بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی یەکەم خوێنەرانی قورئان و خوێندنەوەکان
خوێنەرانی قورئان و خوێندنەوەکان
لەبارەى جياوازى خوێندنەكانەوە كەلەخوارەوه لەگەڵ بەناوبانگترينيان و، ئەو كەسانەى كەريوايەتيان لێكردوون ئاشنا دەبين:
بێگومان لەناو قورئان خوێنەرانی بەناوبانگ لەدواى هاوەڵانی پێغەمبەر (صلَّى اللهُ عليهِ وسلَّمَ) و تابعين، حەفت كەس ناوبانگيان دەركردووه، كە دوايى به ( ألقراء ألسبعة ) واتە ـ حەفت خوێنەرەکان ـ ناوبانگیان دەرکردووە بريتين له:
١ـ ابن عامر ألشامي ( عبدالله كورى عاميرى ديمشقى )، مردووى ساڵى ١١٨ى كۆچى.
٢ـ ابن كثير ألمکي ألتابعي ( عبدالله كورى كەثيرى مەككى )، مردووى ساڵى ١٢٠ى كۆچى.
٣ ـ أبو عمرو (زبان بن العلاء البصري)، مردووى ساڵى ١٥٤ى كۆچى.
٤ ـ حمزه ألکوفي ( ئەبو عەمماره حەمزه كورى حەبيب زەيياتى كوفى )، مردووى ساڵى ١٥٦ى كۆچى.
٥ـ عاصم ألکوفي ( ئەبوبەكر عاسم كورى أبي النجودى كوفى )، مردووى ساڵى ١٢٨ى كۆچى.
٦ ـ ألكسائي ألکوفي ( ئەبولحەسەن عەلى كورى حەمزەى كەسائى )، مردووى ساڵى ١٨٩ى كۆچى.
٧ـ نافع ألمدني ( ئەبو عبدالله نافيع كورى ئەبى نەديمى مەدەنى )، مردووى ساڵى ١٦٩ى كۆچى.
ريوايەتكەرانى هەریەك لەو حەفت قورئان خوێنەرانە بریتین لە:
١ـ ريوایەتكەرانى «ابن عامر»: هشام ( بن عمار الدمشقي )، ابن ذكوان ( عبد الله بن أحمد القرشي ).
٢ـ ريوايەتكەرانى «ابن كثير»: البزي ( أحمد بن محمد بن بزة المكي )، قنبل ( محمد بن عبد الرحمن المكي ).
٣ـ ريوايەتكەرانى «ابو عمرو»: السوسي ( صالح بن زبان )، الدوري ( حفص بن عمر ).
٤ـ ريوايەتكەرانى «حمزه»: (خلف بن هشام البزار )، ( خلاد بن خالد الصيرفي ).
٥ـ ريوايەتكەرانى «عاصم»: حفص ( ئەبو عەمر حەفس كوڕى سولەيمان )، شعبة ( أبو بكر بن عياش الكوفي ).
٦ـ ريوايەتكەرانى «كسائى»: حفص الدوري ( حەفس كوڕى عەمر )، أبو الحارث ( الليث بن خلد).
٧ـ ريوايەتكەرانى «نافع»: ورش ( عثمان بن سعيد المصري)، قالون ( عيسى بن مينا المدني ).
زانايانى زانيارى قورئان، سەرەڕاى حەوت قورئان خوێنەرەکان ناوى سێ كەسى ديكەيان هێناوه كه ئەوانيش لەقورئان خوێندندا مامۆستا بوونه، بۆيه ئەم سێ كەسه لەگەڵحەوت كەسەكەى ديكه، كۆمەڵەيەكيان پيێك هێناوه بەناوى ( ألقراء ألعشرة ). ناوى ئەم سێ كەسە بريتين له: ( أبو جعفر ألمدني، يعقوب ألبصري و خلف بن هشام ألبغدادي )، بەڵام زانایان ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر ( تواتر )ی خوێندنەوەکانیان. ئەم سێ قورئان خوێنەرە لەگەڵ ڕیوایەتکەرانیان ئەمانەن:
١ـ خَلَفْ ( ئەبو محەمەد ئەسەدى كوڕى هوشام )، مردووى ساڵى 229 كۆچى. ريوايەتكەرانى:
* اسحق ( ئيسحاق كوڕى ئيبراهيم ).
* ادريس ( كوڕى عەبدولكەريم حەدداد ).
٢ـ يعقوب ( كوڕى ئيسحاق كوڕى زەيد ئەلحەزرەمى )، مردووى ساڵى 205 كۆچى. ريوايەتكەرانى:
* رُوَيْس ( محەمەد كوڕى موتەوەككيل ).
* روح ( ئەبولحەسەن روح كوڕى عەبدولموئمن هوزەلى ).
٣ـ ابو جعفر ( يەزيد كوڕى قەعقاع مەخزومى مەدەنى)، مردووى سالٌى 130 كۆچى. ريوايەتكەرانى:
* عيسى ( كوڕى وەردان ).
* ابن جماز ( سولەيمان كوڕى موسليم كوڕى جەمماز ).
جگە لەم دە قورئان خوێنەرە زۆری تریش هەن، بەڵام ئەمانە زیاتر ناوبانگیان دەرکردووە و جۆری خوێندنەوەکەیان زیاتر بڵاو بویەوە، هۆی ئەم جیاوازییەش لەخوێندنەوەی قورئان خوێنەرەکان ئەوەیە کە هەر هۆزەو ناوچە بەپێی زاراوەکەی خۆی پێغەمبەر (صلَّى اللهُ عليهِ وسلَّمَ) قورئانی بۆ خویندونەتەوە.
جا قورئان خوین بۆی هەیە بەهەر یەکێک لە خوێندنەوەی ئەم ( ١٠ ) قورئان خوێنەرە قورئان بخوێنێ، بەڵام لەسەریەتی کە تێکەڵی نەکات بەخوێندنەوەکانی دیکە، واتە بەیەک لەم ( ١٠ ) خوێندنەوانە بیخوێنێ.
لەناو قورئان خوێنانى بەناوبانگ، خوێندنەوەى ( عاصم بن أبي النُّجود ألكوفي ) و، لەناو ريوايەتكەرانى ( عاصم )، ريوايەتى ( حفص بن سليمان ) لەوانى ديكه لەهەمووان ڕەوانترو ڕاسترو دروسترو جێی باوەڕتره.
جا بەو پێیەی کە شێوازی قورئان خوێندن لە کوردستانی خۆمانداو لە زۆربەی زۆری وڵاتانی جیهانی ئیسلامی لەسەر قیرائەتی ئیمامی (عاصِم)دەڕوات، بە ریوایەتی ئیمامی (حَفْص)، له ڕێگەی ئیمامی (الشَّاطِبي)و (ابْنُ الجَزَريّ)ەوە. بۆیە دەبینین تێکڕای ئەو نووسراوانەی کە هەن، هەموویان تایبەتن بەم شێوازە خوێندنەوەیە.
هەروەها ئەم ماڵپەڕە ( زانستی تەجوید ) کە لە بەردەستی ئێوەی بەڕیزدایە لەسەر قیرائەتی ئیمامی (عاصِم)دەڕوات، بە ریوایەتی ئیمامی (حَفْص)، له ڕێگەی ئیمامی (الشَّاطِبي)و (ابْنُ الجَزَريّ)ەوە، وە پێی دەگوترێ (رِوايَة حَفصٌ عَنْ عَاصِمْ) عن (طريق الشَّاطِبِيَّة)، بۆ ئاگاداری.
1 2

گرنگ و تایبەت
مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)
د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی
جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید
خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا