بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی پێنجەم حوکمەکانی نون و میم
حوکمەکانی نون و میم (أَحكامُ الميمِ والنُّونِ)
١ ــ (نون ـ ن) و (میم ـ م)ی گیرەدار (النّون والميم المشدَّدَتان)
٢ ــ حوکمەکانی (میم ـ م)ی زەنەدار (أَحكامُ الميمِ السَّاكِنَة)
٣ ــ حوکمەکانی (نون ـ ن)ی زەنەدارو تەنوین (أحكامُ النُّونِ السَّاكِنَة والتَّنْوين)
٤ ــ کاتی خایەنراوی مینگەکان (أزمِنَةُ الغُنَنِ)

پیتی گیرەدار (ألحرف ألمشدّد) چیە؟
پیتی گیرەدار ئەو پیتەیە کەنیشانەی شەددە ()ی لەسەرە.
هەموو پیتێکی گیرەدار لە دوو پیت پێکهاتووە یەکەمیان زەنەدارە و پیتی دووەمیان بزواو (متحرَّك)ـه، بۆ نموونە پیتی (بَّ) کە گیرەدارەو سەر (فتحة)ی هەیە لە دوو پیتی (ب) پێکهاتووە یەکەمیان (بْ) زەنەدار (ساکن)و، دووەمیشیان (بَ)ی سەردار (مفتوح)ـه، ئەم دوو پیتە کە لەیەك دەدات دەبێت بەپیتیکی گیرەدار (مشدد)، بۆ نموونە ووشەی (تَبَّ) کە کۆتایی هاتووە بە پیتی (بَّ)ی گیرەدار ، دەبێ بەم شێوەیە گۆبکرێت:
(تَبَّ ـ بَّ)
بەم شێوەیە هەڵەی تێدا دەکرێت
هە موو پیتێکی (نون ـ ن)و (میم ـ م) کە گیرەدار(مشدّد) بوو بەم شێوەیە ( نّ / نـّــ / ــــنّـ / ــــنّ)، (مّ / مــّ / ــمّ / ــمّــ) دەبێ دوو مەرجی لێ بێنینە جێ:
أ ــ گیرەداری (تشدید).
ب ــ دەبێ بە ئاستی پڕترین و زۆرترینی مینگە (غُنَّة) لە هەردوو حاڵەتەکانی وەستان و گەیاندندا (وصل) درێژبکرێنەوە، وەکو[1]:
٢ ــ حوکمەکانی (میم ـ م)ی زەنەدار(أَحكامُ الميمِ السَّاكِنَة)
میمی زەنەدار ئەو (میم ـ م)ـەیە کە هیچ جووڵەیەکی نیە، ئەگەر بگات بە پیتەکانی زمانی عەرەبی سێ حوکمی هەیە کە بریتین لە:
أ ــ تێکهەڵکێشان (الإِدغام)
ب ــ شاردنەوە (الإِخفاء)
ج ــ دەرخستن (الإِظهار)
أ ــ تێکهەڵکێشان (الإِدغام): (میم)ی زەنەدار تەنها لە یەک پیت تێکهەڵکێش دەکرێت کە ئەویش پیتی (مَ، مِ، مُ)ی جوڵاوە، ئیدی مینگەکەی (الغُنَّة) لەم حاڵەتەدا بە ئاستی زۆرترین مینگە درێژدەکرێتەوە، وەکو:
تێبینی: بۆ حاڵەتی تێکهەڵکێشانی میمی زەنەداەر لە (مصحف)ی پیرۆزدا، هیچ نیشانەیەک لەسەر (میم)ـە کە دانەنراوەو پیتی دوای ئەویش کە پیتی (م)ـە نیشانەی شەددەی (مَّ مُّ مِّ) لەسەرە، چونکە لە کاتی تێهەڵکێشکردندا دەبنە یەك میمی گیرەدار (مشدد).
ب ــ شاردنەوە (الإِخفاء)
:
ـــ وشەی شاردنەوە لە زمانەوانیدا بە واتای داپۆشین (السَّتر) دێت.
ـــ بەڵام لە زاراوەدا بریتیە لە گۆکردنی پیتێک بەو شێوەی کە لە نێوانی دەرخستنو تێکهەڵکێشاندا بێتو بەبێ گیرەداری (تشدید)و بە هێشتنەوەی مینگە لە پیتی یەکەمدا[2].
(میم)ی زەنەدار تەنها لەو حاڵەتەدا دەشاردرێتەوە کە پیتی (باء ـ ب)ی جوڵاوی بەدوا دابێت، وەکو:
وە پێویستە بزانرێت کە ڕاستترین شێوە بۆ ئەداکردنی (میم)ی شاردراوە ئەوەیە لێوەکان بە نەرمو شلی لەسەر یەکترییەوە دابنرێنو هیچ کەلێنێک لە نێوانیاندا بەجێ نەمێنێت.
تێبینی: بۆ حاڵەتی شاردنەوەی میمی زەنەداەر لە (مصحف)ی پیرۆزدا، هیچ نیشانەیەک لەسەر (میم)ـەکە دانەنراوەو پیتی دوای ئەویش کە پیتی (باء ـ ب)ە نیشانەی گیرەداری (شەددە)ی لەسەر نیە.
ج ــ دەرخستن (الإِظهار)
ـــ وشەی دەرخستن لە زمانەوانیدا بە واتای ئاشکراکردن دێت.
ـــ بەڵام لە زاراوەدا بریتیە لە دەرچواندنی هەر پیتێك لە دەرچەکەی خۆی بەو بڕە مینگەی کە پیتەکەی پێ دادەمەزرێت.
ئەگەر لە دوای (میم)ی زەنەدار یەکێک لە پیتەکانی زمانی عەرەبی هات جگە لە (م)و (ب)، ئەوا پێویستە (میم)ی زەنەدار بەدیاربخرێت بەو بڕە مینگەی کە پیتی (میم)ی پێ دادەمەزرێت بەبێ زیادە
[3]، ەوکو:
تێبینی: بۆ حاڵەتی دەرخستنی میمی زەنەدار لە (مصحف)ی پیرۆزدا، نیشانەی زەنە (سکون) لەشێوەی سەرە پیتی (خ) بەبێ خاڵ () لەسەر (میم) دانراوە.
ئاگاداری:
پێویستە ئاگاداربین لەوەی کە نابێ (میم) بشارینەوە لەکاتی گەیشتنی بە پیتی بە پیتی (واو)و (فاء)، چونکە زمان بەرەو شاردنەوە دەچێت بەهۆی ئەوەی شوێنی دەرچوونی لەگەڵ (واو) یەکەو، لەگەڵ (فاء) نزیکە، وە دەبێ ئاشکرا بکرێت وەک ئەم دوو نمونەی خوارەوە:
جیاوازی لە نێوان هەر سێ حاڵەتەکانی دەرخستن، شاردنەوەو تێکهەلکێشاندا
دەرچواندنی هەردوو پیتەکە
پیتی یەکەم
لە حاڵەتی دەرخستندا
بە دوو بەرزبوونەوە
دەنگەکەی دیارو ئاشکرایە
لە حاڵەتی شاردنەوەدا
بە یەک بەرزبوونەوە
دەنگەکەی دیارو ئاشکرایە
لە حاڵەتی تێکهەڵکێشاندا
بە یەک بەرزبوونەوە
نەمانو چوونە ناو پیتی دووەم
ئەو هەڵانەی لە کاتی گۆکردنی پیتی (میم ـ م)ی زەنەداردا دەکرێن:
أ ـــ درێژکردنەوەی زیاد لە پێویستی مینگە لە حاڵەتی دەخستندا (الإِظهار)، وەکو:
ب ــ کورتکردنەوەی مینگە لە حاڵەتی تێکهەڵکێشان (الإدغام)و شاردنەوە (الإخفاء)، وەکو:
ج ــ بەجێهێشتنی کەلێن لە حاڵەتی شاردنەوە لە نێوانی لێوەکاندا، کە ئەمەش بابەتێکی تازەیە، وەکو:
د: شاردنەوەی ئەم پیتە لە کاتێک کە پیتی (و) و (ف)ی لەدوادا هات، وەکو:
-
بۆ روونکردنەوەی زیاتر، دواتر باسی ئاستەکانی مینگە دەکرێت.
-
ـــ مەبەست لە نێوانی دەرخستنو تێکهەڵکێشاندا ئەوەیە: کە لە هەردوو حاڵەت (حاڵەتی دەرخستنو حاڵەتی تێکهەلکێشان) دەچێت، وە لەهەمان کاتیشدا جیاوازی لەگەڵ هەردوو حەڵەتەکەدا هەیە کە لەو نەخشەی خوارەوە روون کراوەتەوە.
ـــ هەروەها مەبەست لە دەستەواژەی بە بێ گیرەداری ئەوەیە کە دەنگی پیتی شاردراوەو پیتەکەی دوای خۆی بە سەربەخۆیی دەمێننەوە.
ـــ مەبەستیش لە هێشتنەوەی مینگە لە پیتی یەکەمدا ئەوەیە کە مینگە ناچێتە ناو پیتی دواتر.
-
لە هەندێک لە کتێبەکانی تەجوید پێناسەی دەرخستن (الإِظهار) بە هەڵە کراوە کە دەڵین: دەرخستن بریتیە لە دەرچواندنی پیت بەبێ مینگە! هۆی نادروستی ئەم پێناسەیە لەوەدایە کە پیتی (میم) هەروەها پیتی (نون) بەبێ مینگە دروست نابن.
١ ــ (نون ـ ن) و (میم ـ م)ی گیرەدار (النّون والميم المشدَّدَتان)
٢ ــ حوکمەکانی (میم ـ م)ی زەنەدار (أَحكامُ الميمِ السَّاكِنَة)
٣ ــ حوکمەکانی (نون ـ ن)ی زەنەدارو تەنوین (أحكامُ النُّونِ السَّاكِنَة والتَّنْوين)
٤ ــ کاتی خایەنراوی مینگەکان (أزمِنَةُ الغُنَنِ)
١ ــ (نون ـ ن) و (میم ـ م)ی گیرەدار (النّون والميم المشدَّدَتان)
پیتی گیرەدار (ألحرف ألمشدّد) چیە؟
پیتی گیرەدار ئەو پیتەیە کەنیشانەی شەددە ()ی لەسەرە.
هەموو پیتێکی گیرەدار لە دوو پیت پێکهاتووە یەکەمیان زەنەدارە و پیتی دووەمیان بزواو (متحرَّك)ـه، بۆ نموونە پیتی (بَّ) کە گیرەدارەو سەر (فتحة)ی هەیە لە دوو پیتی (ب) پێکهاتووە یەکەمیان (بْ) زەنەدار (ساکن)و، دووەمیشیان (بَ)ی سەردار (مفتوح)ـه، ئەم دوو پیتە کە لەیەك دەدات دەبێت بەپیتیکی گیرەدار (مشدد)، بۆ نموونە ووشەی (تَبَّ) کە کۆتایی هاتووە بە پیتی (بَّ)ی گیرەدار ، دەبێ بەم شێوەیە گۆبکرێت:
(تَبَّ ـ بَّ)
هە موو پیتێکی (نون ـ ن)و (میم ـ م) کە گیرەدار(مشدّد) بوو بەم شێوەیە ( نّ / نـّــ / ــــنّـ / ــــنّ)، (مّ / مــّ / ــمّ / ــمّــ) دەبێ دوو مەرجی لێ بێنینە جێ:
أ ــ گیرەداری (تشدید).
ب ــ دەبێ بە ئاستی پڕترین و زۆرترینی مینگە (غُنَّة) لە هەردوو حاڵەتەکانی وەستان و گەیاندندا (وصل) درێژبکرێنەوە، وەکو[1]:
٢ ــ حوکمەکانی (میم ـ م)ی زەنەدار(أَحكامُ الميمِ السَّاكِنَة)
میمی زەنەدار ئەو (میم ـ م)ـەیە کە هیچ جووڵەیەکی نیە، ئەگەر بگات بە پیتەکانی زمانی عەرەبی سێ حوکمی هەیە کە بریتین لە:
أ ــ تێکهەڵکێشان (الإِدغام)
ب ــ شاردنەوە (الإِخفاء)
ج ــ دەرخستن (الإِظهار)
أ ــ تێکهەڵکێشان (الإِدغام): (میم)ی زەنەدار تەنها لە یەک پیت تێکهەڵکێش دەکرێت کە ئەویش پیتی (مَ، مِ، مُ)ی جوڵاوە، ئیدی مینگەکەی (الغُنَّة) لەم حاڵەتەدا بە ئاستی زۆرترین مینگە درێژدەکرێتەوە، وەکو:
تێبینی: بۆ حاڵەتی تێکهەڵکێشانی میمی زەنەداەر لە (مصحف)ی پیرۆزدا، هیچ نیشانەیەک لەسەر (میم)ـە کە دانەنراوەو پیتی دوای ئەویش کە پیتی (م)ـە نیشانەی شەددەی (مَّ مُّ مِّ) لەسەرە، چونکە لە کاتی تێهەڵکێشکردندا دەبنە یەك میمی گیرەدار (مشدد).
ب ــ شاردنەوە (الإِخفاء)
:
ـــ وشەی شاردنەوە لە زمانەوانیدا بە واتای داپۆشین (السَّتر) دێت.
ـــ بەڵام لە زاراوەدا بریتیە لە گۆکردنی پیتێک بەو شێوەی کە لە نێوانی دەرخستنو تێکهەڵکێشاندا بێتو بەبێ گیرەداری (تشدید)و بە هێشتنەوەی مینگە لە پیتی یەکەمدا[2].
(میم)ی زەنەدار تەنها لەو حاڵەتەدا دەشاردرێتەوە کە پیتی (باء ـ ب)ی جوڵاوی بەدوا دابێت، وەکو:
وە پێویستە بزانرێت کە ڕاستترین شێوە بۆ ئەداکردنی (میم)ی شاردراوە ئەوەیە لێوەکان بە نەرمو شلی لەسەر یەکترییەوە دابنرێنو هیچ کەلێنێک لە نێوانیاندا بەجێ نەمێنێت.
تێبینی: بۆ حاڵەتی شاردنەوەی میمی زەنەداەر لە (مصحف)ی پیرۆزدا، هیچ نیشانەیەک لەسەر (میم)ـەکە دانەنراوەو پیتی دوای ئەویش کە پیتی (باء ـ ب)ە نیشانەی گیرەداری (شەددە)ی لەسەر نیە.
ج ــ دەرخستن (الإِظهار)
ـــ وشەی دەرخستن لە زمانەوانیدا بە واتای ئاشکراکردن دێت.
ـــ بەڵام لە زاراوەدا بریتیە لە دەرچواندنی هەر پیتێك لە دەرچەکەی خۆی بەو بڕە مینگەی کە پیتەکەی پێ دادەمەزرێت.
ئەگەر لە دوای (میم)ی زەنەدار یەکێک لە پیتەکانی زمانی عەرەبی هات جگە لە (م)و (ب)، ئەوا پێویستە (میم)ی زەنەدار بەدیاربخرێت بەو بڕە مینگەی کە پیتی (میم)ی پێ دادەمەزرێت بەبێ زیادە
[3]، ەوکو:
تێبینی: بۆ حاڵەتی دەرخستنی میمی زەنەدار لە (مصحف)ی پیرۆزدا، نیشانەی زەنە (سکون) لەشێوەی سەرە پیتی (خ) بەبێ خاڵ () لەسەر (میم) دانراوە.
ئاگاداری:
پێویستە ئاگاداربین لەوەی کە نابێ (میم) بشارینەوە لەکاتی گەیشتنی بە پیتی بە پیتی (واو)و (فاء)، چونکە زمان بەرەو شاردنەوە دەچێت بەهۆی ئەوەی شوێنی دەرچوونی لەگەڵ (واو) یەکەو، لەگەڵ (فاء) نزیکە، وە دەبێ ئاشکرا بکرێت وەک ئەم دوو نمونەی خوارەوە:
جیاوازی لە نێوان هەر سێ حاڵەتەکانی دەرخستن، شاردنەوەو تێکهەلکێشاندا
ئەو هەڵانەی لە کاتی گۆکردنی پیتی (میم ـ م)ی زەنەداردا دەکرێن:
أ ـــ درێژکردنەوەی زیاد لە پێویستی مینگە لە حاڵەتی دەخستندا (الإِظهار)، وەکو:
ب ــ کورتکردنەوەی مینگە لە حاڵەتی تێکهەڵکێشان (الإدغام)و شاردنەوە (الإخفاء)، وەکو:
ج ــ بەجێهێشتنی کەلێن لە حاڵەتی شاردنەوە لە نێوانی لێوەکاندا، کە ئەمەش بابەتێکی تازەیە، وەکو:
د: شاردنەوەی ئەم پیتە لە کاتێک کە پیتی (و) و (ف)ی لەدوادا هات، وەکو:
ـــ هەروەها مەبەست لە دەستەواژەی بە بێ گیرەداری ئەوەیە کە دەنگی پیتی شاردراوەو پیتەکەی دوای خۆی بە سەربەخۆیی دەمێننەوە.
ـــ مەبەستیش لە هێشتنەوەی مینگە لە پیتی یەکەمدا ئەوەیە کە مینگە ناچێتە ناو پیتی دواتر.
گرنگ و تایبەت
مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)
د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی
جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید
خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا