بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی دووەم هەڵەی ئاشکرا و هەڵەی نادیار
هەڵەکردن لە خویندنەوەی قورئانی پیرۆز
هەلە خوێندنەوە ( أللّحن ) و جۆرەکانی
هەڵە خوێندنەوە ( أللّحن )، خوێندنەوەی قورئانە بە شێوەیەکی هەڵە یان لادانە لە خوێندنەوەی ڕاست، ئەو هەڵە خوێندنەوەیەش بەسەر دوو جۆردا دابەش دەبێت:
١ ــ هەڵەی ئاشکراو گەورە ( أللّحنُ الجَّليّ )[1]: ئەو هەڵەیەیە کە بە هۆیەوە خوێندنەوە تێک دەچێتو وشەو ڕستەکانی قورئان دەشێوێت، وەکو:
یەکەم/ تیکچوونی مەبەستو واتای قورئانی پیرۆز.
دووەم/ تیکچوونی شیکردنەوەی وشەکان (الإعراب).
چەند نموونەیەک لەسەر هەڵەی ئاشکرا:
ڕاستو دروست
هەڵە
١
*
٢
**
٣
***
٤
****
* ئەم هەڵەیە لە ڕێگای پابەندنەبوون بە شیکردنەوە (الإعراب)ەوە دروست بووە.
** ئەم هەڵەیە لە ڕێگای پابەندنەبوون بە سیفەتی ناسکی (ترقیق) پیتی (س)ەوە دروست بووە.
*** ئەم هەڵەیە لە ڕێگای پابەندنەبوون بە دەرچەی پیتی (ث)ەوە دروست بووە.
**** ئەم هەڵەیە لە ڕێگای پابەندنەبوون بە شیکردنەوە (الإعراب)ەوە دروست بووە.
شێوەکانی هەڵەی ئاشکرا
یەکەم/ دروست بوونی هەڵەی ئاشکرا لە پیتەکان کە سێ جۆرە:
أ ـــ گۆڕینی پیتێک بۆ پیتێکی دی، بۆ نموونە:
ڕاست
گۆڕینی
هەڵە
ألحَمدُ
پیتی ح بۆ پیتی هـ
ألهَمدُ
طَيْراً
پیتی ط بۆ پیتی ت
تَيْراً
يَرِثُ
پیتی ث بۆ پیتی س
يَرِسُ
صَدَقَ
پیتی ق بۆ پیتی ك
صَدَكَ
أنْعَمْتَ
پیتی ع بۆ هەمزە (ء)
أنْئَمْتَ
تێبینی/ پێویستە بزانرێ تاکە چارەسەر بۆ نەهێشتنی ئەم جۆرە هەڵانەی سەرەوە، شارەزابوونە بە دەرچەو سیفەتی پیتەکان.
ب ـــ فەوتاندنو بزرکردنی پیتێک لەهەندێک حاڵەت وەکو دەرنەبڕینی پیتی (ء) هەمزە لە وشەی (دفء).
ج ـــ زیادکردنی پیتێک لەهەندیک حاڵەت وەکو زیادکردنی پیتی (ف) لە وشەی (إذا) کە بە هەڵە دەکرێتە (فإذا).
دووەم/ دروست بوونی هەڵەی ئاشکرا لە ( سەر، ژێر و بۆری ) پیتەکان (الحرکات)دا وەکو: جوڵاندنی پیتی زەنەدار، زەنەدارکردنی پیتی جوڵاو، درێژکردنەوەی پیتی جوڵاو، گۆڕینی پیتی گیرەدار ( مشدد ) بۆ تەنها پیتێک گیرەدارکردنی پیتێکی ئاسایی ( غیر مشدد ). لەو نموونانەی خوارەوە بۆمان دەردەکەوێت چۆن واتای هەندێک وشە لە ڕێگای گۆڕینی سەرو ژێرو بۆری پیتەوە دەگۆڕێ:
١ـــ (يَفتُرون) بەدانانی بۆر لەسەر پیتی (ت) واتای ساردبوونەوە یان بێزارێ دەگەیەنێ لە کارێکدا، بەڵام ئەگەر سەر (فتحة) بخەینە سەر پیتی (ت) بەم شێوەیە (يَفتَرون)، واتای وشەکە بۆ (درۆ هەڵبەستن) دەگۆڕێ.
٢ـــ (ضَعْف): بەدانانی سەر لەسەر پیتی (ض) واتای پیریو بەساڵاچوون دەگەیەنێ. بەلام بەدانانی ژێر (کسرة) لەژیر هەمان پیتدا (ضِعْف)، واتای (دوو بەرامبەر) دەگەیەنێ.
٣ـــ (أَتَواْ) واتای هاتن دەگەیەنێ. بەڵام (وءاتواْ) واتای بەخشینو پێدان دەگەیەنێ، (الكسائي) دەڵێت: وشەی (ءاتى) لە قورئاندا بەمانای (أعطى) دێت و، وشەی (أتى) بەمانای (جاء) دێت، تەنها لە ئایەتی
﴿ . . . . فَأَتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِنۡ حَيۡثُ لَمۡ يَحۡتَسِبُواْۖ . . . . . ﴾ کە لێرە بەمانای (فَأَخَذَهُم) دێت.
٤ـــ وشەی (أَلْقُواْ): بەدانانی بۆر لەسەر پیتی (ق) کرداری فەرمانیە (فعل امر) واتە: (فرەی دەن، دایبنێن) بەڵام بەدانانی سەر لەسەر پیتی (ق) دەبێتە (أَلْقَوْا)، واتە (فڕەیان دا، دایان نا) کە کرداری ڕابوردووە (فعل ماضي).
تێبینی/ تاکە چارەسەر بۆ ئەم جۆرە هەڵانە، شارەزابوونە لە زمانی عەرەبیدا، هەروەها خوێندنی قورئانە لەسەر دەستی پسپۆڕو شارەزایان.
٢ ــ هەڵەی نادیارو گچکە (أللَّحنُ الخَفيّ)[2]:
ئەو هەڵەیەیە کە نەریتی (ألعرف) خوێندنەوە تێک دەدات و مانا تێک نادات، ئەو هەڵەیەش لە یاساکانی تەجوید (أحكام التّجويد) دا ڕوودەدات وەک وازهێنان لە مینگە (ألغُنَّة) ، کورت کردنەوەی درێژکراوەکان، یاخود زیاد درێژکردنەوەی پیتی (واو) بۆ نموونە لە وشەی (سُوٓءُ ٱلۡعَذَابِ)، یان درێژکردنەوەی پیتە کورتەکان، یان وازهێنان لە تێهەڵکێش کردن (ألإدغام)، هەروەها دەرخستنی ( إظهار ) پیتی نونی زەنەدار بۆ نموونە لە وشەی (أَنْفُسِكُم) کە دەبێ (نونی زەنەدار) لەم وشەیەدا بشاردرێتەوە (إخفاء).
شێوەکانی هەڵەی نادیار
أ ـــ دەربڕینی (واو) بە شێوەیەک لە نێوان (واو)و (ئەلیف)دا بێت، وەک: ﴿يَعْلَمُونَ﴾ ﴿يَشْكُرُونَ﴾. واتە: دەربڕینی (واو) وەک پیتی (ۆ)ی کوردی.
ب ـــ قەڵەوکردنی (لام) جگە لە وشەی (الله)، بۆ نموونە لەم وشانەدا کە نابی قەڵەو بکرێت: ﴿ضَلَّ﴾ ﴿ظَلَمَ﴾ ﴿مَطۡلَعِ﴾ ﴿ٱلۡفَجۡرِ﴾.
ج ـــ درێژکردنەوەی زیاتر لە پێویستی هەندێک پیت وەکو پیتی (لامی زەنەدار) بۆ نموونە لە وشەی: ﴿ٱلۡحَمۡدُ﴾، یان درێژکردنەوەی (نونی زەنەدار) بۆ نموونە لە وشەی: ﴿أَنۡعَمۡتَ﴾
د ـــ قەلقەلەکردنی هەندێک پیتی زەنەدار بەشێوەیەک کە سەردەکێشێ بۆ جوڵاندنی وەکو پیتی (نون) لە وشەی ﴿أَنۡعَمۡتَ﴾و، پیتی (لام) لە وشەی ﴿ٱلۡحَمۡدُ﴾و، پیتی (غ) لە وشەی ﴿ٱلۡمَغۡضُوبِ﴾.
هـ ـــ تێکەڵکردنی مینگە (الغُنَّة) لەگەڵ هەندێک پیت جگە لە (ن) و (م)، وەکو تیکەڵکردنی مینگە بە (ئەلیف)ی وشەی ﴿نَاصِيَةٖ﴾ یاخود وشەی ﴿مَٰلِكِ﴾.
تێنینی: پیویستە ئاگاداربین کە هەردوو جۆرە هەڵەکە (هەڵەی ئاشکرا)و (هەڵەی نادیار) نابێت بەهیچ شیوەیەک لەکاتی فێرکردنی فێرخواز لەلایەن مامۆستاکەیەوە بکرێت.
1 2
-
ئەم هەڵەیەش بۆیە پێی دەگوترێ هەڵەی ئاشکرا ( أللّحنُ الجَّليّ ) چونکە ناسراوە و ئاشکرایە لای زانا بە ئەحکامی تەجوید، هەروەها کەسانی دیکەش هەستی پێ دەکەن.
ئەم جۆرە هەڵەیە بەکۆی دەنگ ( إجماع ) حەرامە و خوێنەری تاوانبار دەبێت.
-
ئەمە بۆیە پێ ی دەگوترێ هەڵەی شاراوە ( أللَّحنُ الخَفيّ ) چونکە تەنها لای ئەوانە ڕوونە کە شارەزان لە ئەحکامی تەجوید و شاراوەیە لای خەڵکی دیکە.
ئەو جۆرە هەڵەکردنەش هەرچەندە هیچ کاریگەریەکی نی یە لەسەر ماناکان بەڵام ( مەکروهە ) لە خوێندنەوەدا چونکە کرۆک و ڕەونەقی خوێندنەوە ناهێڵێت.
هەلە خوێندنەوە ( أللّحن ) و جۆرەکانی
هەڵە خوێندنەوە ( أللّحن )، خوێندنەوەی قورئانە بە شێوەیەکی هەڵە یان لادانە لە خوێندنەوەی ڕاست، ئەو هەڵە خوێندنەوەیەش بەسەر دوو جۆردا دابەش دەبێت:
١ ــ هەڵەی ئاشکراو گەورە ( أللّحنُ الجَّليّ )[1]: ئەو هەڵەیەیە کە بە هۆیەوە خوێندنەوە تێک دەچێتو وشەو ڕستەکانی قورئان دەشێوێت، وەکو:
یەکەم/ تیکچوونی مەبەستو واتای قورئانی پیرۆز.
دووەم/ تیکچوونی شیکردنەوەی وشەکان (الإعراب).
چەند نموونەیەک لەسەر هەڵەی ئاشکرا:
* ئەم هەڵەیە لە ڕێگای پابەندنەبوون بە شیکردنەوە (الإعراب)ەوە دروست بووە.
** ئەم هەڵەیە لە ڕێگای پابەندنەبوون بە سیفەتی ناسکی (ترقیق) پیتی (س)ەوە دروست بووە.
*** ئەم هەڵەیە لە ڕێگای پابەندنەبوون بە دەرچەی پیتی (ث)ەوە دروست بووە.
**** ئەم هەڵەیە لە ڕێگای پابەندنەبوون بە شیکردنەوە (الإعراب)ەوە دروست بووە.
شێوەکانی هەڵەی ئاشکرا
یەکەم/ دروست بوونی هەڵەی ئاشکرا لە پیتەکان کە سێ جۆرە:
أ ـــ گۆڕینی پیتێک بۆ پیتێکی دی، بۆ نموونە:
تێبینی/ پێویستە بزانرێ تاکە چارەسەر بۆ نەهێشتنی ئەم جۆرە هەڵانەی سەرەوە، شارەزابوونە بە دەرچەو سیفەتی پیتەکان.
ب ـــ فەوتاندنو بزرکردنی پیتێک لەهەندێک حاڵەت وەکو دەرنەبڕینی پیتی (ء) هەمزە لە وشەی (دفء).
ج ـــ زیادکردنی پیتێک لەهەندیک حاڵەت وەکو زیادکردنی پیتی (ف) لە وشەی (إذا) کە بە هەڵە دەکرێتە (فإذا).
دووەم/ دروست بوونی هەڵەی ئاشکرا لە ( سەر، ژێر و بۆری ) پیتەکان (الحرکات)دا وەکو: جوڵاندنی پیتی زەنەدار، زەنەدارکردنی پیتی جوڵاو، درێژکردنەوەی پیتی جوڵاو، گۆڕینی پیتی گیرەدار ( مشدد ) بۆ تەنها پیتێک گیرەدارکردنی پیتێکی ئاسایی ( غیر مشدد ). لەو نموونانەی خوارەوە بۆمان دەردەکەوێت چۆن واتای هەندێک وشە لە ڕێگای گۆڕینی سەرو ژێرو بۆری پیتەوە دەگۆڕێ:
١ـــ (يَفتُرون) بەدانانی بۆر لەسەر پیتی (ت) واتای ساردبوونەوە یان بێزارێ دەگەیەنێ لە کارێکدا، بەڵام ئەگەر سەر (فتحة) بخەینە سەر پیتی (ت) بەم شێوەیە (يَفتَرون)، واتای وشەکە بۆ (درۆ هەڵبەستن) دەگۆڕێ.
٢ـــ (ضَعْف): بەدانانی سەر لەسەر پیتی (ض) واتای پیریو بەساڵاچوون دەگەیەنێ. بەلام بەدانانی ژێر (کسرة) لەژیر هەمان پیتدا (ضِعْف)، واتای (دوو بەرامبەر) دەگەیەنێ.
٣ـــ (أَتَواْ) واتای هاتن دەگەیەنێ. بەڵام (وءاتواْ) واتای بەخشینو پێدان دەگەیەنێ، (الكسائي) دەڵێت: وشەی (ءاتى) لە قورئاندا بەمانای (أعطى) دێت و، وشەی (أتى) بەمانای (جاء) دێت، تەنها لە ئایەتی ﴿ . . . . فَأَتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِنۡ حَيۡثُ لَمۡ يَحۡتَسِبُواْۖ . . . . . ﴾ کە لێرە بەمانای (فَأَخَذَهُم) دێت.
٤ـــ وشەی (أَلْقُواْ): بەدانانی بۆر لەسەر پیتی (ق) کرداری فەرمانیە (فعل امر) واتە: (فرەی دەن، دایبنێن) بەڵام بەدانانی سەر لەسەر پیتی (ق) دەبێتە (أَلْقَوْا)، واتە (فڕەیان دا، دایان نا) کە کرداری ڕابوردووە (فعل ماضي).
تێبینی/ تاکە چارەسەر بۆ ئەم جۆرە هەڵانە، شارەزابوونە لە زمانی عەرەبیدا، هەروەها خوێندنی قورئانە لەسەر دەستی پسپۆڕو شارەزایان.
٢ ــ هەڵەی نادیارو گچکە (أللَّحنُ الخَفيّ)[2]: ئەو هەڵەیەیە کە نەریتی (ألعرف) خوێندنەوە تێک دەدات و مانا تێک نادات، ئەو هەڵەیەش لە یاساکانی تەجوید (أحكام التّجويد) دا ڕوودەدات وەک وازهێنان لە مینگە (ألغُنَّة) ، کورت کردنەوەی درێژکراوەکان، یاخود زیاد درێژکردنەوەی پیتی (واو) بۆ نموونە لە وشەی (سُوٓءُ ٱلۡعَذَابِ)، یان درێژکردنەوەی پیتە کورتەکان، یان وازهێنان لە تێهەڵکێش کردن (ألإدغام)، هەروەها دەرخستنی ( إظهار ) پیتی نونی زەنەدار بۆ نموونە لە وشەی (أَنْفُسِكُم) کە دەبێ (نونی زەنەدار) لەم وشەیەدا بشاردرێتەوە (إخفاء).
شێوەکانی هەڵەی نادیار
أ ـــ دەربڕینی (واو) بە شێوەیەک لە نێوان (واو)و (ئەلیف)دا بێت، وەک: ﴿يَعْلَمُونَ﴾ ﴿يَشْكُرُونَ﴾. واتە: دەربڕینی (واو) وەک پیتی (ۆ)ی کوردی.
ب ـــ قەڵەوکردنی (لام) جگە لە وشەی (الله)، بۆ نموونە لەم وشانەدا کە نابی قەڵەو بکرێت: ﴿ضَلَّ﴾ ﴿ظَلَمَ﴾ ﴿مَطۡلَعِ﴾ ﴿ٱلۡفَجۡرِ﴾.
ج ـــ درێژکردنەوەی زیاتر لە پێویستی هەندێک پیت وەکو پیتی (لامی زەنەدار) بۆ نموونە لە وشەی: ﴿ٱلۡحَمۡدُ﴾، یان درێژکردنەوەی (نونی زەنەدار) بۆ نموونە لە وشەی: ﴿أَنۡعَمۡتَ﴾
د ـــ قەلقەلەکردنی هەندێک پیتی زەنەدار بەشێوەیەک کە سەردەکێشێ بۆ جوڵاندنی وەکو پیتی (نون) لە وشەی ﴿أَنۡعَمۡتَ﴾و، پیتی (لام) لە وشەی ﴿ٱلۡحَمۡدُ﴾و، پیتی (غ) لە وشەی ﴿ٱلۡمَغۡضُوبِ﴾.
هـ ـــ تێکەڵکردنی مینگە (الغُنَّة) لەگەڵ هەندێک پیت جگە لە (ن) و (م)، وەکو تیکەڵکردنی مینگە بە (ئەلیف)ی وشەی ﴿نَاصِيَةٖ﴾ یاخود وشەی ﴿مَٰلِكِ﴾.
تێنینی: پیویستە ئاگاداربین کە هەردوو جۆرە هەڵەکە (هەڵەی ئاشکرا)و (هەڵەی نادیار) نابێت بەهیچ شیوەیەک لەکاتی فێرکردنی فێرخواز لەلایەن مامۆستاکەیەوە بکرێت.
-
ئەم هەڵەیەش بۆیە پێی دەگوترێ هەڵەی ئاشکرا ( أللّحنُ الجَّليّ ) چونکە ناسراوە و ئاشکرایە لای زانا بە ئەحکامی تەجوید، هەروەها کەسانی دیکەش هەستی پێ دەکەن.
ئەم جۆرە هەڵەیە بەکۆی دەنگ ( إجماع ) حەرامە و خوێنەری تاوانبار دەبێت.
- ئەمە بۆیە پێ ی دەگوترێ هەڵەی شاراوە ( أللَّحنُ الخَفيّ ) چونکە تەنها لای ئەوانە ڕوونە کە شارەزان لە ئەحکامی تەجوید و شاراوەیە لای خەڵکی دیکە. ئەو جۆرە هەڵەکردنەش هەرچەندە هیچ کاریگەریەکی نی یە لەسەر ماناکان بەڵام ( مەکروهە ) لە خوێندنەوەدا چونکە کرۆک و ڕەونەقی خوێندنەوە ناهێڵێت.

گرنگ و تایبەت
مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)
د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی
جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید
خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا