بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی چوارەم سیفەتی پیتەکان
سیفەتی پیتەکان / ٤
[٣] ـــ سیفەتی نەرمی (اللِّين)
ئەم سیفەتە بریتیە لە درچوونی پیت لە دەرچەکەیەوە بە نەرمو نیانی بەبێ ئەوەی هیچ سەختییەک لەکاتی گۆکردنی بکەوێتە سەر دەرچەی پیتەکەو سەر زمان. دوو پیت هەلگری ئەم سیفەتەن، ئەوانیش بریتین لە:
١ ـــ پیتی (واو ـ و)ی زەنەدار، بەو مەرجەی پیتی پێشی سەردار (مفتوح) بێت، وەکو:
﴿خَوۡفِۢ﴾
﴿قَوۡمَ﴾
٢ ـــ پیتی (یاء ـ ی)ی زەنەدار، بەو مەرجەی پیتی پێشی سەردار (مفتوح) بێت، وەکو:
﴿الْبَيْتِ﴾
﴿قُرَيۡشٍ﴾
تێبینی / درێژکردنەوەی پیتەکانی لین تەنها لەو حاڵەتەیە ئەگەر لەسەر پیتی دوای خۆی بەهۆی وەستان لەسەری ببێتە زەنەدار (ساکن)، لەو حاڵەتە (دوو یان چار یان شەش جووڵە درێژ دەکرێتەوە) وە پێی دەگوترێ درێژکراوی نەرمی تووشهاتوو بە زەنە (وقف اللين العارض للسكون)[1] وەکو:
﴿فَلۡيَعۡبُدُواْ رَبَّ هَٰذَا ٱلۡبَيۡتِ ٣﴾
ــــ بەڵام بە بەردەوام بوون لەسەر خوێندنەوەو بەبێ وەستان لەسەر پیتەکەی دوای ئەو، ئەوکات پیتەکە درێژناکریتەوە، وەکو:
﴿فَلۡيَعۡبُدُواْ رَبَّ هَٰذَا ٱلۡبَيۡتِ ٣ ٱلَّذِيٓ أَطۡعَمَهُم﴾
ئەو هەڵانەی کە ڕوودەدەن لەکاتی دەربڕینی پیتەکانی نەرمی (اللِّين):
أ ـــ درێژکردنەوەی پیتی نەرم بۆ نموونە لە وشەی ﴿عَلَيۡهِمۡ﴾، لەکاتێکدا پیتەکەی دوای خۆی پیتی(هــ)یەو وەستان نابێ لەسەری، بەڵام وەستان لەسەر پیتی (م) دەبێت، لەم حالەتەش درێژکردنەوە ڕوونادات چونکە (م) ناکەوێتە پاش پیتەکەی نەرم (لین) کە پیتی (ی)یە، هەندێ کەس بە هەڵە درێژی دەکاتەوەو بەم شێوەیە دەیخوێنێتەوە:
﴿صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِمۡ﴾
دەبێ بەم شێوەیە درببڕێت:
ب ـــ هەروەکو لە سەرەتاوە باسکرا پیتی نەرم (لین) دەبێ بە سووكو ئاسانی لە دەرچەکەیەوە دەرببڕێت، بەڵام هەندێ کەس کەمێک بە توندی دریدەبڕێت، ئەویش دەبێتە هۆی ئەوەی کە پیتەکە بەشێوەی گیرەدار (مشدد) یان جوڵاو (متحرک) دەربچێت، بۆ نموونە:
﴿مِّنۡ خَيۡرٖ﴾
دەبێ بەم شێوەیە درببڕێت:
﴿مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ﴾
دەبێ بەم شێوەیە درببڕێت:
ج ـــ هەندێ کەس جووڵەی پیتەکەی پێشی پیتی نەرم (اللین) کە لەسەرە (مفتوح)، بەجوانی دەرنابڕێت، بۆ نموونە:
﴿مِّنۡ خَوۡفِۢ﴾
﴿بَيۡتٖ﴾
﴿مِّنۡ خَيۡرٖ﴾
دەبێ جووڵەکە کە (فەتحەیە) بە جوانی دەرببڕێت بەم شێوەیە:
[٤] ـــ سیفەتی لادان (الإِنحراف)
بریتیە لە لادانو خواربوونەوەی دەنگی پیت بەهۆی ڕێلێگرتنیەوە لەلایەن زمانەوە. دوو پیت هەڵگری ئەم سیفەتەن، ئەوانیش پیتەکانی (لام - ل) و (راء ـ ر)ن.
ئەم ڕێلێگرتنە چۆن ڕوودەدات لەم دوو پیتەدا:
یەکەم / لەپیتی (ل)دا: دەنگی پیتی (ل) بە هەردوولای بەشی پێشەوەی زماندا لادەدات، بەهۆی ڕێلێگرتنیەوە لەلایەن بەشی پێشەوەی زمان.
دووەم / لەپیتی (ر)دا: لادانی دەنگی پیتی (ر) بە پێچەوانەی پیتی (ل)ە، واتە دەنگی (ر) لە هەردوولایەکانی زمانەوە بەرەو ناوەڕاستی زمان دەڕوات.
[٥] ـــ سیفەتی دووبارەوەبوو (التَّكْرير)
ئەم سیفەتە تایبەتە بە پیتی (راء ـ ر) لە هەردوو حاڵەتی زەنەداریو جوڵاویدا، ئەویش بریتیە لە لەرینەوەی بەشی پێشەوەی زمان بەشێوەیەکی نادیار (خفيّ)و ونبوو کە بەهۆی تەسکیی دەرچەی پیتەکەوە ڕوودەدات. وە هەر بەو لەرینەوەیەی پێشی زمان پیتی (ر) دەدەچێ، ئەگەر زمان بۆ یەک جار نەلەرێتەوە لەکاتی دەربڕینی پیتی (ر) ئەوا دەنگی پیتەکە وەکو دەنگی پیتی (ط) دەردەچێ، بۆ نموونە:
﴿ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٢﴾
بۆچوونێکی هەڵە هەیە لە کتێبەکانی (تەجوید) باس دەکرێ کە گوایە ئەم سیفەتە بۆیە باس دەکرێ تاکو خۆمانی لێ بەدووربگرین[2]. ئەوەش وانیە، بەڵکو بۆچوونی ڕاستو دروست ئەوەیە خۆمان بپارێزین لە زۆر دووبارەکردنەوەی لەرینی زمان ــــ نەک خۆمانی لێ بەدووربگرین ــــ لەکاتی گۆکردنی پیتەکە کە دەبێتە هۆی گۆکردنی زیاتر لە پیتێکی (ر)، ئەگەر لەیەک جار زیاتر زمان بلەرێتەوە لەکاتی دەربڕینی پیتەکە ئەوا دەنگی پیتەکە بەم شێوەیە دەردەچێت:
﴿ٱلرَّحۡمَٰنُ﴾ ﴿وَخَرَّۤ رَاكِعٗاۤ ٢٤﴾ ﴿قَدِيرٗا﴾
حاڵەتی دووبارەبووەوەی (تکریر) ئاسایی پیتی (ر) بەم شێوەیەیە:
تێبینی / هەندێ کەس لێوەکانی خڕدەکاتەوە لەکاتی دەربڕینی پیتی (ر)ی سەردار (مفتوح) ئەوەش هەڵەیەو دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەنگی پیتەکە وەکو (ر)ی لەبەر (مضموم) دەربچێ، وا چاکترە خوێنەر دەمی بکاتەوە بۆ پیتی سەردار (مفتوح)، بۆ نموونە وەکو دەربڕینی پیتی (الف)، ئەگەر خوێنەر خۆی بەدوورنەگرێ لەم هەڵەیە ئەوا دەنگی پیتەکە بەم شێوەیە دەردەچێ:
﴿ٱلرَّحۡمَٰنُ﴾ ﴿وَخَرَّۤ رَاكِعٗاۤ ٢٤﴾ ﴿قَدِيرٗا﴾
[٦] ـــ سیفەتی بڵاوەبوو (التَّفَشِّي)
ئەم سیفەتە تایبەتە بە پیتی (شین ـ ش)، ئەویش بریتیە لە بڵاوبوونەوەی دەنگی پیت لە دەرچەکەیەوە تاکو دەگاتە دیوی ناوەوەی هەردوو بڕەری سەرەوەو خوارەوە. ئیدی کە دەڵێین:
(أش)
﴿وَسَيَجۡزِي ٱللَّهُ ٱلشَّٰكِرِينَ﴾
دەبیستین کە چۆن دەنگی (ش) لەناو دەم بڵاودەبێتەوەو، ئەو بڵاوبوونەوەیە هێزی دەداتێ هەروەها بەهێزدەبێ بۆ بیستن (لەلای گوێگر).
ئەم سیفەتە سێ پلەی هەیە:
ــــ پلەی یەکەم / باری گیرەداری کە لە هەمووان بەهێزترە، وەکو لە وشەی:
﴿فَأَزَلَّهُمَا ٱلشَّيۡطَٰنُ عَنۡهَا﴾
ــــ پلەی دووەم / باری زەنەداری، پلەیەک لە خوارترە، وەکو لە وشەی:
﴿وَقَالَ ٱلَّذِي ٱشۡتَرَىٰهُ﴾
ــــ پلەی سێیەم / باری جوڵاوی، لە هەمووان کەمترە، وەکو لە وشەی:
﴿إِذۡ يَغۡشَى ٱلسِّدۡرَةَ مَا يَغۡشَىٰ ١٦﴾
شيخ أيمن سويد دەڵێ: ئەم سیفەتە بەم شێوەی خوارەوە لە پیتی (ش) دا بەرجەستە دەبێت:
دەنگی پیتەکە لەناوەڕاستی زمانەوە دروست دەبێتو دەڕوات بەرەو پێشەوی دەم، لە پێشەوەی دەمەوە دابەش دەبێت بۆ سەر (٣) سێ بەش: بەشێکیان بەر دیوی ناوەوەی بڕەری سەرەوە دەکەوێتو بەشێکی دیکەیان بەر بڕەری خوارەوە دەکەوێتو، بەشی سێیەمیان لە نێوان هەردوو بڕەری سەرەوە دەردەچێت، ئینجا ئەو دووبەشەی کە بەر بڕەری سەرەوەو خوارەوە دەکەوێت، دەگەڕێتەوە بۆ ناو دەمو بڵاو دەبێتەوە، بۆیە ناویان ناوە بڵاوەبوو (التَّفَشِّي).
[٧] ـــ سیفەتی درێژخوازی (الإِسْتِطالَة)
ئەم سیفەتە تایبەتە بە پیتی (ضاد ـ ض)، ئەویش بریتیە لە پاڵنانو تەکانێکی کەمی زمان لە کۆتایی دەمەوە بەرەو پێشەوەی دەم بەردەوام دەبێت تاکو دەگاتە پووکی بڕەرەکانی سەرەوە، ئەمەش لەژێر کاریگەری پاڵەپەستۆی ئەو هەوایە ڕوودەدات کە لەنێوانی پشتەوەی زمانو مەڵاشووی سەرەوە گیربووەو پەنگیخواردووتەوە، بۆ نموونە:
(أض)
﴿وَلِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ﴾
﴿وَٱضۡرِبۡ﴾ ﴿يَضۡرِبُونَ﴾
ــــ پرسیار: لەبەرچی پیتی (ظاء ـ ظ) هەڵگری سیفەتی درێژخوازیی (الإستطالة) نیە؟
ــــ وەڵام: چونکە پیتی (ظاء ـ ظ) لە دەرجەیەکی دیاریکراو دەردچێت بە شێوەیەک کە دەنگی پیتەکە گیرنابێتو پەنگ ناخواتەوە.
[٨] ـــ سیفەتی مینگە (الغُنَّة)
لە دەرچەی پیتەکان ( مخارج الحروف) باسکرا کە زانایان مینگە بە دەرچە هەژمار دەکەن، کەچی هەندێکی دی بە سیفەت وەسفی دەکەن.
ئەگەر مینگە بە سیفەت ناوببرێت ئەوا بریتیە لە سیفەتێک کە تەنها لەپیتی (ن)و (م)دا هەیە. درێژیو کورتی مینگە بەگوێرەی حاڵەتەکانی هەردوو پیتەکە دیاریدەکرێ، واتە لە حاڵەتی گیرەداریدا بە درێژترین ئەندازەی مینگە هەژماردەکرێو لە حالەتی جوڵاویدا کورتترین ئاستی هەیە. لە بەشی شێوەکانی مینگە باسی دەکەین.
خشتەی سیفاتی پیتەکان، کلیکی ئێرە بکە
سیفەتی پیتەکان بە کۆتاهاتنی سیفەتی هەشتەم تەواو بوو
-
ئەم جۆرە درێژکردنەوەیە لە بەشی درێژکراوەکان (المدود)دا باسی دەکەین.
-
بۆ ڕەتکردنەوەی ئەم بۆچوونە، ئیمامی (إبن الجزري) دەڵی: مەبەست لە شاردنەوەی سیفەتی لادان، لەناوبردنی یەکجارەکی نیە هەروەکوو مەبەستیش لەم سیفەتە زۆر دووبارەکردنەوەی نیە، بەڵکو مەبەست پاراستنی هاوسەنگییە لە نێوان ئەم دوو چەمکەدا، بۆیە لە دەقە عەرەبییەکەیدا دەڵێ (فِي اللاًَّمِ وَالرَّا وَبِتَكْرِيرٍ جُعِلْ)و نەیگوتووە (وبدون تکریر جُعِلْ).
هەروەها (سیبویە) دەڵێ: پیتی (ر)ی سەردار (مفتوح) بەقەدەر دوو پیتی دیکەی سەردار (مفتوح)ە و (ر)ی ژێردار (مکسور) بەقەدەر دوو پیتی دیکەی ژێردار (مکسور)ە، ئەمەش لەبەرئەوەیە سیفەتی دووبارەوەبووی تێدایە.
[٣] ـــ سیفەتی نەرمی (اللِّين)
ئەم سیفەتە بریتیە لە درچوونی پیت لە دەرچەکەیەوە بە نەرمو نیانی بەبێ ئەوەی هیچ سەختییەک لەکاتی گۆکردنی بکەوێتە سەر دەرچەی پیتەکەو سەر زمان. دوو پیت هەلگری ئەم سیفەتەن، ئەوانیش بریتین لە:
١ ـــ پیتی (واو ـ و)ی زەنەدار، بەو مەرجەی پیتی پێشی سەردار (مفتوح) بێت، وەکو:
﴿خَوۡفِۢ﴾
﴿قَوۡمَ﴾
٢ ـــ پیتی (یاء ـ ی)ی زەنەدار، بەو مەرجەی پیتی پێشی سەردار (مفتوح) بێت، وەکو:
﴿الْبَيْتِ﴾
﴿قُرَيۡشٍ﴾
تێبینی / درێژکردنەوەی پیتەکانی لین تەنها لەو حاڵەتەیە ئەگەر لەسەر پیتی دوای خۆی بەهۆی وەستان لەسەری ببێتە زەنەدار (ساکن)، لەو حاڵەتە (دوو یان چار یان شەش جووڵە درێژ دەکرێتەوە) وە پێی دەگوترێ درێژکراوی نەرمی تووشهاتوو بە زەنە (وقف اللين العارض للسكون)[1] وەکو:
﴿فَلۡيَعۡبُدُواْ رَبَّ هَٰذَا ٱلۡبَيۡتِ ٣﴾
ــــ بەڵام بە بەردەوام بوون لەسەر خوێندنەوەو بەبێ وەستان لەسەر پیتەکەی دوای ئەو، ئەوکات پیتەکە درێژناکریتەوە، وەکو:
﴿فَلۡيَعۡبُدُواْ رَبَّ هَٰذَا ٱلۡبَيۡتِ ٣ ٱلَّذِيٓ أَطۡعَمَهُم﴾
ئەو هەڵانەی کە ڕوودەدەن لەکاتی دەربڕینی پیتەکانی نەرمی (اللِّين):
أ ـــ درێژکردنەوەی پیتی نەرم بۆ نموونە لە وشەی ﴿عَلَيۡهِمۡ﴾، لەکاتێکدا پیتەکەی دوای خۆی پیتی(هــ)یەو وەستان نابێ لەسەری، بەڵام وەستان لەسەر پیتی (م) دەبێت، لەم حالەتەش درێژکردنەوە ڕوونادات چونکە (م) ناکەوێتە پاش پیتەکەی نەرم (لین) کە پیتی (ی)یە، هەندێ کەس بە هەڵە درێژی دەکاتەوەو بەم شێوەیە دەیخوێنێتەوە:
﴿صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِمۡ﴾
ب ـــ هەروەکو لە سەرەتاوە باسکرا پیتی نەرم (لین) دەبێ بە سووكو ئاسانی لە دەرچەکەیەوە دەرببڕێت، بەڵام هەندێ کەس کەمێک بە توندی دریدەبڕێت، ئەویش دەبێتە هۆی ئەوەی کە پیتەکە بەشێوەی گیرەدار (مشدد) یان جوڵاو (متحرک) دەربچێت، بۆ نموونە:
﴿مِّنۡ خَيۡرٖ﴾
﴿مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ﴾
ج ـــ هەندێ کەس جووڵەی پیتەکەی پێشی پیتی نەرم (اللین) کە لەسەرە (مفتوح)، بەجوانی دەرنابڕێت، بۆ نموونە:
﴿مِّنۡ خَوۡفِۢ﴾
﴿بَيۡتٖ﴾
﴿مِّنۡ خَيۡرٖ﴾
[٤] ـــ سیفەتی لادان (الإِنحراف)
بریتیە لە لادانو خواربوونەوەی دەنگی پیت بەهۆی ڕێلێگرتنیەوە لەلایەن زمانەوە. دوو پیت هەڵگری ئەم سیفەتەن، ئەوانیش پیتەکانی (لام - ل) و (راء ـ ر)ن.
ئەم ڕێلێگرتنە چۆن ڕوودەدات لەم دوو پیتەدا:
یەکەم / لەپیتی (ل)دا: دەنگی پیتی (ل) بە هەردوولای بەشی پێشەوەی زماندا لادەدات، بەهۆی ڕێلێگرتنیەوە لەلایەن بەشی پێشەوەی زمان.
دووەم / لەپیتی (ر)دا: لادانی دەنگی پیتی (ر) بە پێچەوانەی پیتی (ل)ە، واتە دەنگی (ر) لە هەردوولایەکانی زمانەوە بەرەو ناوەڕاستی زمان دەڕوات.
[٥] ـــ سیفەتی دووبارەوەبوو (التَّكْرير)
ئەم سیفەتە تایبەتە بە پیتی (راء ـ ر) لە هەردوو حاڵەتی زەنەداریو جوڵاویدا، ئەویش بریتیە لە لەرینەوەی بەشی پێشەوەی زمان بەشێوەیەکی نادیار (خفيّ)و ونبوو کە بەهۆی تەسکیی دەرچەی پیتەکەوە ڕوودەدات. وە هەر بەو لەرینەوەیەی پێشی زمان پیتی (ر) دەدەچێ، ئەگەر زمان بۆ یەک جار نەلەرێتەوە لەکاتی دەربڕینی پیتی (ر) ئەوا دەنگی پیتەکە وەکو دەنگی پیتی (ط) دەردەچێ، بۆ نموونە:
﴿ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٢﴾
بۆچوونێکی هەڵە هەیە لە کتێبەکانی (تەجوید) باس دەکرێ کە گوایە ئەم سیفەتە بۆیە باس دەکرێ تاکو خۆمانی لێ بەدووربگرین[2]. ئەوەش وانیە، بەڵکو بۆچوونی ڕاستو دروست ئەوەیە خۆمان بپارێزین لە زۆر دووبارەکردنەوەی لەرینی زمان ــــ نەک خۆمانی لێ بەدووربگرین ــــ لەکاتی گۆکردنی پیتەکە کە دەبێتە هۆی گۆکردنی زیاتر لە پیتێکی (ر)، ئەگەر لەیەک جار زیاتر زمان بلەرێتەوە لەکاتی دەربڕینی پیتەکە ئەوا دەنگی پیتەکە بەم شێوەیە دەردەچێت:
﴿ٱلرَّحۡمَٰنُ﴾ ﴿وَخَرَّۤ رَاكِعٗاۤ ٢٤﴾ ﴿قَدِيرٗا﴾
تێبینی / هەندێ کەس لێوەکانی خڕدەکاتەوە لەکاتی دەربڕینی پیتی (ر)ی سەردار (مفتوح) ئەوەش هەڵەیەو دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەنگی پیتەکە وەکو (ر)ی لەبەر (مضموم) دەربچێ، وا چاکترە خوێنەر دەمی بکاتەوە بۆ پیتی سەردار (مفتوح)، بۆ نموونە وەکو دەربڕینی پیتی (الف)، ئەگەر خوێنەر خۆی بەدوورنەگرێ لەم هەڵەیە ئەوا دەنگی پیتەکە بەم شێوەیە دەردەچێ:
﴿ٱلرَّحۡمَٰنُ﴾ ﴿وَخَرَّۤ رَاكِعٗاۤ ٢٤﴾ ﴿قَدِيرٗا﴾
[٦] ـــ سیفەتی بڵاوەبوو (التَّفَشِّي)
ئەم سیفەتە تایبەتە بە پیتی (شین ـ ش)، ئەویش بریتیە لە بڵاوبوونەوەی دەنگی پیت لە دەرچەکەیەوە تاکو دەگاتە دیوی ناوەوەی هەردوو بڕەری سەرەوەو خوارەوە. ئیدی کە دەڵێین:
(أش)
دەبیستین کە چۆن دەنگی (ش) لەناو دەم بڵاودەبێتەوەو، ئەو بڵاوبوونەوەیە هێزی دەداتێ هەروەها بەهێزدەبێ بۆ بیستن (لەلای گوێگر).
ئەم سیفەتە سێ پلەی هەیە:
ــــ پلەی یەکەم / باری گیرەداری کە لە هەمووان بەهێزترە، وەکو لە وشەی:
﴿فَأَزَلَّهُمَا ٱلشَّيۡطَٰنُ عَنۡهَا﴾
ــــ پلەی دووەم / باری زەنەداری، پلەیەک لە خوارترە، وەکو لە وشەی:
﴿وَقَالَ ٱلَّذِي ٱشۡتَرَىٰهُ﴾
ــــ پلەی سێیەم / باری جوڵاوی، لە هەمووان کەمترە، وەکو لە وشەی:
﴿إِذۡ يَغۡشَى ٱلسِّدۡرَةَ مَا يَغۡشَىٰ ١٦﴾
شيخ أيمن سويد دەڵێ: ئەم سیفەتە بەم شێوەی خوارەوە لە پیتی (ش) دا بەرجەستە دەبێت:
دەنگی پیتەکە لەناوەڕاستی زمانەوە دروست دەبێتو دەڕوات بەرەو پێشەوی دەم، لە پێشەوەی دەمەوە دابەش دەبێت بۆ سەر (٣) سێ بەش: بەشێکیان بەر دیوی ناوەوەی بڕەری سەرەوە دەکەوێتو بەشێکی دیکەیان بەر بڕەری خوارەوە دەکەوێتو، بەشی سێیەمیان لە نێوان هەردوو بڕەری سەرەوە دەردەچێت، ئینجا ئەو دووبەشەی کە بەر بڕەری سەرەوەو خوارەوە دەکەوێت، دەگەڕێتەوە بۆ ناو دەمو بڵاو دەبێتەوە، بۆیە ناویان ناوە بڵاوەبوو (التَّفَشِّي).
[٧] ـــ سیفەتی درێژخوازی (الإِسْتِطالَة)
ئەم سیفەتە تایبەتە بە پیتی (ضاد ـ ض)، ئەویش بریتیە لە پاڵنانو تەکانێکی کەمی زمان لە کۆتایی دەمەوە بەرەو پێشەوەی دەم بەردەوام دەبێت تاکو دەگاتە پووکی بڕەرەکانی سەرەوە، ئەمەش لەژێر کاریگەری پاڵەپەستۆی ئەو هەوایە ڕوودەدات کە لەنێوانی پشتەوەی زمانو مەڵاشووی سەرەوە گیربووەو پەنگیخواردووتەوە، بۆ نموونە:
(أض)
ــــ پرسیار: لەبەرچی پیتی (ظاء ـ ظ) هەڵگری سیفەتی درێژخوازیی (الإستطالة) نیە؟
ــــ وەڵام: چونکە پیتی (ظاء ـ ظ) لە دەرجەیەکی دیاریکراو دەردچێت بە شێوەیەک کە دەنگی پیتەکە گیرنابێتو پەنگ ناخواتەوە.
[٨] ـــ سیفەتی مینگە (الغُنَّة)
لە دەرچەی پیتەکان ( مخارج الحروف) باسکرا کە زانایان مینگە بە دەرچە هەژمار دەکەن، کەچی هەندێکی دی بە سیفەت وەسفی دەکەن.
ئەگەر مینگە بە سیفەت ناوببرێت ئەوا بریتیە لە سیفەتێک کە تەنها لەپیتی (ن)و (م)دا هەیە. درێژیو کورتی مینگە بەگوێرەی حاڵەتەکانی هەردوو پیتەکە دیاریدەکرێ، واتە لە حاڵەتی گیرەداریدا بە درێژترین ئەندازەی مینگە هەژماردەکرێو لە حالەتی جوڵاویدا کورتترین ئاستی هەیە. لە بەشی شێوەکانی مینگە باسی دەکەین.
خشتەی سیفاتی پیتەکان، کلیکی ئێرە بکە
هەروەها (سیبویە) دەڵێ: پیتی (ر)ی سەردار (مفتوح) بەقەدەر دوو پیتی دیکەی سەردار (مفتوح)ە و (ر)ی ژێردار (مکسور) بەقەدەر دوو پیتی دیکەی ژێردار (مکسور)ە، ئەمەش لەبەرئەوەیە سیفەتی دووبارەوەبووی تێدایە.
گرنگ و تایبەت
مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)
د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی
جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید
Transliteration
خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا