بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی پێنجەم وه‌ستان له‌سه‌ر کۆتایی وشه‌کان
وه‌ستان له‌سه‌ر کۆتایی وشه‌کان ( الوَقْفُ عَلَى أواخِرِ الكَلِمِ )
وەستان لەسەر کۆتایی وشەکان
لەپێشەوە باسی ئەوەمان کرد کە هەموو كەسێك له كاتى قسەكردن يان خوێندنەوە، بۆ ئەوەی هەناسە بکێشێ ناچار دەبێ قسەکەی خۆی ببڕێ‌و دواى هەناسه كيٌشان دريٌژە به قسەكه يان بە خوێندنەوەکەی بدات، ئەم بڕينى دەنگه بۆ هەناسه كێشان پێی دەگوترێ وەستان ( وقف ).
بێگومان دەبێ قورئانخوێن پابەند بێ بەو شێوەی کە قورئانی پێ نوسراوەتەوە وپێی دەگوترێ ( ألرسم العثماني ) لەحاڵەتی وەستان لەکاتی پێویستدا.
له بارەى وەستان ( وقف )، دوو بابەتمان هەيه:
يەكەم: شويٌنى گونجاو بۆ وەستان ( وقف ) کە لەبەشی وەستان و دەستپێکردن ( ألوقف والإبتداء ) باسمان لەسەر کرد.
دووەم: چۆنیەتی وەستان لەسەر کۆتایی وشەکان، ئەویش بێگومان یاسای خۆی هەیە إن شا‌ء الله لێرەدا باسی لەسەر دەکەین:
کاتێک بمانەوێ له‌سه‌ر وشه‌یه‌ك لە قورئانی پیرۆزدا بوەستین، ئه‌وا ده‌بێت دیقه‌تی دوایین پیت بده‌ین هه‌تا بزانین پیته‌که چ جۆره پیتێکه و هه‌روه‌ها چ جۆره جوڵه‌یه‌کی له‌گه‌ڵه.
دوا پیتی هه‌ر وشه‌یه‌ك یان ئه‌وه‌تا پیتێکی نه‌بزوێن ( صحیح )ه یاخود پیتێکی بزوێن ( علة )یه، پاشان یان ئه‌وه‌تا زه‌نه‌ی له‌سه‌ره( سکون ) یاخود پیتێکی جوڵاوه‌یه ( متحرك ):
أ ــ وشه‌یه‌ك دوایی هاتبێت به پیتێکی نه‌بزوێن ( حرف صحیح )، وەکو:
﴿يُنفِقُونَ﴾ ﴿عَلِيمٞ﴾ ﴿ءَأَرۡبَابٞ﴾
هه‌ریه‌که له پیته‌کانی( ن، م، ب ) پیتی نه‌بزوێنن.
ب ــ وشه‌یه‌ك کۆتایی هاتبێت به پیتێکی بزوێن ( حرف علة )، وەکو:
﴿ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّىٰ ٨﴾ سورەتی النَّجم، ئایەتی/٨
﴿رَسُولٞ مِّنَ ٱللَّهِ يَتۡلُواْ صُحُفٗا مُّطَهَّرَةٗ ٢﴾ سورەتی البَيِّنَة، ئایەتی/٢
﴿إِنَّهَا تَرۡمِي بِشَرَرٖ كَٱلۡقَصۡرِ ٣٢﴾ سورەتی المرسلات، ئایەتی/٣٢
هه‌ریه‌که له‌پیته‌کانی( ا ) له دنا و ( و ) له يتلو و ( ي ) له ترمي بریتین له سێ پیتی بزوێن ( حروف العلة ).
ج ــ وشه‌یه‌ك کۆتایی هاتبێت به زه‌ننه‌یه‌کی بنەچەیی ( أصلي )، وەکو:
﴿قُمۡ فَأَنذِرۡ ٢ وَرَبَّكَ فَكَبِّرۡ ٣ وَثِيَابَكَ فَطَهِّرۡ ٤ وَٱلرُّجۡزَ فَٱهۡجُرۡ ٥﴾
سورەتی المُدَّثِّر، ئایەتی/٢ ــ ٥
هه‌موو دوا پیتی ئه‌و ئایه‌تانه زه‌نه‌ی بنەچەییان له‌سه‌ره.
د ــ وشه‌یه‌ك دوایی هاتبێت به پیتێکی جوڵاو ( متحرك )، وەکو:
سوڕه‌تی( الکافرون ) له هه‌موو دوا پیتی ئایه‌ته‌کان به پیتکی جوڵاو دواییان هاتووه: ﴿ٱلۡكَٰفِرُونَ﴾ ﴿تَعۡبُدُونَ﴾ ﴿ أَعۡبُدُ﴾ ﴿أَعۡبُدُ﴾ ﴿دِينِ﴾ جگه له ئایه‌تی چواره‌م که بهزهنهی بنەچەیی کۆتایی پێهاتووه ئه‌ویش له وشه‌ی ﴿عَبَدتُّمۡ﴾
دا.
چۆنیەتی وەستان لەسەر کۆتایی وشەکان
پێشتر باسمان کرد کە وەستان بریتییە لە پچڕاندنی دەنگ لەسەر وشەیەکی قورئان، بۆ ماوەیەک کە بەپێی عادەت هەناسەی تێدا دەدرێتو، نیازی ئەوەش هەیە کە خوێندنەوەکە دەستپێبکرێتەوە. لێرەدا دەبێ ڕەچاوی دوو خاڵی گرنگ بکرێت:
یەکەم/ ده‌گونجێت وه‌ستان له کۆتایی ئایه‌ته‌کان و هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕاستی ئایه‌ته‌کانیش.
دووەم/ وه‌ستان نابێت له ناوه‌ڕاستی وشەدا، وەکو: وەستان لە ناوەڕاستی وشەی ﴿أَنُلۡزِمُكُمُوهَا﴾ لە ئەیەتی: ٢٨ی سورەتی: هود.
یان وەستان له ناوه‌ڕاستی دوو وشه‌یه‌ك که هه‌ر له نووسیندا لێکدرا بن، وەکو وەستان لەسەر ﴿أَيۡنَ﴾ لە وشەی ﴿أَيۡنَمَا يُوَجِّههُّ﴾ لە ئایەتی: ٧٦ی سورەتی النَّحل.
عەرەب بە زەنە ( سکون ) دەستپێناکەن بە خوێندنەوەو، له‌سه‌ر پیتێك به‌جوڵاوه‌یی ناوەستن ( واتە: حەرەکەکەی دەکەن بە زەنەو لەسەری دەوەستن ) چونکە وەستان بە زەنە بنچینە ( أصل )ی وەستانە.
بێجگە لە وەستان بە زەنە دوو حاڵەتی دیکەی وەستان هەیە کە پێیان دەگوترێ:
١ــ رەوم ( الرَّوْم )[1]
٢ــ ئیشمام ( الإِشْمَام )[1]
بەڵام زۆرینەی عەرەب تەنها بە زه‌نه‌ی ڕووت و به‌ده‌ر له ڕه‌وم و ئیشمام لەسەر وشەکان یاخود لەسەر کۆتا پیتی وشەکان دەوەستن. تەنها چەند هۆزێکی عەرەبی کەم نەبێت کە بە رەوم و ئیشمام دەوستان، بۆیە ئەم بابەتە بابەتێکی گرنگ نیەو، هەر بەکورتی باسی لێوە دەکەین.
شیخ ( ایمن سوید ) دەربارەی ڕەومو ئیشمام دەڵێت: ئەم بابەتە تەواوکەری تەجویدە وە قورئانخوێن دەتوانێ تەنها بە زەنە لەسەر کۆتایی وشەکانی قورئان بوەستێ، هەروەها دەڵێ: ئەگەر قورئان لەبەرگەوە بۆ بەرگ بخوێنم، ئەگەر پێویستی کرد ئەوا تەنها بەزەنە لەسەر وشەکان دەوەستم ( الإتقان في تلاوة القرآ‌ن ).
درێژه‌ی ئه‌م باسانه‌و سێ حاڵهتەکەی وه‌ستان له‌سه‌ر وشه‌کان ( به‌زه‌نه‌یی و ڕه‌وم و ئیشمام ) له‌م بابه‌ته‌دا درێژه پێ ده‌ده‌ین:
یەکەم/ وەستان لەسەر وشەیەک تەنها بە زەنە ( سکون )
مه‌به‌ستمان له زه‌ننه‌ی ڕووت و به‌ده‌ر له ڕه‌وم و ئیشمام. دوو جۆر زه‌ننه هه‌یه:
أ ــ زه‌ننه‌ی بنەچەیی ( السکون الأصلي ): ئه‌و وشانه ده‌گرێته‌وه که کۆتای‌یان هاتووه به پیتێکی زه‌ننه‌داری بنەچەیی، واته پیته‌که لە بنچینەدا زەنەی له‌سه‌ره، وه‌کو: له‌ئایه‌ته‌کانی ( ٢ ، ٣ و ٥ )ی سوڕه‌تی ( المدثر )دا به‌رچاون.
ب ــ زه‌نه‌ی ناڕاستی: تووشهاتوو بهزهنە ( سکون عارض ): ئه‌و وشانه ده‌گرێته‌وه که کۆتای‌یان هاتووه به پیتێکی جوڵاو به‌ڵام له‌ئه‌نجامی وه‌ستان له‌سه‌ری به‌زه‌نه‌یی ده‌یانخوێنینه‌وه، وه‌ك له‌ئایه‌تی ( ١و ٦ )ی سووره‌تی ( المدثر )دا ده‌رده‌که‌وێت:
﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمُدَّثِّرُ ١﴾
﴿وَلَا تَمۡنُن تَسۡتَكۡثِرُ ٦﴾
دوو وشه‌ی ﴿ٱلۡمُدَّثِّرُ﴾ ﴿تَسۡتَكۡثِرُ﴾ هه‌ردووکیان جوڵه‌ی بۆر( الضمة )ی له‌سه‌ره، به‌ڵام له کاتی وه‌ستان له‌سه‌ریان به‌زه‌نه‌یی ده‌یانخوێنینه‌وه.
تێبینی:
هه‌ڵه‌یه کاتێك له‌سه‌ر پیتێکی جوڵاو دەوستیت، جوڵه‌که‌ی بخوینیته‌وه، چونکه ئه‌وه له دروستیی خوێندنه‌وه نیه‌و دووره له راستییه‌وه، بۆیه هه‌رکه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر وشه‌یه‌ك له‌قورئان وه‌ستاو جوڵه ( حرکة )که‌ی ده‌ربڕی ئه‌وە لایداوه له خوێندنه‌وه‌ی دروست ( القراءة الصحیحة ).
ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که‌ده‌توانین وه‌ستانه‌که به‌زه‌نه‌یی بخوێنینه‌وه:
١ ــ هه‌موو وشه‌یه‌کی بۆردار( المرفوع والمضموم )، وه‌كو: ﴿نَعۡبُدُ﴾
٢ ــ هه‌موو وشه‌یه‌کی سه‌ره‌دار( المنصوب والمفتوح )، وه‌كو: ﴿ٱلۡعَٰلَمِينَ﴾
٣ ــ هه‌موو وشه‌یه‌کی ژێردار ( المکسور والمجرور )، وه‌كو: ﴿ٱلرَّحِيمِ﴾
٤ ــ هه‌ر وشه‌یه‌ك کۆتایی هاتبێت به پیتێکی گیرەدار ( المشدد ) یاخود پیتێکی سووك ( غیر المشدد )، وه‌كو:
﴿وَتَبَّ﴾
﴿كَسَبَ﴾
٥ ــ ئه‌گه‌ر به هه‌مزه‌یه‌کی چه‌سپاو ( محقق ) کۆتای هاتبوو. وه‌کو:
﴿ٱلسَّمَآءِ﴾
﴿شُرَكَآءَ﴾
٦ــ هه‌موو وشه‌یه‌ك که به ته‌نوین کۆتای هاتبێت، به‌ڵام جگه له ته‌نوینی دوو سه‌ره ( تنوین الفتحتین )، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نوینی دوو سه‌ره ئه‌گه‌ر لە کۆتایی وشەیەكدا بوو ئه‌وا له‌کاتی وه‌ستان له‌سه‌ری ده‌بێته درێژکراوی له‌جیاتی ( مد العوض )، وه‌كو:
﴿عَلِيمٗا﴾
لە کاتی وەستان لەسەر تەنوینەکە دەبێتە
هه‌روه‌ها ئه‌لفی مه‌قصوره که له‌سه‌ر پیتی ( ی )یه، وەکو:
﴿فِيهِ هُدٗى﴾ بەم شێوەیە به‌زه‌نه لەسەری دەوەستین:
﴿فِيهِ هُدىٰ﴾
نموونه‌ی ته‌نوینی دوو بۆر به‌زه‌نه لەسەری دەوەستین:
نموونەی تەنوینی دوو ژێریش بەم شێوەیە به‌زه‌نه لەسەری دەوەستین:

گرنگ و تایبەت
مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی ده‌ستووره‌کانی ته‌جوید به ڕه‌نگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)
د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی
جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید
خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یه‌کێکه له‌و قورئانه‌ی که به ده‌ستنووس نووسراوه‌ته‌وه له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی سێیه‌می ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عه‌ففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا