بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی چوارەم سیفەتی پیتەکان
سیفەتی پیتەکان / ٣
[٨] ـــ سیفەتی کرانەوە (الإنفتاح)
بریتیە لە کرانەوەی نێوان زمانو مەڵاشووی سەرەوە، واتە زمان بەرز نابێتەوەو نالکێت بە ماڵاشوەوە و دەرچوونی دەنگەکە لە نێوانیانەوە ڕوودەدات لەکاتی دەربڕینی پیتەکە، ئەو پیتانەی هەڵگری ئەم سیفەتەن، هەموو پیتەکانی عەرەبین جگە لە پیتەکانی (ص، ض، ط، ظ).
لەپێشەوە باسی ئەوەمان کرد کە پیتەکانی بەرزەوەبوو (إستعلاء) پێك هاتووە لەم حەوت پیتە: (خُصَّ ضَغْطٍ قِظْ). لێرەوە دەردەکەوێت کە ئەم حەوت پیتەی کە هەڵگری سیفەتی بەرزەوەبوون دەکرێنە دوو بەش:
یەکەم / هەڵگری سیفەتی لکاوییو بەرزەوەبوون کە چوار پیتن: ص، ض، ط، ظ
دووم / هەڵگری سیفەتی بەرزەوەبوو و کراوەیین (منفتح) کە سێ پیتن: غ، خ، ق
دەبێ ئەوەش بزانین کە پیتەکانی بەشی یەکەم لە پیتەکانی بەشی دووەم قەڵەوترن (مفخم)، بۆ نموونە:
پیتەکانی (ط، ض، ظ) کە هەردوو سیفەتی بەرزەوەبوو (إستعلاء)و لکاویی (إطباق)یان تێدایە قەڵەوترن لە پیتەکانی: (غ، ق، خ) کە هەڵگری سیفەتەکانی (إستعلاء)و کراوەیین (إنفتاح):
﴿وَطُورِ﴾ ﴿ضَامِرٖ﴾ ﴿عَظِيمٞ﴾
قەڵەوترن لە:
﴿غَالِبَ﴾ ﴿وَقُومُواْ﴾ ﴿وَخِيفَةٗ﴾
ئەمەش لەبەر ئەوەیە چونکە کۆمەڵە پیتی بەشی یەکەم دوو هێز بەرەو سەرەوەیان دەبات کە هێزی بەرزەوەبوو (الإستعلاء)و هێزی لکاویی (الإطباق)ەو، بەڵام کۆمەڵە پیتی بەشی دووەم هێزی کرانەوە (الإنفتاح) بەرەو خوارەوەیان دەباتو تەنها یەک هیز بەرەو سەرەوەیان دەبات کە هێزی بەرزەوەبوو (الإستعلاء)ە.
دووەم / سیفەتە بێ دژەکان
[١] ـــ سیفەتی فیکەداریی (الصَّفير)
[٢] ـــ سیفەتی قەلقەلە (القَلْقَلَة)
[٣] ـــ سیفەتی نەرمی (اللِّين)
[٤] ـــ سیفەتی لادان (الإِنحراف)
[٥] ـــ سیفەتی دووبارەوەبوو (التَّكْرير)
[٦] ـــ سیفەتی بڵاوەبوو (التَّفَشِّي)
[٧] ـــ سیفەتی درێژخوازی (الإِسْتِطالَة)
[٨] ـــ سیفەتی مینگە (الغُنَّة)
[١] ـــ سیفەتی فیکەداریی (الصَّفير)
بریتیە لە تیژی دەنگی پیت کە بەهۆی تێپەربوونی لە رێڕەوێکی تەسکەوە بەدیاردەکەوێ. (٣) سێ پیت هەڵگری ئەم سیفەتەن، ئەمانەن (ص، ز، س). زانایان لێکدانەوەی وردیان بۆ ئەم سیفەتە کردووە، بۆ نموونە:
(أ) ـــ یەکێک لە زاناکان دەڵێ: لە ڕاستیدا سیفەتی فیکەداریی ئەو گوفتارە بە تینەیە لەگەڵ هەوا لەنێوان پێشەوەی زمانو بڕەرەکانەوە دەبیستری.
(ب) ـــ یەکێکی دی لە زاناکان دەڵێ: ئەم سیفەتە وەکو ئەو دەنگەیە کە بە پاڵەپەستۆ لە کونێکەوە دێتە دەرێ.
(ج) ـــ یەکێکی دی دەڵێ: دەنگێکی زیادە لە شێوەی دەنگی باڵندەدا.
هەر سەبارەت بە ڕاڤەکردنو زیاتر ڕوونکردنەوەی ئەم سیفەتە زانایان دەڵێن دەبێ ئەم (٣) سێ دەستەواژەی خوارەوە لە یەکتری جودابکرێنەوە:
یەکەم / هێزو تینی سیفەتی فیکەداریی: لە ڕوانگەی ئەم دەستەواژەوە، فیکەداریی پیتی (س) ئاشکراترە لە فیکەداریی پیتی (ص) ئەمەش لەبەر گیربوونی بەشیک لە هەواو دەنگی پیتی (ص) لە دەرچەکەیدا، هەروەها فیکەداریی پیتی (س )و (ص) ئاشکراترە لە فیکەداریی پیتی (ز)، ئەمەش لەبەر گیربوونی تەواوی هەناسەو دەنگی پیتی (ز)ە لە دەرچەکەیدا.
دووەم / هێزو تینی ئەو پیتانەی هەڵگری ئەم سیفەتەن: پیتی (ص) لە هەردووکیان بەهێزترە چونکە هەڵگری سیفەتی بەزەوەبوو و لکاویی و فیکەدارییە (إستعلاء، إطباق و صفیر). پاشان پیتی (ز) چونکە هەڵگری سیفەتی ئاشکرایییە (الجهر)، دواتریش پیتی (س) دێت، چونکە زۆرترین سیفەتەکانی بێهێزی تێدا کۆبوونەتەوە.
سێیەم / ئاستەکانی فیکەداری: بەهێزترینی لە گیرەدارییدایە (مشدد)، دوایی لە زەنەدارەکاندا، کۆتا ئاستیش لە جوڵاویدایە وەکو:
پیتی (ص
)، ١ ـــ گیرەدار (مشدد):
﴿ٱلصَّٰلِحِينَ﴾
٢ ـــ زەنەدار ﴿فَٱصۡبِرۡ﴾
٣ ـــ جوڵاو ﴿صَبۡرٗا جَمِيلًا﴾
پیتی (ز
)، ١ ـــ گیرەدار (مشدد):
﴿ٱلزَّكَوٰةَ﴾
٢ ـــ زەنەدار ﴿أَزۡكَىٰ لَكُمۡ﴾
٣ ـــ جوڵاو ﴿تَزَكَّىٰ﴾
پیتی (س
)، ١ ـــ گیرەدار (مشدد):
﴿ٱلسَّمَآءِ﴾
٢ ـــ زەنەدار ﴿أَسۡمِعۡ بِهِمۡ﴾
٣ ـــ جوڵاو ﴿مُرۡسَىٰهَا﴾
[٢] ـــ سیفەتی قەلقەلە (القَلْقَلَة)
لەزمانەوانیدا: دەنگدانەوە، زرنگانەوە، لەرینەوە. یان هەژانو جۆشان. عەرەب ئەم وشەیان بەکارهێناوەو گوتویانە (تَقَلْقَلَتِ الْقِدْرُ عَلَى النَّارِ)، واتە: مەنجەڵەکە لەسەر ئاگر بەجۆش هات.
بەڵام لە ڕوانگەی تەجویدەوە: دەنگێکی بەهێزە کە دەردەچێو دەلەرێتەوە لەکاتی دەرچواندنی پیتەکان لە حاڵەتی زەنەداری (سکون). ئەم حاڵەتە بەهۆی لێک دوورکەوتنەوەی هەردوو ئەندامی گۆکردنی پیتەکە دروست دەبێت بەبێ هیچ جووڵەیەک (سەر، بۆر، ژێر)، ژمارەی پیتەکانی پێنج
(٥) پیتن: (ق، ط، ب، ج، د)، لەم دەستەواژەیەدا کۆدەبنەوە (قُطبْ جَدّ).
جیاوازیی نێوان زەنەدارو قەلقەلەدارو جوڵاو
چۆنیەتی دەرچوونی
لەگەڵ دەرچوونی پیتەکە
زەنەدار
بەریەککەوتن
هیچی لەگەڵ نیە
قەلقەلەدار
بەدوورکەوتنەوە لەیەکتر
هیچی لەگەڵ نیە
جوڵاو
بەدوورکەوتنەوە لەیەکتر
جووڵەی لەگەڵە
بەراوردی حاڵەتەکانی زەنەداریو قەلقەلەو جوڵاوی بۆ نموونە لە پیتی (ب):
١ ـــ پیتی (ب)ی زەنەداری بێ قەلقەلەی تێکهەڵکێشکراو (مُدغَمَة)[1] بە بەریەککەوتنی هەردوو لێوەکانەوە دەردەچێت.
٢ ـــ پیتی (ب)ی زەنەداری قەلقەلەدار بە لێک دوورکەوتنەوەی لێوەکان دەردەچێت، لە کاتێکدا کە هەردوو شەویلاگەکان لەیەکتری دوورناکەونەوە.
٣ ـــ پیتی (ب)ی جوڵاو بە لێک دوورکەوتنەوەی هەردوو لێوو هەردوو شەویلاگەکان دەردەچێت.
قەلقەلە دوو پلەی هەیە:
ــــ پلەی یەکەم / قەلقەلەی گەورە (قلقلة كبرى): ئەم حاڵەتی قەلقەلەیە لەکاتی وەستان (وقف) لەسەر پیتێک لە پیتەکانی قەلقەلە ڕوودەدات، وەکو:
﴿ٱلۡفَلَقِ﴾
﴿ مُّحِيطُۢ﴾
﴿كَسَبَ﴾
﴿بَهِيجٖ﴾
﴿أَحَدٌ﴾
﴿الْحَقَّ﴾
﴿وَتَبَّ﴾
﴿ٱلۡحَجُّ﴾
﴿أَشَدُّ﴾
ــــ پلەی دووەم / قەلقەلەی گچکە (قلقلة صغری): ئەم حاڵەتی قەلقەلەیە ڕوودەدات کاتێک پیتی قەلقەلەدار لە ناوەڕاستی وشەکە بێت. وەکو:
﴿يَقۡضِي﴾
﴿ يُطۡعِمُ﴾
﴿يُبۡصِرُونَ﴾
﴿وَتَجۡعَلُونَ﴾
﴿يَدۡخُلُونَ﴾
یاخود بکەوێتە کۆتایی وشەکە بە مەرجی بەردەوام بوون لەسەر خوێندنەوە بەبێ وەستان لەسەر پیتی قەلقەلەدار، وەکو:
﴿لِيُنفِقۡ ذُو﴾
﴿وَلَا تُشۡطِطۡ وَٱهۡدِنَآ﴾
﴿فَٱنصَبۡ ٧ وَإِلَىٰ﴾
﴿يَخۡرُجۡ مِن﴾
﴿قَدۡ أَفۡلَحَ﴾
بەڵام لەکاتی وەستان لەسەر پیتی قەلقەلەدار، دەبێت بە قەلقەلەی گەورە، بۆ نموونە:
﴿لِيُنفِقۡ﴾
﴿وَلَا تُشۡطِطۡ﴾
ـــ تێبینی ١/ لەکاتی وەستان لەسەر پیتێک لە پیتەکانی قەلقەلەی گیرەدار، بۆ نموونە:
﴿حَقّٞ﴾
﴿وَتَبَّ﴾
﴿ٱلۡحَجِّ﴾
﴿أَشَدُّ﴾
ئەم قەلقەلەیە لەسەر پیتی دووەم جێبەجێ دەبێت، لەبەرئەوەی پیتی یەکەم کە تێکهەڵکێشکراوە (مدغم) بە میکانیزمی بەریەککەوتنی هەردوو ئەندامی گۆکردن دەردەچێت، لەم حاڵەتەدا پیتی قەلقەلەداری گیرەدار (مشدد) کە لەسەری دەوەستین بە یەک ئاست هەژماردەکرێ لەگەڵ پیتی قەلقەلەی جوڵاو (متحرک) کە ئاستی قەلقەلەی گەورەیە، واتە: قەلقەلەی پیتی (بَّ) لە وشەی ﴿وَتَبَّ﴾ هەمان ئاستی پیتی (بَ) لە وشەی ﴿كَسَبَ﴾ ی هەیە. لەخوارەوە هەمان نموونە زیاتر ڕوون دەکەینەوە:
ئەگەر لەسەر وشەی ﴿كَسَبَ﴾ بوەستین دەبێت بە قەلقەلەی گەورە چونکە پیتی (بَ) دەبێ بە زەنەدار لەکاتی وەستان لەسەری، بەڵام بە وەستان لەسەر پیتی (بَّ) وشەی ﴿وَتَبَّ﴾ هەمان ئاستی قەلقەلە جێبەجێ دەبێت، چونکە هەموو پیتیکی گیرەدار لە دوو پیت پێکهاتووە: یەکەمیان زەنەدارەو دووەمیشیان جوڵاوە (متحرک)، بەم شێوەیە: (بْ+بَ) بەمەش قەلقەلە تەنها لەسەر پیتی دووەم پراکتیزە دەکرێت.
ـــ تێبینی ٢/ ئەگەر پیتێکی قەلقەلەداری زەنەدار لە پیتێکی وەک خۆی یان لە توخمی خۆی تێکهەڵکێشکرا، ئەوا لەو حاڵەتەدا نابێ قەلقەلە بکرێ، چونکە بە قەلقەلەکردنی پیتی یەکەم تیکهەلکێشانەکە نامینێ، بۆ نموونە:
﴿حَقَّتۡ﴾
﴿أَطَّلَعَ﴾
﴿رَبَّنَا﴾
﴿يُرَدُّونَ﴾
﴿ٱلطَّارِقِ﴾
﴿وَلۡيَكۡتُب بَّيۡنَكُمۡ﴾
﴿وَقَد دَّخَلُواْ﴾
﴿أَحَطتُ بِمَا﴾
﴿فَرَّطتُمۡ﴾
﴿بَسَطتَ إِلَيَّ يَدَكَ﴾
ئەو هەڵانەی ڕوودەدەن لەکاتی جێبەجێکردنی پیتی قەلقەلە
١ـــ تێکەڵکردنی دەنگەکەی بە جووڵەیەک لە سێ جووڵەکان (سەرو بۆرو ژێر):
﴿لَّقَدۡ كَانَ﴾
﴿تُبۡتُمۡ﴾
﴿إِبۡرَٰهِۧمَ﴾
٢ـــ کۆتایی هێنانی دەنگەکەی بە (هەمزە ـ ء)، وکو لە وشەی:
﴿أَحَدۡ﴾
﴿ٱلصَّمَدۡ﴾
٣ـــ درێژکردنەوەی دەنگەکەی لە سنووری خۆی زیاتر:
﴿أَحَدۡ﴾
﴿ٱلصَّمَدۡ﴾
٤ـــ بڕینی دەنگی پیتی قەلقەلەدار لە پیتی دوای خۆی، وەکو لە وشەی:
﴿يَقۡضِي﴾
﴿يُبۡصِرُونَ﴾
﴿يَدۡخُلُونَ﴾
[٨] ـــ سیفەتی کرانەوە (الإنفتاح)
بریتیە لە کرانەوەی نێوان زمانو مەڵاشووی سەرەوە، واتە زمان بەرز نابێتەوەو نالکێت بە ماڵاشوەوە و دەرچوونی دەنگەکە لە نێوانیانەوە ڕوودەدات لەکاتی دەربڕینی پیتەکە، ئەو پیتانەی هەڵگری ئەم سیفەتەن، هەموو پیتەکانی عەرەبین جگە لە پیتەکانی (ص، ض، ط، ظ).
لەپێشەوە باسی ئەوەمان کرد کە پیتەکانی بەرزەوەبوو (إستعلاء) پێك هاتووە لەم حەوت پیتە: (خُصَّ ضَغْطٍ قِظْ). لێرەوە دەردەکەوێت کە ئەم حەوت پیتەی کە هەڵگری سیفەتی بەرزەوەبوون دەکرێنە دوو بەش:
یەکەم / هەڵگری سیفەتی لکاوییو بەرزەوەبوون کە چوار پیتن: ص، ض، ط، ظ
دووم / هەڵگری سیفەتی بەرزەوەبوو و کراوەیین (منفتح) کە سێ پیتن: غ، خ، ق
دەبێ ئەوەش بزانین کە پیتەکانی بەشی یەکەم لە پیتەکانی بەشی دووەم قەڵەوترن (مفخم)، بۆ نموونە:
پیتەکانی (ط، ض، ظ) کە هەردوو سیفەتی بەرزەوەبوو (إستعلاء)و لکاویی (إطباق)یان تێدایە قەڵەوترن لە پیتەکانی: (غ، ق، خ) کە هەڵگری سیفەتەکانی (إستعلاء)و کراوەیین (إنفتاح):
﴿وَطُورِ﴾ ﴿ضَامِرٖ﴾ ﴿عَظِيمٞ﴾
ئەمەش لەبەر ئەوەیە چونکە کۆمەڵە پیتی بەشی یەکەم دوو هێز بەرەو سەرەوەیان دەبات کە هێزی بەرزەوەبوو (الإستعلاء)و هێزی لکاویی (الإطباق)ەو، بەڵام کۆمەڵە پیتی بەشی دووەم هێزی کرانەوە (الإنفتاح) بەرەو خوارەوەیان دەباتو تەنها یەک هیز بەرەو سەرەوەیان دەبات کە هێزی بەرزەوەبوو (الإستعلاء)ە.
[١] ـــ سیفەتی فیکەداریی (الصَّفير)
[٢] ـــ سیفەتی قەلقەلە (القَلْقَلَة)
[٣] ـــ سیفەتی نەرمی (اللِّين)
[٤] ـــ سیفەتی لادان (الإِنحراف)
[٥] ـــ سیفەتی دووبارەوەبوو (التَّكْرير)
[٦] ـــ سیفەتی بڵاوەبوو (التَّفَشِّي)
[٧] ـــ سیفەتی درێژخوازی (الإِسْتِطالَة)
[٨] ـــ سیفەتی مینگە (الغُنَّة)
[١] ـــ سیفەتی فیکەداریی (الصَّفير)
بریتیە لە تیژی دەنگی پیت کە بەهۆی تێپەربوونی لە رێڕەوێکی تەسکەوە بەدیاردەکەوێ. (٣) سێ پیت هەڵگری ئەم سیفەتەن، ئەمانەن (ص، ز، س). زانایان لێکدانەوەی وردیان بۆ ئەم سیفەتە کردووە، بۆ نموونە:
(أ) ـــ یەکێک لە زاناکان دەڵێ: لە ڕاستیدا سیفەتی فیکەداریی ئەو گوفتارە بە تینەیە لەگەڵ هەوا لەنێوان پێشەوەی زمانو بڕەرەکانەوە دەبیستری.
(ب) ـــ یەکێکی دی لە زاناکان دەڵێ: ئەم سیفەتە وەکو ئەو دەنگەیە کە بە پاڵەپەستۆ لە کونێکەوە دێتە دەرێ.
(ج) ـــ یەکێکی دی دەڵێ: دەنگێکی زیادە لە شێوەی دەنگی باڵندەدا.
هەر سەبارەت بە ڕاڤەکردنو زیاتر ڕوونکردنەوەی ئەم سیفەتە زانایان دەڵێن دەبێ ئەم (٣) سێ دەستەواژەی خوارەوە لە یەکتری جودابکرێنەوە:
یەکەم / هێزو تینی سیفەتی فیکەداریی: لە ڕوانگەی ئەم دەستەواژەوە، فیکەداریی پیتی (س) ئاشکراترە لە فیکەداریی پیتی (ص) ئەمەش لەبەر گیربوونی بەشیک لە هەواو دەنگی پیتی (ص) لە دەرچەکەیدا، هەروەها فیکەداریی پیتی (س )و (ص) ئاشکراترە لە فیکەداریی پیتی (ز)، ئەمەش لەبەر گیربوونی تەواوی هەناسەو دەنگی پیتی (ز)ە لە دەرچەکەیدا.
دووەم / هێزو تینی ئەو پیتانەی هەڵگری ئەم سیفەتەن: پیتی (ص) لە هەردووکیان بەهێزترە چونکە هەڵگری سیفەتی بەزەوەبوو و لکاویی و فیکەدارییە (إستعلاء، إطباق و صفیر). پاشان پیتی (ز) چونکە هەڵگری سیفەتی ئاشکرایییە (الجهر)، دواتریش پیتی (س) دێت، چونکە زۆرترین سیفەتەکانی بێهێزی تێدا کۆبوونەتەوە.
سێیەم / ئاستەکانی فیکەداری: بەهێزترینی لە گیرەدارییدایە (مشدد)، دوایی لە زەنەدارەکاندا، کۆتا ئاستیش لە جوڵاویدایە وەکو:
پیتی (ص
پیتی (ز
پیتی (س
[٢] ـــ سیفەتی قەلقەلە (القَلْقَلَة)
لەزمانەوانیدا: دەنگدانەوە، زرنگانەوە، لەرینەوە. یان هەژانو جۆشان. عەرەب ئەم وشەیان بەکارهێناوەو گوتویانە (تَقَلْقَلَتِ الْقِدْرُ عَلَى النَّارِ)، واتە: مەنجەڵەکە لەسەر ئاگر بەجۆش هات.
بەڵام لە ڕوانگەی تەجویدەوە: دەنگێکی بەهێزە کە دەردەچێو دەلەرێتەوە لەکاتی دەرچواندنی پیتەکان لە حاڵەتی زەنەداری (سکون). ئەم حاڵەتە بەهۆی لێک دوورکەوتنەوەی هەردوو ئەندامی گۆکردنی پیتەکە دروست دەبێت بەبێ هیچ جووڵەیەک (سەر، بۆر، ژێر)، ژمارەی پیتەکانی پێنج
(٥) پیتن: (ق، ط، ب، ج، د)، لەم دەستەواژەیەدا کۆدەبنەوە (قُطبْ جَدّ).
جیاوازیی نێوان زەنەدارو قەلقەلەدارو جوڵاو
بەراوردی حاڵەتەکانی زەنەداریو قەلقەلەو جوڵاوی بۆ نموونە لە پیتی (ب):
١ ـــ پیتی (ب)ی زەنەداری بێ قەلقەلەی تێکهەڵکێشکراو (مُدغَمَة)[1] بە بەریەککەوتنی هەردوو لێوەکانەوە دەردەچێت.
٢ ـــ پیتی (ب)ی زەنەداری قەلقەلەدار بە لێک دوورکەوتنەوەی لێوەکان دەردەچێت، لە کاتێکدا کە هەردوو شەویلاگەکان لەیەکتری دوورناکەونەوە.
٣ ـــ پیتی (ب)ی جوڵاو بە لێک دوورکەوتنەوەی هەردوو لێوو هەردوو شەویلاگەکان دەردەچێت.
قەلقەلە دوو پلەی هەیە:
ــــ پلەی یەکەم / قەلقەلەی گەورە (قلقلة كبرى): ئەم حاڵەتی قەلقەلەیە لەکاتی وەستان (وقف) لەسەر پیتێک لە پیتەکانی قەلقەلە ڕوودەدات، وەکو:
﴿ٱلۡفَلَقِ﴾
﴿الْحَقَّ﴾
ــــ پلەی دووەم / قەلقەلەی گچکە (قلقلة صغری): ئەم حاڵەتی قەلقەلەیە ڕوودەدات کاتێک پیتی قەلقەلەدار لە ناوەڕاستی وشەکە بێت. وەکو:
﴿يَقۡضِي﴾
یاخود بکەوێتە کۆتایی وشەکە بە مەرجی بەردەوام بوون لەسەر خوێندنەوە بەبێ وەستان لەسەر پیتی قەلقەلەدار، وەکو:
﴿لِيُنفِقۡ ذُو﴾
بەڵام لەکاتی وەستان لەسەر پیتی قەلقەلەدار، دەبێت بە قەلقەلەی گەورە، بۆ نموونە:
﴿لِيُنفِقۡ﴾
ـــ تێبینی ١/ لەکاتی وەستان لەسەر پیتێک لە پیتەکانی قەلقەلەی گیرەدار، بۆ نموونە:
﴿حَقّٞ﴾
ئەم قەلقەلەیە لەسەر پیتی دووەم جێبەجێ دەبێت، لەبەرئەوەی پیتی یەکەم کە تێکهەڵکێشکراوە (مدغم) بە میکانیزمی بەریەککەوتنی هەردوو ئەندامی گۆکردن دەردەچێت، لەم حاڵەتەدا پیتی قەلقەلەداری گیرەدار (مشدد) کە لەسەری دەوەستین بە یەک ئاست هەژماردەکرێ لەگەڵ پیتی قەلقەلەی جوڵاو (متحرک) کە ئاستی قەلقەلەی گەورەیە، واتە: قەلقەلەی پیتی (بَّ) لە وشەی ﴿وَتَبَّ﴾ هەمان ئاستی پیتی (بَ) لە وشەی ﴿كَسَبَ﴾ ی هەیە. لەخوارەوە هەمان نموونە زیاتر ڕوون دەکەینەوە:
ئەگەر لەسەر وشەی ﴿كَسَبَ﴾ بوەستین دەبێت بە قەلقەلەی گەورە چونکە پیتی (بَ) دەبێ بە زەنەدار لەکاتی وەستان لەسەری، بەڵام بە وەستان لەسەر پیتی (بَّ) وشەی ﴿وَتَبَّ﴾ هەمان ئاستی قەلقەلە جێبەجێ دەبێت، چونکە هەموو پیتیکی گیرەدار لە دوو پیت پێکهاتووە: یەکەمیان زەنەدارەو دووەمیشیان جوڵاوە (متحرک)، بەم شێوەیە: (بْ+بَ) بەمەش قەلقەلە تەنها لەسەر پیتی دووەم پراکتیزە دەکرێت.
ـــ تێبینی ٢/ ئەگەر پیتێکی قەلقەلەداری زەنەدار لە پیتێکی وەک خۆی یان لە توخمی خۆی تێکهەڵکێشکرا، ئەوا لەو حاڵەتەدا نابێ قەلقەلە بکرێ، چونکە بە قەلقەلەکردنی پیتی یەکەم تیکهەلکێشانەکە نامینێ، بۆ نموونە:
﴿حَقَّتۡ﴾
﴿وَلۡيَكۡتُب بَّيۡنَكُمۡ﴾
ئەو هەڵانەی ڕوودەدەن لەکاتی جێبەجێکردنی پیتی قەلقەلە
١ـــ تێکەڵکردنی دەنگەکەی بە جووڵەیەک لە سێ جووڵەکان (سەرو بۆرو ژێر):
﴿لَّقَدۡ كَانَ﴾
٢ـــ کۆتایی هێنانی دەنگەکەی بە (هەمزە ـ ء)، وکو لە وشەی:
﴿أَحَدۡ﴾
٣ـــ درێژکردنەوەی دەنگەکەی لە سنووری خۆی زیاتر:
﴿أَحَدۡ﴾
٤ـــ بڕینی دەنگی پیتی قەلقەلەدار لە پیتی دوای خۆی، وەکو لە وشەی:
﴿يَقۡضِي﴾
گرنگ و تایبەت
مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)
د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی
جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید
Transliteration
خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا