Zanstitajweed.com

بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
-:-:-

بەشی دووەم حوکمی (إستعاذة) و (بسملة)


پەناگرتن‌و ناوی خوا هێنان (إستعاذة) و (بسملة) / ٢

شێوازەکانی خوێندنی (ألبَسمَلة) لەنێوان سورەتەکاندا جگە لەنێوان سورەتی (ألأنفال) و (ألتوبة) تکایە کلیکم لەسەر بکە

بۆ خوێندنەوەی (بسملة) چار شێواز هەیە کاتێک لەنێوان دوو سورەتدایە، سێ شیوازی دروستە، یەک شێوازی دروست نیە:

یەکەم/ شێوازە دروستەکان
١ــ جوداکردنەوەی هەرسێکیان (کۆتای سورەتەکە، بسملة و سەرەتای سورەت) لەیەکدی، واتە: کە سورەتەکە تەواو بوو ـــ وەستان ـــ (ألبَسمَلة) ـــ وەستان ـــ دەستپێکردن بەسورەتی دووەم، بۆ نموونە خوێندنی سورەتی (أللَّيل) و کە تەواوبوو دەستپێکردن بە خوێندنی سورەتی (الضُّحَى) بەم شێوەیە دەبێت:
﴿وَلَسَوۡفَ يَرۡضَىٰ﴾ ـــ وەستان ـــ ﴿بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ﴾ ـــ وەستان ـــ ﴿وَٱلضُّحَىٰ﴾

٢ــ جوداکردنەوەی یەکەم و لکاندنی دووەم بە سێیەمەوە، واتە: کە سورەتەکە تەواو بوو ـــ وەستان ـــ ( ألبَسمَلة )و ڕاستەوخۆ دەستپێکردن بە سورەتی دووەم بەم شێوەیە دەبێت:
﴿وَلَسَوۡفَ يَرۡضَىٰ﴾ ـــ وەستان ـــ ﴿بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ﴾ ﴿وَٱلضُّحَىٰ﴾

٣ــ گەیاندنی هەرسێکیان بەیەکدی، واتە کە سورەتەکە تەواوبوو وەستان نیە و ڕاستەوخۆ دەستپێکردن بە (ألبَسمَلة) و ڕاستەوخۆ دەستپێکردن بە سورەتی دووەم بەم شێوەیە دەبێت:
﴿وَلَسَوۡفَ يَرۡضَىٰ﴾ ﴿بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ﴾ ﴿وَٱلضُّحَىٰ﴾

دووەم/ شێوەی قەدەغەلێکراو (نا دروست)

٤ــ ئەم حاڵەتە دروست نیەو نابێت بەم شێوەیە بخوێندرێت، واتە: سورەتەکە تەواو ببێت و بەبێ وەستان بگەیەندرێت بە (ألبَسمَلة) پاشان وەستان‌ دوایی دەستپێکردن بە سورەتی دووەم، ئەوەش جائز نیە چونکە شوێنی (ألبَسمَلة) سەرەتای سورەتە نەک کۆتایی، بۆیە نابیت بەم شێوەیە بخوێندرێت:
﴿وَلَسَوۡفَ يَرۡضَىٰ﴾ ﴿بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ﴾ ـــ وەستان ـــ ﴿وَٱلضُّحَىٰ﴾

چۆنیەتی گەیاندنی سورەتی (ألإنفال) بە سورەتی (ألتَوبة)

١ــ جوداکردنەوەی هەردووکیان لەیەکدی (الوقف)[1] واتە: وەستان لە کۆتایی سورەتی (ألإنفال) و هەناسەدان و دەستپێکردن بە سورەتی (ألتَوبة) بەم شێوەیە بخوێندرێت:
﴿إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ﴾ ـــ وەستان ـــ ﴿بَرَآءَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ﴾

٢ــ وەستانەکی کەم وبەبێ هەناسەدان (ألسکت)[2] لە نێوان کۆتایی سورەتی (ألإنفال) و سەرەتای سورەتی (ألتَوبة) بەم شێوەیە بخوێندرێت:
﴿إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ﴾ ـ ـ ـ ﴿بَرَآءَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ﴾

٣ــ لکاندنی کۆتایی سورەتی (ألإنفال) بە سورەتی (ألتَوبة) بەبێ وەستان بەم شێوەیە بخوێندرێت:
﴿إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ﴾ ﴿بَرَآءَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ﴾

تێبینی: سەرەتای سورەتی (ألتَوبة) وەکو سورەتەکانی دیکەی قورئان ﴿بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ﴾ ی تێدا نیە، چونکە تووڕەیی و ڕک و قینی خودا بەرانبەر بە موشریکەکان باس دەکات.

تێبینی/ پێویستە لەسەر خوێنەری قورئان ئاگاداری ڕێزمانی عەرەبی بێت بەتایبەتی لەو حاڵەتەی کە (الإسْتِعاذَة) و (ألبَسمَلة)و سەرەتای ئایەتەکان بەیەکتری دەگەیەنێ.
بۆ نموونە:
أَعوذُ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ ﴿بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ﴾ ﴿ٱقۡرَأۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلَّذِي خَلَقَ﴾

دەبێ: میمی کۆتای (الإسْتِعاذَة) ومیمی ﴿ٱلرَّحِيمِ﴾ بەژێر (کسرە) بخوێندرێتەوە وهەمزەی گەیاندن (همزە الوصل) لە ﴿ٱقۡرَأۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلَّذِي خَلَقَ﴾ لابدرێت.





  1. وەستان (الوقف): بریتیە لە بڕینی دەنگ وەستان لەسەر کۆتایی وشەیەک، بەو مەرجەی هەناسە وەرگرێ‌و نیازی دەستپێکردنەوەی هەبێت.
  2. بێدەنگبوون (السکت): بڕینی دەنگ لەسەر پیتێکی قورئانی بەکاتێک کە هەناسەی تێدا وەرنەگیرێت بەنیازی بەردەوام بوون لە خوێندنەوەدا.
    نیشانەی بێدەنگبوون (السکت) لە قورئاندا بوونی پیتی (س) لەسەر کۆتایی وشەکە