسین‌و لە کاتی وەستان لەسەری لێ‌ی جودا دەبێتەوە، نیشانەکەشی دوو سەر، دوو بۆر یان دوو ژێرە، وەکو:

              

جیاوازی نێوان نونی زەنەدار و تەنوین

نونی زەنەدار نونێکی ئەسلی یە لەوشەکەدا بە گۆکردن (تَلَفُّظ) دەگوترێ و بە ڕێنوس (إملاء) لەکاتی گەیاندن (وصل) و وەستان (وقف) هەمووی دەنوسرێ و دەچەسپێندرێ و لانابرێ بۆ نموونە نونی زەنەدار لە ناوەندی وشەی (أنْعَمَ) نونێکی ئەسلی یە ناتوانی لای ببەیت و بیکەیت بە (أعَمَ) چونکە ماناکەی دەگۆڕێ، بەڵام (تەنوین) نونێکی زەنەدارە و زیادە خراوەتە سەر پیتەکە، هەروەها ئەویش بەگۆکردن (تَلَفُّظ) دەگوترێ بەڵام بە ڕێنوس (إملاء) وەکو (نون) نانوسرێ بەڵکو بەنوسین رەسمێکی تایبەتی خۆی هەیە () و لەکاتی وەستاندا گۆناکرێ.
نونی زەنەدار لە ناو (إسم) لە کردار (فعل) لە پیت (حرف) دا هەیە بەڵام تەنوین تەنها لە ناو (إسم) دا هەیەو ناتوانین بیلکێنین بەکردارەوە یان بە پیتەوە.
نونی زەنەدار لەناوەندی وشەدا دێت هەروەها لەکەناری بەڵام تەنوین هەمیشە دەکەوێتە کۆتایی ناو (إسم)ـەوە.

بە کورتی: نونی زەنەدار و تەنوین هەردووکیان نونی زەنەدار (ساکن)ن، بەڵام نونی زەنەدار (نْ) بنەڕەتی (أصلي) یە لەوشەدا و لانابرێ‌و دەخرێتە سەر ناو (اسم) کردار (فعل) و پیت (حرف)، بەڵام تەنوین () تەنها دەخرێتە سەر ناو بەنوسین (نون)ـەکە نانوسرێت‌و تەنها لە بەیەکگەیشتنی دوو وشەدا گۆ (لفظ) دەکرێت‌و نەک لەکاتی وەستان لەسەری (وقف). وەهەردووکیان واتە (نون)ی زەنەدارو (تەنوین) یەک دەنگیان هەیە لەکاتی دەربڕیندا، وەکو: ئێرە کلیک بکە

تێبینی:
هەر پیتێک زیاتر لەیەک جووڵە (سەر، ژێر یان بۆر) لەیەک کاتدا وەرناگرێت، بەڵام لە حاڵەتێک ئەگەر دوو جووڵە لەسەر پیتێک بینرا، ئەوا جووڵەی یەکەم تایبەتە بە پیتەکەو جووڵەی دووەمیش نیشانەی تەنوینەکەیە، وەکو:

                  
               
                  



جیاوازی نێوان نونی زەنەدارو تەنوین
نونی زەنەدار
تەنوین
١
دەکەوێتە ناوەندو کۆتایی وشە
دەکەوێتە کۆتایی وشە
٢
لەناو و کردار و پیتدا هەیە
تەنها لە ناودا هەیە
٣
لەکاتی بەردەوام بوون و وەستان هەر نونە
تەنها لەکاتی گەیاندن بەدوای خۆیەوە نونە
٤
نونی زەنەدار ئەسلی‌یە لە وشەداو لانابرێت
زیادەیە خراوەتە سەر وشەوە
٥
بە نوسین‌و گۆکردن جێگیرە
تەنها بە گۆکردن دەرەکەوێ‌و بە نوسین بوونی نیە


حاڵەتەکانی بەیەکگەیشتنی نونی زەنەدار و تەنوین بە گشت پیتە عەرەبی‌یەکان

نونی زەنەدارو تنوین لەگەڵ پیتەکانی زمانی عەرەبی دا کە بەیەك دەگەن چوار حاڵەتی لێ دروست دەبێ:
(١) ــ دەرخستن (الإِظهار)
(٢) ــ تێکهەڵکێشان (الإِدغام)
(٣) ــ هەڵگەڕانەوە (القلب)
(٤) ــ شاردنەوە (الإخفاء)

حاڵەتی یەکەم / دەرخستن (الإِظهار)
ـــ وشەی دەرخستن لە زمانەوانیدا بە واتای ئاشکراکردن دێت.
ـــ بەڵام لە زاراوەدا بریتیە لە دەرچواندنی هەر پیتێك لە دەرچەکەی خۆی بەو بڕە مینگەی کە پیتەکەی پێ دادەمەزرێت[1].
ئەگەر لە دوای (نون ـ ن)ی زەنەدارو (تەنوین) شەش پیتەکەی گەروو (أحرفُ الحَلْق) هاتن کە بریتین لە (ء، هـ، ع، ح، غ، خ )، ئەوا پێویستە نونی زەنەدارو تەنوین بەدیار بخرێن[2]، وەکو:


نونی زەنەدار
تەنوین
هەمزە ـ ء
هاء ـ هـ
عین ـ ع
حاء ـ ح
غین ـ غ
خاء ـ خ


تێبینی / ١
زانایان دەڵێن بۆ ئەداکردنی حاڵەتی دەرخستن، پێویستە ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاوبکرێن:
أ ــ زیدەنەکردنی ئەندازەی مینگە لە (ن، م، تەنوین)دا
ب ــ نەبێت لەسەر (ن، م، تەنوین) بەجۆرێک بوەستین کە هەناسەی تێدا بدرێتەوە (وقف)
ج ــ نابێت لەسەر (ن، م، تەنوین) بەکاتێکی کەم بوەستین کە هەناسەی تێدا نەدرێتەوە (سکت)
د ــ نابێت (ن، م، تەنوین) گیرەدار (مشَدَّد) بکرێن.

تێبینی / ٢
ـــ نیشانەی دەرخستنی (نون)ی زەنەدار لە (مصحف)ی پیرۆزدا، ئێرە کلیک بکە
ــــ نیشانەی دەرخستنی (تەنوین) لە (مصحف)ی پیرۆزدا، ئێرە کلیک بکە


حاڵەتی دووەم / تێکهەڵکێشان (الإِدغام)

پێشتر پێناسە کرا، لێرە دووبارەی دەکەینەوە بۆ سوود وەرگرتن لێ‌ی
تێکهەڵکێشان لە زمانەوانیدا: بە واتای خستنە ناو یەک (إدخال) دێت. ـــ لە زاراوەدا بەواتای گەیاندن‌و ئاوێتەبوونی پیتێکی زەنەدار (حرف ساکن) بە پیتێکی جوڵاو (حرف متحرک) بەشێوەیەک دەبن بە یەک پیتی توندکراو (حرف مُشَدَّد) لەڕەگەزی پیتی دووەم کە بەیەک جار شوێنی دەرچوونیان بۆ دەجووڵێنی‌و بەرزدەبێتەوە.
ئەگەر لەدوای نونی زەنەدارو تەنوین یەکێک لەم پیتانە: ي، ر، م، ل، و، ن (يَـرْمُـلُـونَ) هات، ئەوا حوکمی تێکهەڵکێشان دەبێت، ئەم تیکهەڵکێشانەش دەکرێت بە دوو بەش:
١ ــ تێکهەڵکێشکردنی بە مینگە (إدغام بغُنَّة)، کە لەگەڵ ئەم چوار پیتەدایە: ي، و، م، ن (يُومِنُ) یان (يَنْمُو).
٢ ــ تێکهەڵکێشکردنی بەبێ مینگە (إدغام بلا غُنَّة)، کە لەگەڵ ئەم دوو پیتەدایە: ل، ر.


نمونەی تێکهەڵکێشانی بە مینگە (إدغام بغُنَّة)
نونی زەنەدار
تەنوین
ياء ـ ي
واو ـ و
میم ـ م
نون ـ ن


نمونەی تێکهەڵکێشانی بێ مینگە (إدغام بلا بغُنَّة)
نونی زەنەدار
تەنوین
لام ـ ل
راء ـ ر


میکانیزمی تێکهەڵکێشان بە مینگە

هەروەکو دەزانرێت پیتی (ن) لە دوو بەش دروست بووە، یەکەم: بەشی زمان، دووەم: بەشی بڕناخ (الخیشوم). ئیدی لەم کردارەدا بەشی زمان نامینێ‌و دەگۆڕێ بۆ دەرچەی ئەو پیتەی کە لەدوای (ن)ەوە دێت، مینگەش لە بەشی دووەمەوە کە بڕناخە بەردەوام دەبێت تاکو دەگاتە پیتی تێکهەڵکێشکراو، بۆ نموونە:
بەم شێوەیە تێکهەڵکێش دەکرێت: واتە (ي)ی یەکەم مینگەی لەگەڵە و (ي)ی دووەم بەبێ مینگەیە:

     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید   

چەند تێبینی‌یەک :
یەکەم / ئەگەر (ن)ی زەنەدار پیتێکی تێکهەڵکێشکراو لەدوایەوە هات لەیەک وشەدا، ئەوکات تێکهەڵکێشان ڕوونادات بەڵکو دەبی (ن)ی زەنەدار ئاشکرا بکرێت، ئەم حاڵەتەش تەنها لە چوار وشەدا لە قورئانی پیرۆزدا کە هەردوو پیتی (و) و (ي) لەدوای (ن)ی زەنەداردا هاتووە:

١ ــ      قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید   
٢ ــ      قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید   

دووەم / لە ریوایەتی (حفص)ی رێگای (شاطبية)دا، تێکهەڵکێش لەم دوو نموونەی خوارەوەدا ڕوونادات، بەڵکو (ن)ی زەنەدار ئاشکرا دەکرێت کە دەگات بە پیتی (واو):
     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید       (ن)ی زەنەدار ئاشکرا دەکرێت   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید
     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید            (ن)ی زەنەدار ئاشکرا دەکرێت   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

سێ‌یەم /
ـــ نیشانەی تێکهەڵکێشانی تەواو (عَلامَةُ الإِدغامِ الكامِل) بۆ نونی زەنەدار لە پیتەکانی (ن، م، ل، ر)، زەنەی سەر پیتی (ن) لادەبرێت و پیتی دواتر نیشانەی گیرە (الشَّدَّة)ی دەخرێتە سەر ، وەکو:
     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید
ـــ بەڵام ئەگەر تێکهەڵکێش کردنەکە تەنوین بوو: ئەوا نیشانەی تێکهەڵکێشانی تەواو ئەوەیە دوو جووڵەکە بەدوای یەکتردا هاتبێ بەم شێوەیە لەگەڵ توندکردنی پیتی دوای خۆی، وەکو:
     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

چوارەم/
ــ نیشانەی تێکهەڵکێشانی ناتەواو (عَلامَةُ الإِدغامِ النَّاقِص)ی نونی زەنەدار لە پیتەکانی (و، ي) بەم شێوەیەیە کە زەنەی سەر پیتی (ن) لادەبرێت و بەهەمان شێوەش گیرەی سەر پیتی دواتر لادەبرێت ، وەکو:
     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید  
ـــ هەروەها نیشانەی تێکهەڵکێشانی ناتەواو (عَلامَةُ الإِدغامِ النَّاقِص)ی تەنوین لە پیتەکانی (و، ي) ئەوەیە دوو جوڵەکە بەدوای یەکتردا هاتبێ بەم شێوەیە بەهەمان شێوەش گیرەی سەر پیتی دواتر لادەبرێت ، وەکو:
     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید  





  1. لە هەندێک لە کتێبەکانی تەجوید پێناسەی دەرخستن (الإِظهار) بە هەڵە کراوە کە دەڵین: دەرخستن بریتیە لە دەرچواندنی پیت بەبێ مینگە! هۆی نادروستی ئەم پێناسەیە لەوەدایە کە پیتی (میم) هەروەها پیتی (نون) بەبێ مینگە دروست نابن.
  2. هۆی دەرخستنی نونی زەنەدارو تەنوین لەگەڵ ئەو پیتانەدا ئەوەیە کە دەرچەکەیان لەیەکەوە دوورن.