بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی شەشەم نوسین و ڕێکخستنی قورئانی پیرۆز
قۆناغەکانی گەشەسەندنی نوسین و ڕێکخستنی قورئانی پیرۆز / ٢
قۆناغەکانی گەشەسەندنی نوسینی پیتە لکاوییەکان (حُروفِ الإِطبَاقِ)
هەر چوار پیتەکانی (الإِطبَاق ــ ص، ض، ط، ظ) لە نوسیندا یەک شێوەیان هەبووە لەکاتی پێوەلکان بەدوای خۆیاندا وە بەشارەزایی و بەگوێرەی ڕیچکەی (سیاق)ی ڕستەکە و مەبەستی وشەکان لەیەکیان جوداکردۆتەوە:
پاشان (ص ، ض) جوداکراوەتەوە لە (ط ، ظ) ئەویش بەدرێژکردنەوەی چوکلە (رُكزَة)ی (ط ، ظ) بەشێوەیەکی ستوونی بۆ سەرەوە، واتە:
دواتریش بۆ جوداکردنەوەی هەر چوار پیتەکە خاڵیان داناوە بۆ (ض، ظ) کە بەم شێوەی خوارەوەی لێهات:
گەشەسەندنی شێوەی نیشانەکانی ئیعراب (فَتحة ، ضَمَّة ، كَسرة)
نیشانەی سەر (فَتحة) لەلایەن (الخَليلُ بنُ أحمَدَ الفَراهيديُّ)یەوە بەم شێوەیە گۆڕانکاری بەسەردا هات:
ــ یەکەم جار وەك نیشانەی ئەلیفێکی لارەوەبوو بوو:
ــ دواتر ئەلیفە لاربووەوەکە کورتکراوە و بەم شێوەی لێهات:
نیشانەی بۆر (ضَمَّة)ش هەمان شێوەی پیتی واو () بوو بەڵام دواتر بچووککرایەوە و لەسەر پیتە بۆردارەکە دانرا و بەم شێوەی لێهات ().
سەبارەت بە ژێر (كَسرة) یەکەمجار بە (یاء ــ ي)ێکی بەرەوپشتکراو لەژێر پیتە ژێردارەکە دەنوسرا، وە لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژگاردا سەری (یاء)ەکە نەما و لەکۆتاییدا بوو بە ژێر بەم شێوەیە:
وە جوڵەکانیش دووبارەکرانەوە وەك نیشانەیەك بۆ تەنوین (التَّنوين)، واتە:
نیشانەی تەنوینی بۆرداری دەرخراو (تَنْوينُ الرَّفعِ المُظهَر): هەندێک لەوانەی قورئانیان نوسیوەتەوە پیتی (نون ــ ن)ی گچکەیان داناوە لەسەر پیتێك کە نیشانەی (تەنوین)ە تێیدا.
وە ئاماژەی دەرخستن (إِظهار)ی تەنوینی (ڕەفع)یان بەوە کردووە کە (نون)ێکیان خستۆتە سەر (ضَمَّة)کە بەم شێوەیە:
نیشانەی زەنە (السُّكون): زانای گەورە (الخَليلُ بنُ أحمَدَ الفَراهيديُّ) نیشانەی زەنەی داهێنا کە بریتییە لە سەری پیتی (خاء ــ خ) بەبێ خاڵەکەی کە لە یەکەم پیتی وشەی (خَفيف)ەوە وریگرتووە:
ئیمامی (الدٌَانيُّ) لە کتێبی المُحكَم في نَقْطِ المَصاحِف فەرموویەتی: "شارەزایانی زمانەوانی عەرەبی لە (سيبَوَيْه) و تێکڕای هاوەڵانی پیتی (خاء)یان وەك نیشانەیەك داناوە، مەبەستیان لە یەکەم وشەی (خفیف)ە".
بەڵام زانایانی ڕۆژئاوایی عەرەب (المَغارِبة) بۆ نیشانەی زەنە بازنەیەکی ناو بۆشیان داناوە، ئەم نیشانەیەش لە دوا پیتی وشەی (جزم)ەوە وەرگیرا بوو بەم شێوەیە گۆڕانکاری بەسەردا هات:
نیشانەی گیرە (عَلامَةُ الشَّدَّةِ): زانای گەورە (الخَليلُ بنُ أحمَدَ الفَراهيديُّ) بۆ نیشانەی پیتی گیرەدار (حرف مشَدَّد) سەری پیتی (شین ــ ش)ی داهێنا، کە لە یەکەم پیتی وشەی (شدید)وە وەرگیراوە:
نیشانەی هەمزەی گەیاندن (عَلامَةُ هَمزَةُ الوَصْلِ): زانای گەورە (الخَليلُ بنُ أحمَدَ الفَراهيديُّ) هیمای هەمزەی گەیاندنی داهێنا کە سەرە (صاد ــ ص)ێکی گچکەیە و لەسەر هەمزەی گەیاندنەکە دانرا ()، ئەم نیشانەیەش لە یەکەم پیتی وشەی ()ەوە وەرگیرابوو.
نیشانەی درێژکراوی (عَلامَةُ المَدِّ الزَّائِدِ عَلى المَدِّ الطَّبيعيِّ): زانای گەورە (الخَليلُ بنُ أحمَدَ الفَراهيديُّ) نیشانەی درێژکراوی (مَدّ) کە بریتییە لە وشەی (مَدّ) کە لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژگاردا گۆڕدرا بۆ ئەو شێوەی ئێستا:
نیشانەی ئەو پیتەی کە لە نوسیندا هەیە بەڵام ناخوێندرێتەوە: (أبو عمرٍو الدَّانيُّ) لە کتێبی (المُحكَم في نَقْط المَصاحِف) فەرموویەتی:"پێشتر بازنەیەکی گچکەی سووریان داناوە لەسەر ئەو پیتانەی کە زیادەن لە نوسیندا و ناخوێندرێنەوە"، وەکو:
﴿وَأَرۡسَلۡنَٰهُ إِلَىٰ مِاْئَةِ أَلۡفٍ أَوۡ يَزِيدُونَ ١٤٧﴾ الصَّافَّات
﴿. . . وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ ٢٦٩﴾ البقرة
﴿وَلَقَدۡ جَآءَكَ مِن نَّبَإِيْ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ٣٤﴾ الأَنعام
پاشان فەرموویەتی: "ئەو بازنەیەی لەسەر پیت زیادەکان دانراوە بریتییە لە ژمارەی سفر (صفر)ی زانایانی بیرکارییەوە (اهل الحساب) بۆ ئەو پیتانەی هەژمار ناکرێت. وەک نیشانەیەک بۆ نەبونیان، لەبەر دەرنەبڕینی پیتی زیادە". ئەم نیشانەیە تاوەکو ئێستاش کاری پێدەکرێت.
نیشانەی لابردنی پیتی (ئەلیف ــ ا) لەکاتی گەیاندنیدا و مانەوەی لەکاتی وەستان لەسەریدا:
زانایانی سەردەم نیشانەی سفر (صفر)ێکی لاکێشەیی بەم شێوەیە () لەسەر پیتی (ئەلیف) داناوە کە لەکاتی وەستاندا دەخوێندرێتەوە، وە لەکاتی گەیاندندا لەدەبرێت ئەگەر کەوتە پێش پیتیکی جوڵاو (مُتَحَرِّك)، وەکو:
لەکاتی گەیاندن بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە ()
﴿. . . قَالَ أَنَا۠ خَيۡرٞ مِّنۡهُ خَلَقۡتَنِي مِن نَّارٖ وَخَلَقۡتَهُۥ مِن طِينٖ ١٢﴾ الأعراف
لەسەری دەوەستیت
وەئەگەر پیتی (ئەلیف)ی باسکراو کەوتە پێش زەنەدارێك (ساکن)، ئەوا پێویست ناکات هیج نیشانەیەکی بۆ دابنرێت ــ بەگوێرەی یاسای ــ خۆدەربازکردن لە بەیەکگەیشتنی دوو پیتی زەنەدار (إلتِقاءِ السَّاكِنَيْن)، وەکو:

﴿وَقُلۡ إِنِّيٓ أَنَا ٱلنَّذِيرُ ٱلۡمُبِينُ ٨٩﴾ الحِجر
لەسەری دەوەستیت
نیشانەی دەرخستنی زەنەی سەر پیتێك (عَلامَةُ الإِظهار)
پێشتر باسکرا کە زانایان بەشی سەرەوەی پیتی (خ)ی بێ خاڵیان داناوە بەم شێوەیە () وەك نیشانەیەك بۆ بۆ زەنەداری پیتەکە و دەرخستنی (إِظهار)، وەکو:
هەروەها بۆ دەرخستنی تەنوین ئەم نیشانەیان داناوە ، وەکو:
نیشانەی تێکهەڵکێشانی تەواو (عَلامَةُ الإِدغامِ الكامِل)
زانایان نیشانەیەکیان داناوە بۆ تێکهەڵکێشانی تەواو، ئەویش لابردنی زەنە لەسەر پیتی یەکەم (واتە: پیتە تێکهەڵکیشراوەکە) و بە دانانی گیرە (الشَّدَّة) لەسەر پیتی دووەم، وەکو:
بەڵام ئەگەر تێکهەڵکێش کردنەکە تەنوین بوو: ئەوا نیشانەی تێکهەڵکێشانی تەواو ئەوەیە دوو جووڵەکە بەدوای یەکتردا هاتبێ بەم شێوەیە لەگەڵ توندکردنی پیتی دوای خۆی، وەکو:
نیشانەی تیکهەڵکێشانی ناتەواو و شاردنەوە (عَلامَةُ الإِدغامِ النَّاقِصِ والإِخفاء)
نیشانەی هەردووکیان ئەوەیە کە زەنە لەسەر پیتی یەکەم لاببردرێت و بە هەمان شێوەش نیشانەی گیرە لەسەر پیتی دووەم دانەنرێت، وەکو:
بەڵام ئەگەر پیتە تێکهەڵکێش کراوەکە (تەنوین)ی هەبوو ئەوا نیشانەی تێکهەڵکێشانی ناتەواو و شاردنەوە ئەوەیە دوو جووڵەکان بەدوای یەکتردا هاتبێ بەم شێوەیە و بەهەمان شێوە نیشانەی گیرە لەسەر پیتی دووەم دانەنرێت، وەکو:

گرنگ و تایبەت
مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)
د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی
جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید
خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا