بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی سێیەم دەرچەی پیتەکان (مَخارِجُ الحُروف)
دەرچەی پیتەکان (مَخارِجُ الحُروف) / ٢
ناوەڕاستی زمان (وَسَطِ اللِّسان)
(٣) سێ پیت لەم دەرچەیەدا دەردەچن، ئەوانیش:
ــــ پیتی (جیم ــ ج
) و (شین ــ ش
) و (ياء ــ ي
)ی درێژنەکراوە (الياءِ غَيرِ المدِّيَّة)، ئەم سێ پیتەش لە ڕێگای بەرزبوونەوەی ناوەڕاستی زمان بۆ بەرانبەر خۆی لە ناوەڕاستی مەڵاشووی سەرەوە دروست دەبن.
نموونەی پیتی (جیم ــ ج): ﴿ٱلۡفَجۡرِ﴾ ﴿ٱجۡتُثَّتۡ﴾
﴿فَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ﴾[1]
نموونەی پیتی (شین ــ ش): ﴿شَاكِرًا﴾ ﴿شُكُورًا﴾ ﴿شَيۡءٖ﴾
﴿فَغَشَّىٰهَا مَا غَشَّىٰ﴾[2]
نموونەی پیتی (ياء ــ ي): ﴿لَا يَسْتَحْيِي﴾ ﴿يَا أَيُّهَا﴾
﴿إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ﴾[3]
لێواری زمان لەگەڵ خرێی سەرەوەدا (حافة اللِّسان مع مايجاورها من الأضراس العليا)
ـــ پیتی (ضاد ـ ض
) لەم دەرچەیەوە دروست دەبێ، ئەم پیتە تەنها لە زمانی عەرەبیدا هەیە بۆیە بە زمانی عەرەبی دەگوترێ (لُغةُ الضَّاد)
نموونەی پیتی (ضاد ـ ض): ﴿وَلَا ٱلضَّآلِّينَ﴾
﴿فِيهِمَا عَيۡنَانِ نَضَّاخَتَانِ﴾
﴿وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ﴾[4]
چەند ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ئەم پیتە:
ئەم پیتە بە دوو هەنگاوی سادەو ئاسان جێبەجێ دەبێت:
یەکەم / سەرتاسەری لێواری زمان (حافَّة اللِّسان) لەگەڵ هەموو ددانەکانی سەرەوە جووت دەبێ و بەیەکەوە دەنووسێن.
دووەم / دانانی بەشی پشتەوەی لیواری زمان بە توندی و بە پاڵەپەستۆوە لەسەر خرێی سەرەوە (الأضراس العليا)، زانایان دەڵێن دەکرێ ئەم پاڵەپەستۆیە بە تەنها بخرێتە سەر لای چەپی زمان یان بەتەنها بخرێتە سەر لای ڕاستی زمان، یان بخرێتە سەر هەردوولای زمان بەیەکەوە.
تێبینی: شوینی دەرچوونی پیتی (ض) کە هەردوو لێواری (ڕاست و چەپی) زمان بەشداری تێدا دەکات، کلیکی سەر ئەم وێنەیە بکە
تێبینی گرنگ:
١ ــ هەردوو پیتی (ض) و (ل) شوێن دەرچەیەن لەیەک نزیکە، بۆیە هەندێ لە خەڵک بەتایبەتی پێشنوێژە بەتەمەنەکان پیتی (ض) نزیک لە لامێکی قەڵەو (ڵ) دەردەبڕن، کە ئەمەش هەڵەیە، بەڵام لەوەش هەڵەتر ئەوەیە کە دەبینی لەم سەردەمە هەڵە بە هەڵەیەکی گەورەتر دەگۆرن بەوەی کە لە باتی ضاد (ض) پیتی ظاء (ظ) يان طاء (ط) یان دال (د) ێکی قەڵەو بەکاردێنن، کە ئەم هەڵەیە گەورەترە لەوەی پێشووتر.
وە دەبێ بزانین ئەمانە هەمووی مانای قورئان دەگۆڕێ، بۆ نموونە وشەی ﴿نَّاضِرَةٌ﴾ لە ڕووی مانا جودایە لەگەڵ وشەی ﴿نَاظِرَةٞ﴾، ﴿نَّاضِرَةٌ﴾: واتە گەشاوەو پڕشنگدار، بەڵام ﴿نَاظِرَةٞ﴾: واتە ئەوەی دەروانێتە شتێک. ئەم دوو ووشەیە هەردووکی لە سورەتی (الرحمن)دا هاتووە، ئایەتی: (٢٢، ٢٣): ﴿وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٖ نَّاضِرَةٌ ٢٢ إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٞ ٢٣﴾.
٢ ــ پێویستە بۆ دەربڕینی پیتەکان بەشێوەیەکی گشتی و بەتایبەتی پیتی (ض) گوێ بگرین لە مامۆستای شارەزای بواری تەجوید کە لێزانو وەستاو پێشەوان، بەتایبەت ئەوانەی خاوەن (ئیجازە)ن لە (قراءة القرآن). وە دەبێ بە (مشافهة) بێتو بەچاو خوێندنەوەو دەربڕینیان ببینینو بۆیان بخوێنینەوە تا هەڵەکانمان بۆ دیاری بکەنو، ڕاستی ڕاستکردنەوەکە بزانین. جونکە زانستی تەجوید زانستێکە بەبێ مامۆستای شارەزا فیری نابین، هەرچەندە دەتوانین بواری تیۆری (نظري) بەبێ مامۆستا فێربین، بەڵام لەبواری جێبەجێکردندا پێویستیمان بە مامۆستای شارەزا دەبێت بۆ قورئان خوێندنەوە.
لێوارەکانی بەشی پێشەوەی زمان لەگەڵ مەڵاشوودا (من أدنى حافَّتَي اللِّسان الى منتهى طرفه)
ــ لەم دەرچەیەدا پیتی (لام ــ ل
) دروست دەبێ، ئەمەش بە دانانی هەردوو لێواری (حافَّتَي) بەشی پێشەوەی زمان تا کۆتایی سەرە زمان لەگەڵ بارانبەر خۆی لە مەڵاشووی سەرەوە.
نموونەی پیتی (لام ــ ل): ﴿وَلَا ٱلضَّآلِّينَ﴾
﴿وَلَا يَسۡتَخِفَّنَّكَ ٱلَّذِينَ لَا يُوقِنُونَ﴾[5]
نمونەی پیتی (ل)ی قەڵەو (اللَّام المُفَخَّمة): ﴿ٱللَّهُ يَسۡتَهۡزِئُ بِهِمۡ وَيَمُدُّهُمۡ فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ﴾[6]
تێبینی: بەراوردکردنی (لام)ی قەڵەو لەگەڵ (لام)ی ناسک، کلیکی سەر ئەم وێنەیە بکە
پێشەوەی زمان لەگەڵ پووکی ددانەکانی سەرەوە
پێشەوەی زمان لەگەڵ ئەو بەشەی کە لە بەرانبەریەتی لە کۆتایی مەلاشووی سەرەوە، یان لە سەرووی پووکی ددانەکانی سەرەوەو کەمێک لەژێر دەرچەی پیتی (لام):
ـــ پیتی (نون ـ ن
) دروست دەبێ، بەڵام ئەم پیتە بەدوو هەنگاوی هاوکات، لەم دەرچەیەدا دروست دەبێ:
یەکەم / بە دانانی پێشەوەی زمان لەگەڵ پووکی ددانەکانی سەرەوەدا.
دووەم / بە بەردەوامبوونی مینگە (الغُنَّة) لە بەشی ناوەوەی بۆشایی لووت (الخیشوم)[7].
نموونەی پیتی (نون ـ ن):
﴿وَلَن نُّشۡرِكَ﴾
﴿مِّن مَّالِ ٱللَّهِ﴾
﴿إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمۡ جَنَّٰتُ ٱلنَّعِيمِ﴾[8]
تێبینی: (نون) پیتیکە دەبێ بە دوو بەش، نیوەی لە زمانەوەیە، نیوەکەی دی کە مینگەیە (غُنَّة) لە لووت دەردەجێ.
پێشەوەی زمانو کەمێک ژوورتر لەگەڵ پووکی ددانەکانی سەرەوەدا
ـــ پیتی (راء ـ ر
) لەم دەرچەیەدا دروست دەبێ، ئەویش بەم ڕێگایەی خوارەوە:
دانانی بەشی پێشەوەی زمان بەلای ژوورتر لەگەڵ بەرانبەر خۆی لە پووکی ددانی سەرەوە، کە زۆر نزیکە لە دەرچەی (نون ـ ن).
نموونەی پیتی (راء ـ ر):
﴿ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ﴾
﴿وَتَرَى ٱلۡمُجۡرِمِينَ يَوۡمَئِذٖ مُّقَرَّنِينَ فِي ٱلۡأَصۡفَادِ﴾[9]
تێبینی: بەراوردکردنی (ر)ی قەڵەو لەگەڵ (ر)ی ناسک، کلیکی سەر ئەم وێنەیە بکە
نمونەی دەنگیی (راء ـ ر)ی قەڵەوو (راء ـ ر)ی ناسك: ()
تێبینییەکی گرنگ:
پێویستە بۆ جێبەجێکردنی دەرچەی پیتی (راء) ئاگاداربین لەوەی کە زمان بە شێوەیەکی ناوەندی دابنرێ، واتە: نە بەتوندیو نە زۆر بەشلی، کە دواتر ئەمەش دەبێتە هۆی دروستباانی دەروازەیەکی زۆر گچکە لەنێوان سەری زمانو دوو ددانی سەرەوەدا، کە بەشێکی دەنگی پیتی (راء ـ ر) لەم دەروازەیەدا دەردەجێت، بەڵام بە پێچەوانەوە، واتە ئەگەر زمانمان بەتوندی دانا، دەبێتە هۆی داخرانی دەرچەکەو بەمەش پیتی (ر) بۆ زیاتر لە جارێک دووبارە دەبێتەوە (التَّكرير)**.
** التَّكرير: واتە دووبارەکردنەوە، ئەویش بریتیە لە لەرزینی لاتە زمان بە پیتی (راء) لەرزینێکی شاراوە لە ئەنجامی تەنگەبەری شوێنی دەرچوونی. وە دەبێ قورئان خوێن خۆی بپارێزێ لە زیادەڕۆیی لە دووبارەکردنەوەو لەرزین کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی یەک (راء)ی زیاتر.
پێشەوەی زمان لەگەڵ پووکی دوو بڕەڕی سەرەوەدا
ـــ دەرچەی (٣) سێ پیت پێک دێنێت، کە بریتین لە پیتی (طاء ـ ط
) و (دال ـ د
) و (تاء ـ ت
)، ئەم پیتانەش لە کاتێکدا دروست دەبن کە بەشی پێشەوەی زمان بە شوێنی بەیەکگەیشتنی پووكو دوو بڕەڕی سەرەوە دەگات.
نموونەی پیتی (طاء ـ ط):
﴿وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِم مَّطَرٗاۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلۡمُنذَرِينَ﴾[10]
نموونەی پیتی (دال ـ د):
﴿وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعۡبُدُ مِن دُونِ ٱللَّهِۖ إِنَّهَا كَانَتۡ مِن قَوۡمٖ كَٰفِرِينَ﴾[11]
نموونەی پیتی (تاء ـ ت):
﴿قَالَ أَتَعۡبُدُونَ مَا تَنۡحِتُونَ﴾[12]
تێبینی:
بۆ لێکجوداکردنەوەی ئەم سێ پیتە لەیەکتر دەبێ تەماشای بابەتی سیفەتی پیتەکان (صفات الحروف) بکرێ، چونکە (صفات) پێوەرێکی ووردە بۆ لەیەکجوداکردنەوەی ئەو پیتانەی یەک شوێن دەرچەیان هەیە، هەروەک سێ برا، یان سێ خوشک، یەک دایکو بابیان هەیەو لەیەک شوین پەیدابوون، ئەوەی کە لێکیان جودا دەکاتەوە سیفەتە لە ڕەنگو دەنگو ناوو کورتیو درێژیو قەڵەویو لاوازیو خوو و ڕەوشتەکان.
(محمد المرعشي) دەڵێ: شوێنی بەیەکگەیشتنی پووکو دوو ددانی سەرەوە دەکریتە (٣) سێ بەش:
١ ــ لە نزیکترین بەشی بەیەکگەیشتنی پووکو دوو بڕەڕی سەرەوە، پیتی (ط) دەردەچێت.
٢ ــ لە دواتر پیتی (د) دەردەچێت.
٣ ــ لە هەردووکیان دوورتر لە ددانەوە پیتی (ت) دەردەچێت.
لەوانەیە پرسیار بکرێ لەبەرچی دەرچەی پیتی (ط) فراوانتر نیە لە دەرچەی هەردوو پیتی (د) و (ت) لەگەڵ ئەوەشدا کە دەنگی پیتی (ط) لە دەرچەکەی گیر (حصر) دەبێ؟!
وەڵام: چونکە گیربوونی دەنگ لە دەرچەی هەر پیتێک مەرجی فراوانیی و دەرچەکە نیە، بۆیە ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین دەنگی هەرسێ پیتیان لەیەک شوێن کۆتایی دێت، کەواتە فراوانیی دەرچەی هەرسێ پیتەکان وەکو یەکن.
-
سورەتی الشُّعَراء، ئایەتی: ١٧٠
-
سورەتی النَّجم، ئایەتی: ٥٤
-
سورەتی الفاتحة، ئایەتی: ٥
-
ــ سورەتی (الفاتحة)، ئايەتی: ٧
ــ سورەتی (الرحمن)، ئايەتی: ٦٦
ــ سورەتی (الماعون)، ئايەتی: ٣
-
ــ سورەتی (الفاتحة)، ئايەتی: ٧ ـــ
سورەتی (الرُّوم)، ئايەتی : ٦٠
-
سورەتی (البقرة)، ئايەتی: ١٥
-
مینگە (الغُنَّة): بریتیە لەو دەنگەی کە لە بۆشایی لووت (الخیشوم) دەردەچێت و دەڕوات، لە زمانی عەرەبیدا لەگەڵ
هەردوو پیتی (نون) و (میم) دەبیت کە لەهەر بارێکدا بن، وە درێژی ماوەو مانەوەیان بە گوێرەی جیاوازی حوکمیان دەگۆڕێو جیاوازە.
-
سورەتی (لقمان)، ئايەتی: ٨
-
سورەتی الفاتحة، ئايەتی: ٣
سورەتی إبراهيم، ئايەتی: ٤٩
-
سورەتی (النَّمل)، ئايەتی: ٥٨
-
سورەتی (النَّمل)، ئايەتی: ٤٣
-
سور (الصَّافَّات)، ئاي: ٩٥
ناوەڕاستی زمان (وَسَطِ اللِّسان)
(٣) سێ پیت لەم دەرچەیەدا دەردەچن، ئەوانیش:
ــــ پیتی (جیم ــ ج
نموونەی پیتی (جیم ــ ج): ﴿ٱلۡفَجۡرِ﴾ ﴿ٱجۡتُثَّتۡ﴾
نموونەی پیتی (شین ــ ش): ﴿شَاكِرًا﴾ ﴿شُكُورًا﴾ ﴿شَيۡءٖ﴾
نموونەی پیتی (ياء ــ ي): ﴿لَا يَسْتَحْيِي﴾ ﴿يَا أَيُّهَا﴾
لێواری زمان لەگەڵ خرێی سەرەوەدا (حافة اللِّسان مع مايجاورها من الأضراس العليا)
ـــ پیتی (ضاد ـ ض
نموونەی پیتی (ضاد ـ ض): ﴿وَلَا ٱلضَّآلِّينَ﴾
چەند ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ئەم پیتە:
ئەم پیتە بە دوو هەنگاوی سادەو ئاسان جێبەجێ دەبێت:
یەکەم / سەرتاسەری لێواری زمان (حافَّة اللِّسان) لەگەڵ هەموو ددانەکانی سەرەوە جووت دەبێ و بەیەکەوە دەنووسێن.
دووەم / دانانی بەشی پشتەوەی لیواری زمان بە توندی و بە پاڵەپەستۆوە لەسەر خرێی سەرەوە (الأضراس العليا)، زانایان دەڵێن دەکرێ ئەم پاڵەپەستۆیە بە تەنها بخرێتە سەر لای چەپی زمان یان بەتەنها بخرێتە سەر لای ڕاستی زمان، یان بخرێتە سەر هەردوولای زمان بەیەکەوە.
تێبینی: شوینی دەرچوونی پیتی (ض) کە هەردوو لێواری (ڕاست و چەپی) زمان بەشداری تێدا دەکات، کلیکی سەر ئەم وێنەیە بکە
تێبینی گرنگ:
١ ــ هەردوو پیتی (ض) و (ل) شوێن دەرچەیەن لەیەک نزیکە، بۆیە هەندێ لە خەڵک بەتایبەتی پێشنوێژە بەتەمەنەکان پیتی (ض) نزیک لە لامێکی قەڵەو (ڵ) دەردەبڕن، کە ئەمەش هەڵەیە، بەڵام لەوەش هەڵەتر ئەوەیە کە دەبینی لەم سەردەمە هەڵە بە هەڵەیەکی گەورەتر دەگۆرن بەوەی کە لە باتی ضاد (ض) پیتی ظاء (ظ) يان طاء (ط) یان دال (د) ێکی قەڵەو بەکاردێنن، کە ئەم هەڵەیە گەورەترە لەوەی پێشووتر.
وە دەبێ بزانین ئەمانە هەمووی مانای قورئان دەگۆڕێ، بۆ نموونە وشەی ﴿نَّاضِرَةٌ﴾ لە ڕووی مانا جودایە لەگەڵ وشەی ﴿نَاظِرَةٞ﴾، ﴿نَّاضِرَةٌ﴾: واتە گەشاوەو پڕشنگدار، بەڵام ﴿نَاظِرَةٞ﴾: واتە ئەوەی دەروانێتە شتێک. ئەم دوو ووشەیە هەردووکی لە سورەتی (الرحمن)دا هاتووە، ئایەتی: (٢٢، ٢٣): ﴿وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٖ نَّاضِرَةٌ ٢٢ إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٞ ٢٣﴾.
٢ ــ پێویستە بۆ دەربڕینی پیتەکان بەشێوەیەکی گشتی و بەتایبەتی پیتی (ض) گوێ بگرین لە مامۆستای شارەزای بواری تەجوید کە لێزانو وەستاو پێشەوان، بەتایبەت ئەوانەی خاوەن (ئیجازە)ن لە (قراءة القرآن). وە دەبێ بە (مشافهة) بێتو بەچاو خوێندنەوەو دەربڕینیان ببینینو بۆیان بخوێنینەوە تا هەڵەکانمان بۆ دیاری بکەنو، ڕاستی ڕاستکردنەوەکە بزانین. جونکە زانستی تەجوید زانستێکە بەبێ مامۆستای شارەزا فیری نابین، هەرچەندە دەتوانین بواری تیۆری (نظري) بەبێ مامۆستا فێربین، بەڵام لەبواری جێبەجێکردندا پێویستیمان بە مامۆستای شارەزا دەبێت بۆ قورئان خوێندنەوە.
لێوارەکانی بەشی پێشەوەی زمان لەگەڵ مەڵاشوودا (من أدنى حافَّتَي اللِّسان الى منتهى طرفه)
ــ لەم دەرچەیەدا پیتی (لام ــ ل
نموونەی پیتی (لام ــ ل): ﴿وَلَا ٱلضَّآلِّينَ﴾
نمونەی پیتی (ل)ی قەڵەو (اللَّام المُفَخَّمة): ﴿ٱللَّهُ يَسۡتَهۡزِئُ بِهِمۡ وَيَمُدُّهُمۡ فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ﴾[6]
تێبینی: بەراوردکردنی (لام)ی قەڵەو لەگەڵ (لام)ی ناسک، کلیکی سەر ئەم وێنەیە بکە
پێشەوەی زمان لەگەڵ پووکی ددانەکانی سەرەوە
پێشەوەی زمان لەگەڵ ئەو بەشەی کە لە بەرانبەریەتی لە کۆتایی مەلاشووی سەرەوە، یان لە سەرووی پووکی ددانەکانی سەرەوەو کەمێک لەژێر دەرچەی پیتی (لام):
ـــ پیتی (نون ـ ن
یەکەم / بە دانانی پێشەوەی زمان لەگەڵ پووکی ددانەکانی سەرەوەدا.
دووەم / بە بەردەوامبوونی مینگە (الغُنَّة) لە بەشی ناوەوەی بۆشایی لووت (الخیشوم)[7].
نموونەی پیتی (نون ـ ن):
﴿وَلَن نُّشۡرِكَ﴾
تێبینی: (نون) پیتیکە دەبێ بە دوو بەش، نیوەی لە زمانەوەیە، نیوەکەی دی کە مینگەیە (غُنَّة) لە لووت دەردەجێ.
پێشەوەی زمانو کەمێک ژوورتر لەگەڵ پووکی ددانەکانی سەرەوەدا
ـــ پیتی (راء ـ ر
دانانی بەشی پێشەوەی زمان بەلای ژوورتر لەگەڵ بەرانبەر خۆی لە پووکی ددانی سەرەوە، کە زۆر نزیکە لە دەرچەی (نون ـ ن).
نموونەی پیتی (راء ـ ر):
﴿ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ﴾
تێبینی: بەراوردکردنی (ر)ی قەڵەو لەگەڵ (ر)ی ناسک، کلیکی سەر ئەم وێنەیە بکە
نمونەی دەنگیی (راء ـ ر)ی قەڵەوو (راء ـ ر)ی ناسك: ()
تێبینییەکی گرنگ:
پێویستە بۆ جێبەجێکردنی دەرچەی پیتی (راء) ئاگاداربین لەوەی کە زمان بە شێوەیەکی ناوەندی دابنرێ، واتە: نە بەتوندیو نە زۆر بەشلی، کە دواتر ئەمەش دەبێتە هۆی دروستباانی دەروازەیەکی زۆر گچکە لەنێوان سەری زمانو دوو ددانی سەرەوەدا، کە بەشێکی دەنگی پیتی (راء ـ ر) لەم دەروازەیەدا دەردەجێت، بەڵام بە پێچەوانەوە، واتە ئەگەر زمانمان بەتوندی دانا، دەبێتە هۆی داخرانی دەرچەکەو بەمەش پیتی (ر) بۆ زیاتر لە جارێک دووبارە دەبێتەوە (التَّكرير)**.
** التَّكرير: واتە دووبارەکردنەوە، ئەویش بریتیە لە لەرزینی لاتە زمان بە پیتی (راء) لەرزینێکی شاراوە لە ئەنجامی تەنگەبەری شوێنی دەرچوونی. وە دەبێ قورئان خوێن خۆی بپارێزێ لە زیادەڕۆیی لە دووبارەکردنەوەو لەرزین کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی یەک (راء)ی زیاتر.
پێشەوەی زمان لەگەڵ پووکی دوو بڕەڕی سەرەوەدا
ـــ دەرچەی (٣) سێ پیت پێک دێنێت، کە بریتین لە پیتی (طاء ـ ط
نموونەی پیتی (طاء ـ ط):
﴿وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِم مَّطَرٗاۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلۡمُنذَرِينَ﴾[10]
نموونەی پیتی (دال ـ د):
﴿وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعۡبُدُ مِن دُونِ ٱللَّهِۖ إِنَّهَا كَانَتۡ مِن قَوۡمٖ كَٰفِرِينَ﴾[11]
نموونەی پیتی (تاء ـ ت):
﴿قَالَ أَتَعۡبُدُونَ مَا تَنۡحِتُونَ﴾[12]
تێبینی:
بۆ لێکجوداکردنەوەی ئەم سێ پیتە لەیەکتر دەبێ تەماشای بابەتی سیفەتی پیتەکان (صفات الحروف) بکرێ، چونکە (صفات) پێوەرێکی ووردە بۆ لەیەکجوداکردنەوەی ئەو پیتانەی یەک شوێن دەرچەیان هەیە، هەروەک سێ برا، یان سێ خوشک، یەک دایکو بابیان هەیەو لەیەک شوین پەیدابوون، ئەوەی کە لێکیان جودا دەکاتەوە سیفەتە لە ڕەنگو دەنگو ناوو کورتیو درێژیو قەڵەویو لاوازیو خوو و ڕەوشتەکان.
(محمد المرعشي) دەڵێ: شوێنی بەیەکگەیشتنی پووکو دوو ددانی سەرەوە دەکریتە (٣) سێ بەش:
١ ــ لە نزیکترین بەشی بەیەکگەیشتنی پووکو دوو بڕەڕی سەرەوە، پیتی (ط) دەردەچێت.
٢ ــ لە دواتر پیتی (د) دەردەچێت.
٣ ــ لە هەردووکیان دوورتر لە ددانەوە پیتی (ت) دەردەچێت.
لەوانەیە پرسیار بکرێ لەبەرچی دەرچەی پیتی (ط) فراوانتر نیە لە دەرچەی هەردوو پیتی (د) و (ت) لەگەڵ ئەوەشدا کە دەنگی پیتی (ط) لە دەرچەکەی گیر (حصر) دەبێ؟!
وەڵام: چونکە گیربوونی دەنگ لە دەرچەی هەر پیتێک مەرجی فراوانیی و دەرچەکە نیە، بۆیە ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین دەنگی هەرسێ پیتیان لەیەک شوێن کۆتایی دێت، کەواتە فراوانیی دەرچەی هەرسێ پیتەکان وەکو یەکن.
هەردوو پیتی (نون) و (میم) دەبیت کە لەهەر بارێکدا بن، وە درێژی ماوەو مانەوەیان بە گوێرەی جیاوازی حوکمیان دەگۆڕێو جیاوازە.
گرنگ و تایبەت
مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)
د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی
جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید
خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا