بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی چوارەم ڕێکو پێکی جووڵەکان (إتمام الحركات)
ڕێکو پێکی جووڵەکان (إتمام الحركات) سەرو بۆرو ژێر
ڕێكو پێکی جووڵەکان (إتمام ألحركات)
یەکەم / پێویستە لەسەر خوێنەر کە دەمی بکاتەوە بۆ گوتنی پیتی سەردار (مفتوح) وەك گوتنی پیتی (ئەلیف)، چونکە (فەتحە) خۆی پیتی (ئەلیف)ی کورتە.
دووەم / پێویستە لەسەر خوێنەر کە لێوەکانی خڕ بکات بۆ گوتنی پیتی بۆردار (مضموم) وەك گوتنی پیتی (واو)، چونکە (ضمە) خۆی پیتی (واو)ی کورتە.
سێیەم / پێویستە لەسەر خوێنەر کەچەناگەی خواروی دابگریت بۆ گوتنی پیتی ژێردار ( مکسور ) وەك گوتنی پیتی ( یا )، چونکە ( کەسرە ) خۆی پیتی ( یا )ی کورتە.
وەکو:
﴿قَالَ﴾ ﴿قَالُواْ﴾ ﴿قِيلَ﴾
چوارەم / بەڵام سەبارەت بە پیتی زەنەدار (ساکن) لە دەرچەکەیەوە دەردەچێت بێ ئەوەی هیچی لەوانەی سەرەوەی لەگەڵدا بێت.
کەواتە بۆ گۆکردنی پیتێکی جوڵاو پێویستە دوو کار جێبەجێ بکرێن:
أ ــ درچواندنی پیتەکە بە سەربەخۆیی بەبێ درێژکردنەوە لە دەرچەکەیەوە.
ب ــ هاوکات جۆری جووڵەی پیتەکەشی شوێن دەکەوێت.
لەدوای شارەزابوون بەم چەمکانەی باسکران، دەردەکەوێت کە بۆر بریتییە لە (و)ێکی کورت، سەر بریتییە لە (ئەلف)ێکی کورتو ژێریش بریتییە لە (ي)ێکی کورت.
ـــ چەند تێبینییەک:
١ــ خوێنەر دەبێ ئاگاداری ئەوە بێت کە دەمی لەیەك شێوەدا نەهێڵێتەوە لەکاتی دەربڕینی پیتێک و دەست کردن بە دەربڕینی پیتی دوای ئەو بۆ نموونە: کە لێوەکانی خڕ دەکات بۆ دەربڕینی پیتی بۆردار، نابێ هەر لەسەر ئەو شێوە خڕییە بمێنێتەوە کاتێک دەست دەکات بە دەربڕینی پیتی دوای ئەو کە پیتێکی زەنەدارە یا لەپاش زەنەدارەکە پیتیکی ژێردارە، بۆ نموونە وشەی:
﴿مُّحۡسِنُونَ﴾
پیتی (میم) پیتیکی بۆردارەو پێویستە لێوەکان خڕبکرێتەوە بۆ دەربڕینی، لەپاشی ئەو پیتێکی زەنەدار هاتووە کە پیتی (ح)یە، بۆ دەربڕینی ئەم پیتە نابێ لێوەکان بەخڕی بمێننەوە بەڵکو دەبێ یەکسەر بگەڕینەوە بۆ باری ئاسایی لەداوی دەربڕینی پیتە بۆردارەکە، پاشان پیتێکی ژێردار هاتووە کە پیتی (س)ە بۆیە دەبێ یەکسەر چاناگەت خوارو دابگیرێت بۆ دەربڕینی ئەم پیتە.
٢ــ خوێنەر دەبێ ئاگاداری ئەوە بێت کە لێوەکانی خڕنەکات بۆ دەربڕینی پیتێکی سەردار (مفتوح) کە پیتی (الف) لەدوایەوە دێت، زۆر جار ئەم هەڵەیە ڕووداەدات، ئەوەش دەبێتە هۆی تێکەڵکردنی دەنگی پیتەکە بە دەنگی بۆر (ضمة). وەکو:
﴿خَٰلِدِينَ﴾ ﴿قَالُواْ﴾
بەم شێوەیە هەڵەی تێدا دەکرێت:
٣ ــ دەبێ حەرەکەی تەواو بدرێتە پیتی جوڵاو بەبێ جیاوازی لەنێوانیان ئەگەر لەسەرەتا، یان لە ناوەڕاست، یان لە کۆتایی ووشە دابوو، وە بێ ئەوەی حەرەکەکە درێژ یان کورت بکرێتەوە، بۆ نموونە: پیتی (هاء)ی سەردار (هـَ) هەمان حەرەکەتی ئاسایی خۆی هەیە لەگەڵ پیتی (هاء)ی ژێردار(هـِ)، بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لە حەرەکەتیان، وەکو:
( هـَ )
﴿هَٰذَا﴾ ﴿ٱلۡمُهَيۡمِنُ﴾ ﴿ٱللَّهَ﴾
( هـِ )
﴿هِيَ﴾ ﴿بِهِمۡ ﴾ ﴿ٱللَّهِ﴾
کاتی خایەنراوی پیتە جوڵاوەکان (أزمنة ألحروف ألمتحرِّكة)
کاتی خایەنراوی پیتە جوڵاوەکان لە چوارچێوەی یەک پلە لە پلەکانی خوێندنەوەی قورئان (تحقیق ــ حدر ــ تدویر)[1] یەکسانە، واتە کاتی خایەنراوی پیتی لەسەر = کاتی خایەنراوی پیتی لەبەر = کاتی خایەنراوی پیتی لەژێر، لەهەمان جۆری خوێندنەوەدا، وەکو:
﴿كُتِبَ﴾
﴿يَعِظُكُم﴾
﴿سُئِلَتۡ﴾
ئەو هەڵانەی لەکاتی خایەنراوی پیتەکاندا ڕوودودات
١ ـــ درێژکردنەوەی کاتی خایەنراوی پیتی جوڵاو بە بەراورد لەگەڵ کاتی خایەنراوی پیتە جوڵاوەکانی تەنیشتی کە بە درێژکردنەوەی زیادە (ألتمطيط) یان (ألإدخال) ناونراوە، وەکو:
أ ـــ ﴿إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ﴾
درێژکردنەوەی ژێر لە پیتی (همزة ـ ء) هەڵەیەکی گەورە دروست دەکات کە بەم شێوەیەیە: (إِینَّ).
ب ـــ ﴿كُنتُمۡ﴾
لەم وشەیەدا بۆری سەر پیتی (ك) لە ئەندازەی خۆی زیاتر درێژدەکەنەوە تاکو دەبێتە ( كُونتُمْ )
ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە.
ج ـــ ﴿فَمَن يَعۡمَلۡ﴾
کاتی خایەنراوی سەر لە پیتی (م)ی وشەی (فَمَنْ) لە ڕادەو ئەندازەی خۆی زیاتر درێژدەکرێتەوە تاکو وەک پیتی (ألف)ی لێدی. واتە دەربڕینکەی بەم شیوەیە هەڵە دەبێت: (فَمَانْ يَعْمَلْ)
٢ ـــ کورتکردنەوەی پیتی جوڵاو (متحرک) بەڕادەیەکی زۆر کە بە زمانی عەرەبی پێی دەڵێن: (الإِختِلاس). بۆ نموونە:
أ ـــ کورتکردنەوەی لە ڕادەبەدەری بۆر (ضمة)ی پیتی (ر) لە وشەی ﴿يَأۡمُرُكُمۡ﴾.
کە ئەمەش دەبێتە هۆی فەوتانو نەبیستنی بۆرەکەو نزیک بوونەوەی لە زەنە (سکون).
ب ـــ دەرنەبڕینی سەر (فتحة)ی پیتی (ق)ی وشەی ﴿خَلَقَكُمۡ﴾
بەشیوەیەکی دروست، هەمان هەڵە دروست دەکاتەوە.
ئەو هەڵانەی لەکاتی گۆکردنی سەر (فتحة)دا دەکرێن:
أ ــ تێکەڵکردنی دەنگی سەر بە کەمێک لە دەنگی ژێر، وەکو:
ب ــ تێکەڵکردنی دەنگی سەر بە کەمێک لە دەنگی بۆر، وەکو:
ج ــ تێکەلکردنی دەنگی سەر بە دەنگی زەنە، ئەمەش بەهۆی نەکردنەوەی دەم بە ئەندازەی پێویست، وەکو:
ئەو هەڵانەی لەکاتی گۆکردنی سەر (ضمة)دا دەکرێن:
أ ــ تێکەڵکردنی دەنگی بۆر بە کەمێک لە دەنگی سەر، وەکو:
ب ــ تێکەڵکردنی دەنگی بۆر بە کەمێک لە دەنگی ژێر، وەکو:
ج ــ تێکەلکردنی دەنگی بۆر بە دەنگی زەنە، ئەمەش بەهۆی خڕکردنەوەی لیوەکانەوە ڕوودەدات، وەکو:
ئەو هەڵانەی لەکاتی گۆکردنی ژێر (کسرة)دا دەکرێن:
أ ــ تێکەڵکردنی دەنگی ژێر بە کەمێک لە دەنگی سەر، وەکو:
ب ــ تێکەلکردنی دەنگی بۆر بە دەنگی زەنە، ئەمەش بەهۆی بەرزنەکردنەوەی ناوەڕاستی زمانو دانەبەزاندنی شەویلاکی خوارەوە ڕوودەدات، وەکو:
ڕێكو پێکی جووڵەکان (إتمام ألحركات)
یەکەم / پێویستە لەسەر خوێنەر کە دەمی بکاتەوە بۆ گوتنی پیتی سەردار (مفتوح) وەك گوتنی پیتی (ئەلیف)، چونکە (فەتحە) خۆی پیتی (ئەلیف)ی کورتە.
دووەم / پێویستە لەسەر خوێنەر کە لێوەکانی خڕ بکات بۆ گوتنی پیتی بۆردار (مضموم) وەك گوتنی پیتی (واو)، چونکە (ضمە) خۆی پیتی (واو)ی کورتە.
سێیەم / پێویستە لەسەر خوێنەر کەچەناگەی خواروی دابگریت بۆ گوتنی پیتی ژێردار ( مکسور ) وەك گوتنی پیتی ( یا )، چونکە ( کەسرە ) خۆی پیتی ( یا )ی کورتە.
وەکو:
﴿قَالَ﴾ ﴿قَالُواْ﴾ ﴿قِيلَ﴾
چوارەم / بەڵام سەبارەت بە پیتی زەنەدار (ساکن) لە دەرچەکەیەوە دەردەچێت بێ ئەوەی هیچی لەوانەی سەرەوەی لەگەڵدا بێت.
کەواتە بۆ گۆکردنی پیتێکی جوڵاو پێویستە دوو کار جێبەجێ بکرێن:
أ ــ درچواندنی پیتەکە بە سەربەخۆیی بەبێ درێژکردنەوە لە دەرچەکەیەوە.
ب ــ هاوکات جۆری جووڵەی پیتەکەشی شوێن دەکەوێت.
لەدوای شارەزابوون بەم چەمکانەی باسکران، دەردەکەوێت کە بۆر بریتییە لە (و)ێکی کورت، سەر بریتییە لە (ئەلف)ێکی کورتو ژێریش بریتییە لە (ي)ێکی کورت.
ـــ چەند تێبینییەک:
١ــ خوێنەر دەبێ ئاگاداری ئەوە بێت کە دەمی لەیەك شێوەدا نەهێڵێتەوە لەکاتی دەربڕینی پیتێک و دەست کردن بە دەربڕینی پیتی دوای ئەو بۆ نموونە: کە لێوەکانی خڕ دەکات بۆ دەربڕینی پیتی بۆردار، نابێ هەر لەسەر ئەو شێوە خڕییە بمێنێتەوە کاتێک دەست دەکات بە دەربڕینی پیتی دوای ئەو کە پیتێکی زەنەدارە یا لەپاش زەنەدارەکە پیتیکی ژێردارە، بۆ نموونە وشەی:
﴿مُّحۡسِنُونَ﴾
پیتی (میم) پیتیکی بۆردارەو پێویستە لێوەکان خڕبکرێتەوە بۆ دەربڕینی، لەپاشی ئەو پیتێکی زەنەدار هاتووە کە پیتی (ح)یە، بۆ دەربڕینی ئەم پیتە نابێ لێوەکان بەخڕی بمێننەوە بەڵکو دەبێ یەکسەر بگەڕینەوە بۆ باری ئاسایی لەداوی دەربڕینی پیتە بۆردارەکە، پاشان پیتێکی ژێردار هاتووە کە پیتی (س)ە بۆیە دەبێ یەکسەر چاناگەت خوارو دابگیرێت بۆ دەربڕینی ئەم پیتە.
٢ــ خوێنەر دەبێ ئاگاداری ئەوە بێت کە لێوەکانی خڕنەکات بۆ دەربڕینی پیتێکی سەردار (مفتوح) کە پیتی (الف) لەدوایەوە دێت، زۆر جار ئەم هەڵەیە ڕووداەدات، ئەوەش دەبێتە هۆی تێکەڵکردنی دەنگی پیتەکە بە دەنگی بۆر (ضمة). وەکو:
﴿خَٰلِدِينَ﴾ ﴿قَالُواْ﴾
٣ ــ دەبێ حەرەکەی تەواو بدرێتە پیتی جوڵاو بەبێ جیاوازی لەنێوانیان ئەگەر لەسەرەتا، یان لە ناوەڕاست، یان لە کۆتایی ووشە دابوو، وە بێ ئەوەی حەرەکەکە درێژ یان کورت بکرێتەوە، بۆ نموونە: پیتی (هاء)ی سەردار (هـَ) هەمان حەرەکەتی ئاسایی خۆی هەیە لەگەڵ پیتی (هاء)ی ژێردار(هـِ)، بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لە حەرەکەتیان، وەکو:
( هـَ )
﴿هَٰذَا﴾ ﴿ٱلۡمُهَيۡمِنُ﴾ ﴿ٱللَّهَ﴾
کاتی خایەنراوی پیتە جوڵاوەکان (أزمنة ألحروف ألمتحرِّكة)
کاتی خایەنراوی پیتە جوڵاوەکان لە چوارچێوەی یەک پلە لە پلەکانی خوێندنەوەی قورئان (تحقیق ــ حدر ــ تدویر)[1] یەکسانە، واتە کاتی خایەنراوی پیتی لەسەر = کاتی خایەنراوی پیتی لەبەر = کاتی خایەنراوی پیتی لەژێر، لەهەمان جۆری خوێندنەوەدا، وەکو:
﴿كُتِبَ﴾
ئەو هەڵانەی لەکاتی خایەنراوی پیتەکاندا ڕوودودات
١ ـــ درێژکردنەوەی کاتی خایەنراوی پیتی جوڵاو بە بەراورد لەگەڵ کاتی خایەنراوی پیتە جوڵاوەکانی تەنیشتی کە بە درێژکردنەوەی زیادە (ألتمطيط) یان (ألإدخال) ناونراوە، وەکو:
أ ـــ ﴿إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ﴾
ب ـــ ﴿كُنتُمۡ﴾
ج ـــ ﴿فَمَن يَعۡمَلۡ﴾
٢ ـــ کورتکردنەوەی پیتی جوڵاو (متحرک) بەڕادەیەکی زۆر کە بە زمانی عەرەبی پێی دەڵێن: (الإِختِلاس). بۆ نموونە:
أ ـــ کورتکردنەوەی لە ڕادەبەدەری بۆر (ضمة)ی پیتی (ر) لە وشەی ﴿يَأۡمُرُكُمۡ﴾.
ب ـــ دەرنەبڕینی سەر (فتحة)ی پیتی (ق)ی وشەی ﴿خَلَقَكُمۡ﴾
ئەو هەڵانەی لەکاتی گۆکردنی سەر (فتحة)دا دەکرێن:
أ ــ تێکەڵکردنی دەنگی سەر بە کەمێک لە دەنگی ژێر، وەکو:
ب ــ تێکەڵکردنی دەنگی سەر بە کەمێک لە دەنگی بۆر، وەکو:
ج ــ تێکەلکردنی دەنگی سەر بە دەنگی زەنە، ئەمەش بەهۆی نەکردنەوەی دەم بە ئەندازەی پێویست، وەکو:
ئەو هەڵانەی لەکاتی گۆکردنی سەر (ضمة)دا دەکرێن:
أ ــ تێکەڵکردنی دەنگی بۆر بە کەمێک لە دەنگی سەر، وەکو:
ب ــ تێکەڵکردنی دەنگی بۆر بە کەمێک لە دەنگی ژێر، وەکو:
ج ــ تێکەلکردنی دەنگی بۆر بە دەنگی زەنە، ئەمەش بەهۆی خڕکردنەوەی لیوەکانەوە ڕوودەدات، وەکو:
ئەو هەڵانەی لەکاتی گۆکردنی ژێر (کسرة)دا دەکرێن:
أ ــ تێکەڵکردنی دەنگی ژێر بە کەمێک لە دەنگی سەر، وەکو:
ب ــ تێکەلکردنی دەنگی بۆر بە دەنگی زەنە، ئەمەش بەهۆی بەرزنەکردنەوەی ناوەڕاستی زمانو دانەبەزاندنی شەویلاکی خوارەوە ڕوودەدات، وەکو:
گرنگ و تایبەت
مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)
د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی
جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید
خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا