Zanstitajweed.com

بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
-:-:-

بەشی دووەم زانستی تەجوید


زانستی تەجوید (عِلمُ التَّجويد)/ ٣

حوکمی خوێندنەوەی قورئان بە ئاوازی مۆسیقاوە

شێخ ( أيمن رشدي سويد ) لە کتێبی ( التَّجويدُ المُصَوَّر ) دەڵێ:
مۆسیقا زانستێکی ئەعجەمیە لە دەنگ دەکۆڵێتەوەو چەندەها بنەماو ڕێسای هەیە، لێرە تەنها دوو بنەمای گرنگ باس دەکرێن کە دەشێ دژایەتی لەگەڵ زانستی تەجوید دروست بکات:
١ـــ چینەکانی دەنگ لەبەرزی‌و نزمیدا ( طَبقاتُ الصَّوتِ المختلفة ).
٢ـــ کاتی خەیانراوی مینگەو پیتە درێژکراوەکان ( أزمِنَةُ الغُنَن والمُدود ).
چینەکانی دەنگ ( الطَّبَقاتُ الصَّوتيَّة ) لەبەرزی‌و نزمیدا: لەڕوانگەی زانستی مۆسیقاوە خوێنەری قورئان دەتوانێ ئاستەکانی بەرزو نزمی دەنگی لە پیتیک بۆ پیتێکی دی بگۆڕێ، بەڵام لە یەک پیتدا ـــ وەکو پیتە درێژکراوەکان و مینگەکان ـــ دەبێ قورئانخوێن لەهەر یەک لەو پیتانە پابەندبێ بەیەک چینی دەنگ ( طَبَقةٍ صوتيَّةٍ واحدة )، وە پابەند نەبوون بەم بنەمایە ئەوا زیاتر لەیەک پیت دروست دەبێ‌‌و بەگوێرەی زانستی تەجوید بەهەڵەیەکی گەورە دادەنرێ.
بەڵام کاتی خایەنراوی مینگەو پیتە درێژکراوەکان ( أزمِنَةُ الغُنَن والمُدود ) دەبێ خوێنەری قورئان پابەندی تەرازووی قورئان‌و تەجوید بێت، هەرکەسێک درێژی مینگە ( الغنە )و پیتە درێژکراوەکان ( مَدّ ) لە پێناو بنەمای مۆسیقاوە تێکبدات‌و بیگۆڕێ، ئەوا زانایان ئەو کەسە بە گوناهبار دادەنێن، بۆ نموونە: مینگە لە پیتی ( نّ ) لە وشەی ﴿ٱلنَّاسِ﴾ درێژدەکرێتەوە، بەلام مینگە لەهەمان پیتی ( ن ) لە وشەی ﴿نَعۡبُدُ﴾ کورت دەکرێتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە چونکە پیتی (نّ) لە وشەی ﴿ٱلنَّاسِ﴾ پیتیکی گیرەدارە ( مشدد ) وە لە دوو (ن) پێک هاتووە، کە یەکەمیان زەنەدارە (ساکن)و دووەمیان سەردارە ( مفتوح )، کەچی بنەمای مۆسیقا بەهیچ شێوەیەک ئەم بابەتە سەرەکیانە ڕەچاو ناکات‌و بەبێ سنوور مینگە درێژو کورت دەکاتەوە.

ڕاوبۆچوونی زانایان سەبارەت بە خوێندنەوەی قورئان بەئاوازی مۆسیقاوە

١ ــ لە کتێبی (روضة الطالبين، للامام النووي ٢٧٧/١١) هاتووە: خویندنەوەی قورئان بە ئاواز و هاوشێوەی گۆرانی دروست نیە. ئەم جۆرە قورئان خوێندنەوە خاوەنەکەی تووشی فیسق دەکات و گوێگریش تووشی گوناە دەبێت، چونکە ئەم کارە لادانە لە ڕەوتی خوێندنەوەی دروست، ئیمامی (النووي) دەڵێ: مەبەستی ئیمامی (شافعي)ش لە بەکارهێنانی وشەی (الكراهة)دا هەر ئەمەی سەرەوەیە کە روونمان کردەوە.
٢ ــ دەقی وەڵامی ئیمامی (مالك) لەسەر خوێندنەوەی قورئان بە ئاوازەوە (اللَّحن): لا يُعجِبني، إنما هذا غناء يتَغَنَّون به ليأخذوا عليه الدَّراهِم.
٣ ــ دەقی وەڵمی ئیمامی (احمد): اتَّخَذوه أغاني، اتَّخَذوه أغاني، لاتسمع من هؤلاء.
٤ ــ شێخی ئیسلام (إبنُ تَيمية) لە کتێبی ( جامع المسائل )دا، ٣٠٣/٣ دەڵێ: دوو بۆچوون لەسەر خوێندنەوەی قورئان بە ئاوازەوە هەیە:
یەکەمیان/ بەکەراهە یان بە حەرامی دادەنێن.
دوومیان/ بە دروستی دادەنێن.
ڕاسترین بۆچوون ئەوەیە ئەگەر هاوشێوەی خوێندنەوەی پێشینانمان بێ ئەوا دروستە، بەڵام ئەگەر لە داهێنانە قێزەوەنەکان بێت، نەهی لێ‌کراوە. ئەمەش لەبەر ئەوەیە پێشینانمان دەنگی خۆیان بە قورئان خوێندنەوە خۆش دەکرد بەڵام بەبێ ئەوەی زۆر لەخۆیان بکەن تاکو لەگەڵ بنەمای مۆسیقا بیگونجێنن.
٥ ــ (إبنُ القيِّم) له كتێبی (زاد المعاد)دا، ٣٠٣/٣ دەڵی: بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم بابەتە پێویستە بڵێین (تَطريب و تَغَنّي) دوو شێوە و جۆری هەیە:
يەکەمیان/ شێوە سروشتی‌یەکەیە کە بەبێ زۆرلەخۆکردن و مەشق کردنە. ئیدی بەم شێوە دروستە قورئانخوێن دەتوانێ جوانکاری زیاتر لە خوێندنەوەکەی بکات هەروەکو (أبو موسى الأشعريّ ـ خودای لێ ڕازی بێت) بە پێغەمبەر ()ی گوت: لَوْ عَلِمْتُ أنَّكَ تَسْمَع لحَبَّرْتُه لَكَ تَحْبيرًا.
دووەمیان/ شێوە دەستکردە پیشەی‌یەکەیە کە بەبێ زۆرلەخۆکردن و مەشق کردن نەبیت جێبەجێ نابێت.
پێشینانمان نکۆلی لەم جۆرە دەکەن و قەدەغەی دەکەن. کەواتە فەرموودەی «ليسَ مِنَّا مَن لَمْ يَتَغَنَّ بالقُرْآنِ» دوو واتاو مەبەست لە خۆی دەگرێت:
يەکەم/ بەدیارخستنی ئەو واقعەیە کە هەموومان تەغەننی دەکەین.
دووەم/ ڕەتکردنەوەی هەر شێوە خوێندنەوەیەکی دی کە لە ڕێگە و سوننەتی پێغەمبەر لابدات.