بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی پێنجەم وەستانو دەستپێکردن
زانستی وەستانو دەستپێکردن (عِلْمُ الوَقْفِ والإِبْتِداءِ) / ٦
وەستان بەبێ هەناسەدان ( السَّكْت )
بریتیە لە بڕینی دەنگو وەستان لەسەر وشەیەکی قورئاندا، کە هەناسەی تێدا نەدرێتەوە بە نیەتی بەردەوامبوون لە خوێندنەوەدا.
بەراوردکردن لە نێوان وەستان ( الوَقْف )و وەستانی بێ هەناسە ( السَّكْت ) و بڕینی خوێندنەوە ( القَطْع )
١ ــ وەستان ( الوَقْف ): بریتییە لە بڕینی دەنگو وەستان لەسەر وشەیەکی قورئاندا کە ــ هەناسەی تێدا بدرێتەوەو ــ بە نیازی بەردەوامبوون لە خوێندنەوە.
٢ ــ وەستان بەبێ هەناسەدان ( السَّكْت ): بریتییە لە بڕینی دەنگو وەستان لەسەر وشەیەکی قورئاندا، به ماوهیهکی کورتر له ( الوقف ) کە ــ هەناسەی تێدا نەدرێتەوەوــ بە نیازی بەردەوامبوون لە خوێندنەوە.
٣ ــ بڕینی خوێندنەوە ( القَطْع ): بریتییە لە بڕینی دەنگو وەستان لەسەر وشەیەکی قورئان بە نیازی وازهێنان لە قورئانخوێندنەوە، ئەمەش تەنها لەسەر سەرەتای ئەو ئایەتانەدا دەبێت کە واتاو مەبەستی ئایەتەکانی پێش خۆی تەواوبووبێت.
شوێنەکانی وەستان بەبێ هەناسە ( السَّكَتَات ) لە قورئاندا
لە چوار شوێندا وەستانی بێ هەناسە ( سکت ) لەلای ( حفص ) لە ڕێگەی ( الشاطبية )وە پێویست ( واجِب )ە
لە دوو شوێندا وەستانی بێ هەناسە ( سکت ) لەلای ( حفص ) لە ڕێگەی ( الشاطبية )وە شیاو ( جَائِز )ە
چوار شوێنەکەی وەستانی بێ هەناسەی پێویست ( واجِب ) لە قورئاندا:
یەکەم/ لەسەر پیتی ( ئەلف ) لە
﴿عِوَجَاۜ ١ قَيِّمٗا﴾
سورەتی الکهف، ئایەتی/ ١
وە قورئانخوێن دەتوانێ لەسەر وشەی
﴿عِوَجَاۜ ١﴾ بە تەواوی بوەستێت ( وقف ) چونکە کۆتایی ئایەتە:
﴿ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ عَلَىٰ عَبۡدِهِ ٱلۡكِتَٰبَ وَلَمۡ يَجۡعَل لَّهُۥ عِوَجَاۜ ١ قَيِّمٗا لِّيُنذِرَ بَأۡسٗا شَدِيدٗا مِّن لَّدُنۡهُ وَيُبَشِّرَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ﴾
دووەم/ لەسەر پیتی ( ئەلف ) لە ﴿مِن مَّرۡقَدِنَاۜۗهَٰذَا﴾
سورەتی یس، ئایەتی/ ٥٢
وە قورئانخوێن دەتوانێ لەسەر وشەی ﴿مِن مَّرۡقَدِنَاۜۗ﴾بە تەواوی بوەستێت ( وقف ) چونکە مەبەستی ئایەتەکە بەم شێوە دروستە:
﴿قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَا مَنۢ بَعَثَنَا مِن مَّرۡقَدِنَاۜۗ هَٰذَا مَا وَعَدَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَصَدَقَ ٱلۡمُرۡسَلُونَ ٥٢﴾
سێیەم/ لەسەر پیتی ( نون ـ ن ) لە ﴿وَقِيلَ مَنۡۜ رَاقٖ ٢٧﴾
سورەتی القِيَامَة، ئایەتی/ ٢٧
چوارەم/ لەسەر پیتی ( لام ـ ل ) لە ﴿كَلَّاۖ بَلۡۜ رَانَ عَلَىٰ﴾
سورەتی المطَفِّفين، ئایەتی/١٤
﴿كَلَّاۖ بَلۡۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ ١٤﴾
سێ تێبینی:
تێبینی یەکەم/ پێویستە ئەوە بزانین کە حوکمی ئەو چوار وەستانی بێ هەناسەیە (سکت) هەمان حوکمی وەستانی تەواوی بە هەناسە (وقف)ی هەیە، واتا چۆنیەتی وێستەیەکی کەم لەسەر ئەم وشانە بەهەمان شێوەی وەستانی تەواوە، بۆ نموونە وەستان لەسەر ﴿عِوَجَاً﴾ بریتیە لە ﴿عِوَجَا﴾ بە دریژکراوی لەجیاتی (مَدِّ العِوَض) ئەنجام دەدرێت، بە هەمان شێوەش وێستەیەکی کەم لەسەر ﴿عِوَجَاً﴾ بریتیە لە ﴿عِوَجَاۜ ١ قَيِّمٗا﴾ هەر بە درێژکراوی لەجیاتی ئەنجام دەدریت.
تێبینی دووەم/
أ ــ حیکمەت لە وەستانی بێ هەناسە ( سكت ) لەسەر ﴿عِوَجَا﴾ لە ئایەتی ( ١ )ى سورەتی الكَهف: تاوەکو گومان نەبرێت کەوا وشەی ﴿عِوَجَا﴾ وەصفە بۆ ﴿قَيِّمٗا﴾، جا ئایا دەگونجێ ﴿قَيِّمٗا﴾ واتە ڕاستیو ڕێك ( عِوَج ) بێ واتە خواروخێچو نارێک؟! بەڵکو ﴿قَيِّمٗا﴾ حالە بۆ ﴿أَنزَلَ﴾ کە لەپێشتر هاتووە لە هەمان ئایەتدا. واتە: سوپاس و ستایش بۆ ئهو خودایهی ئهم کتێبه که قورئانه بۆ سهر بهندهی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم ) دابهزاندووه، هیچ کهم و کووڕی و ناتهواویهکیشی بۆ ڕهوا نهداوه.
ب ــ حیکمەت لە وەستانی بێ هەناسە ( سكت ) لەسەر پیتی ( ئەلف )ی ﴿مَّرۡقَدِنَاۜ﴾ لە ئایەتی ( ٥٢ )ى سورەتی ( يس ) ئەوەیە: بەبەردەوامبوون لە خوێندنەوەدا بەبێ ( سکت ) مەبەستێکی هەڵە دروست دەبێت بەوەی کە دەستەواژەی ﴿هَٰذَا مَا وَعَدَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَصَدَقَ ٱلۡمُرۡسَلُونَ﴾ گفتاری کافرەکانە، ئەوەش هەڵەیە.
ج ــ / د ــ حیکمەت لە وەستانی بێ هەناسە (سكت) لەسەر پیتی (نون ـ ن)ی ﴿مَنۡۜ﴾ لە ئایەتی ( ٢٧ )ى سورەتی القيامة ﴿وَقِيلَ مَنۡۜ رَاقٖ ٢٧﴾ . . . . هەروەها وەستانی بێ هەناسە ( سكت ) لەسەر پیتی ( لام ـ ل )ی ﴿بَلۡۜ﴾ ئایەتی ( ١٤ )ى سورەتی المُطَفِّفين ﴿كَلَّاۖ بَلۡۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ ١٤﴾، ئەوەیە:
بۆ ئەوەی بە دوو وشەی لەیەك جودا بخوێندرێنەوە، نەوەك بەبەردەوامبوون تیکهەڵکیش (إدغام) بکرێن.
تێبینی سێیەم/ نیشانەی وەستانی بێ هەناسە ( سكت ) لە قورئانی پیرۆزدا، دانانی پیتی ( سین ـ س )ی گچکە لەسەر دوا پیتی وشەکە.
دوو شوێنەکەی وەستانی بێ هەناسەی شیاو ( جَائِز ) لە قورئاندا:
یەکەم/ وەستانی بێ هەناسەی شیاو لەسەر دوا پیتی کۆتا ئایەتی سورەتی ( الأنفال ) کە لەگەڵ یەکەم ئایەتی سورەتی ( التَّوبَة )دا بەیەك دەگەن:
﴿. . . إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ ٧٥﴾ سَكت ﴿بَرَآءَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِ . . . . ١﴾
هەروەها دەتوانرێت حاڵەتی وەستان بە هەناسە ( الوَقف ) یاخود گەیاندن ( الوَصل ) لەسەر ئەم دوو ئایەتەدا ئەدا بکرێت:
أ ــ وەستان بە هەناسە ( الوَقف ):
﴿. . . إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ ٧٥﴾ وَقف ﴿بَرَآءَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِ . . . . ١﴾
ب ــ گەیاندن ( الوَصل ):
﴿. . . إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ ٧٥﴾ الوَصل ﴿بَرَآءَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِ . . . . ١﴾
دووەم/ وەستانی بێ هەناسەی شیاو لەسەر دوا پیتی ئایەتی ( ٢٨ ) لەگەڵ ئایەتی ( ٢٩ )ی سورەتی ( الحَاقَّة )دا:
﴿مَآ أَغۡنَىٰ عَنِّي مَالِيَهۡۜ ٢٨﴾ سكت ﴿هَلَكَ عَنِّي سُلۡطَٰنِيَهۡ ٢٩﴾
بەڵام ئەگەر ئەم دوو ئایەتە بەیەکتری گەیەنران ئەوا حاڵەتی تێهەڵکێش کردن ( ألإدغام )ی دوو پیت دروست دەبێ، ئەویش پێی دەگوترێ تێهەڵکێش کردنی پیتە لێکچووەکان ( ألإدغام ألمتماثلين ). کە بریتییە لە تێهەڵکێش کردنی دوو پیت لەکاتی دەربڕیندا وەکو یەك وابن، کە دەبینین ئەم شێوەیە زۆر بە ئاشکرایی ڕوویداوە لە ئایەتەکەدا کاتێک پیتی ( هـ ـــ گەیشتووە بە ـــ هـ ):
﴿مَآ أَغۡنَىٰ عَنِّي مَالِيَهۡۜ ٢٨﴾ وَصل ﴿هَلَكَ عَنِّي سُلۡطَٰنِيَهۡ ٢٩﴾

گرنگ و تایبەت
مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)
د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی
جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید
خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا