Zanstitajweed.com

بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
-:-:-

بەشی پێنجەم باسی درێژکردنەوەکان


باسی درێژکردنەوەکان (بحثُ المُدود) ٥


ئەو هەڵانەی لەکاتی خوێندنەوەی پیتە درێژکراوەکاندا دەکرێن:

١ ــ درێژکردنەوەی دەنگی درێژکراوەی ئاسایی ( ألمد الطبيعي ) بە زیاتر لە ( ٢ ) دوو جووڵە بە تایبەتی لە کۆتایی ئایەتەکاندا، وەکو:
    ﴿صُحُفِ إِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ ١٩﴾
٢ ــ کورتکردنەوەی دەنگی درێژکراوەی ئاسایی تاکو دەبێتە یەک جووڵە، وەکو:
                 

٣ ــ درێژکردنەوەی دەنگی لە ڕادەبەدەری پیتە درێژکراوەکان.
٤ ــ دەربڕینی دەنگی پیتە درێژکراوەکان وەک دەنگی ( همزە ) لەکاتی وەستان لەسەری:
         بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە      
         بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە      

         بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە      

٥ ــ دەرچواندنی پیتە درێژکراوەکان بە مینگە ( ألغنَّة )وە، وەکو:
     
                        

بەرواوردێک لەنێوان جۆرەکانی درێژکراوە لاوەکی‌یەکان

پێویست ( اللَّازِم ): ئەو درێژکراوەیە کە لە زاراوەی زانایاندا پێ‌ی دەگوترێ درێژکراوی پێویست ( المَدُّ اللَّازِم )، وە هەموویان هاودەنگن لەسەر درێژکردنەوەی.
واجب ( الواجِب ): سەبارەت بە دەستەواژەی ( واجب ) کە لەگەڵ درێژکراوی بەیەکگەیشتوو ( المَدُّ المُتَّصِل ) بەکارهاتووە لەبەر ئەوەیە چونکە زانایانی قیرائەت لەسەر درێژکردنەوەی هاوڕان بەڵام لەسەر بڕ و ئەندازەی درێژکردنەوەی جیاوازن.
شیاو ( الجائِز ): ئەو درێژکراوەیە کە زانایانی قیرائەت جیاوازن لە درێژکردنەوە‌و درێژنەکردنەوەی‌و، هەروەها جیاوازن لەسەر ئەندازەی درێژکردنەوەی. ئەم دەستەواژەی ( جایز ) بۆ درێژکراوی ( جودا )، درێژکراوی ( تووشهاتوو )، درێژکراوی ( نەرمی )و درێژکراوی گەیاندنی گەورە (مَدُّ الصِّلَةِ الكُبْرى) بەکار هاتووە.

بەهێزترین هۆ بۆ ئەداکردنی پیتە دریژکراوەکان، بەم شێوەی خوارەوە ڕیزبەندی‌یان بۆ کراوە:

١ــ پێویست ( اللَّازِم ): بەهیزترینیانە، لەبەرئەوەی هەموو زانایان کۆکن لەسەر درێژکردنەوەکەی‌و لەسەر ئەندازەکەی. ئەندازەی درێژکردنەوەی ( ٦ ) شەش جووڵەیە.
٢ــ بەیەکگەیشتوو ( المَدُّ المُتَّصِل ): ئەمە ئاستی دووەمە لە بەهێزیدا، لەبەرئەوەی زانایان کۆکن لەسەر درێژکردنەوەی، بەڵام کۆک نین لەسەر ئەندازەی درێژکردنەوەی. ئەندازەی درێژکردنەوەی ( ٤ يان ٥ ) جووڵەیە.
٣ــ درێژکراوی تووشهاتوو ( المَدُّ العارِض ): ئەمەش ئاستی سێ‌یەمە لە بەهێزیدا، لەبەرئەوەی وەک پێویست ( اللَّازِم ) دادەنرێ هەمووی یان بەشێك. ئەندازەی درێژکردنەوەی ( ٢ــ ٤ ــ ٦ ) جووڵەیە.
٤ــ درێژکراوی جودا ( المَدُّ المنفَصِل ): ئەمەش ئاستی چورەمە لە بەهێزیدا، لەبەرئەوەی وەکو بە یەکگەیشتوو دادەنرێ هەموو یان بەشێک. ئەندازەی درێژکردنەوەی ( ٤ يان ٥ ) جووڵەیە.
٥ــ درێژکراوی لەبری ( مَدُّ البَدَل ): ئەمەش ئاستی پێنجەمە لە بەهێزیدا، واتە لە هەموویان بێ‌هێزترە، لەبەر ئەوەی حاڵەتێکە لە درێژکراوەی ئاسایی ( المَدُّ الطَّبيعيّ ). ئەندازەی درێژکردنەوەی ( ٢ ) جووڵەیە.
تێبینی/ مەدەکانی دی لەسەر یەک مەد کۆنابێتەوە بۆیە باس نەکران.

بنەمای بەهێزترینی دوو هۆکار ( قاعِدةُ اقوى السَّبَبينِ )

بەگوێرەی ئەم بنەمایە ئەگەر زیاتر لە هۆکارێك کۆبوەوە لە یەك پیتی درێژکراوە، ئەوە هۆکارە بەهێزەکە بە گەڕدەخرێ‌و هۆکارە لاوازەکە فەرامۆش دەکرێ. کەواتە بەگوێری ئەو بنەمایە کە باسکرا، ئەگەر لەیەک کاتدا زیاتر لە درێژکراوێک لەسەر پیتیک کۆبووەوە، ئەوا کار بە بەهێزترینیان دەکرێت‌و جۆری درێژکراوە بێهیزەکان بەلاوە دەنرێت، وە گەر هاتوو لە بەهێزیدا یەکسان بوون، ئەوکاتە کار بە هەردووکیان دەکرێت.

زانای قورئان خوێن ( شێخ ابراهیم علي علي شحاتة سمنودی ) دەڵێ:

أَقْوَى المُدُود لاَزِمٌ فَمَا اتَّصَلْ          فَعَارِضٌ فَذُو انْفِصالٍ فَبَدَلْ
وَسَبَبا مدٍّ إذا مَا وُجِدوا              فَإِنَّ أقوى السَبَبَيْنِ انْفَرَدا

واتە: بەهێزترین مەد ( پێویست )ە ئەنجا ( بەیەکگەیشتوو ) ئەنجا ( تووشهاتوو ) ئەنجا ( جودا ) پاشان ( لە بری ) وە گەر دوو هۆکاری مەد پێکەوەبوون، کامەی بەهێزترە ئەو حەقی خۆیەتی.

تێبینی/ ١
هۆی جیاوازی لە ئەندازەی درێژکردنەوەی درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە لە نێوان ئیمامەکانی قیرائەتدا ئەمانەن:
یەکەم / ئەوانەی بە دوو جووڵە درێژی دەکەنەوە ڕەچاوی زەنەیەک ناکەن کە تووشهاتوو بێت.
دووەم / ئەوانەی بە چوار جووڵە درێژی دەکەنەوە، تاکو ڕادەیەک ڕەچاوی زەنەی تووشهاتوو دەکەن.
سێ‌یەم / ئەوانەی بە شەش جووڵە درێژی دەکەنەوە بە تەواوی ڕەچاوی زەنەی تووشهاتوو دەکەن‌و بە درێژکراوی پێویست ( اللَّازم )ی دادەنێن

تێبینی/ ٢
هۆی جیاوازی لە ئەندازەی درێژکردنەوەی درێژکراوی جودا لە نێوان ئیمامەکانی قیرائەتدا ئەمانەن:
یەکەم / ئەوانەی بە دوو جووڵەی دادەنێن، ڕەچاوی هەمزەیەک ناکەن کە لە وشەی دووەمدا هاتبێت.
دووەم / ئەوانەی بە چوار جووڵەی دادەنێن، تا ڕادەیەک ڕەچاوی هەمزەیەک دەکەن کە لە وشەی دووەمدا هاتبێت.
سێ‌یەم / ئەوانەی بە شەش جووڵەی دادەنێن، بە تەواوی ڕەچاوی هەمزەکە دەکەن کە لە وشەی دووەمدا هاتبێت.

لە خوارەوە ئاماژە بە چەند جۆرە درێژکراوەیەک دەدرێت کە لە یەک کاتدا لە پیتێک کۆدەبنەوە:

١ ــ لە حاڵەتی کۆبوونەوەی درێژکراوی پێویست ( المَدُّ اللَّازِم )و درێژکراوی لەبری ( مَدُّ البَدَل )دا، کار بە درێژکراوی پێویست دەکرێت‌و درێژکراوی لەبری بەلاوە دەنرێت، ئەمەش لەبەر پیادەکردنی بنەمای بەهێزترینی دوو هۆکار، وەکو:
     
            

٢ ــ گەر درێژکراوی بەیەکگەیشتوو ( المَدُّ المُتَّصِل )و درێژکراوی لەبری ( مَدُّ البَدَل )دا کۆبوونەوە، ئەوە کار بە درێژکراوی بەیەکگەیشتوو دەکرێت‌ لەبەر پیادەکردنی بنەمای بەهێزترینی دوو هۆکار، وەکو:
        

٣ ــ لەحاڵەتی کۆبوونەوەی درێژکراوی جودا ( المَدُّ المُنفَصِل )و درێژکراوی لەبریدا، ئەوە هۆکارە بەهێزەکە کاری پێدەکرێت‌و لاوازەکە بەلاوە دەنرێت، وە گەر یەکسان بوون هەردووکیان بەکاردەخرێت، وەکو:
        
ئەم خشتەی خوارەوە ڕوونی دەکاتەوە:

(جودا) لەحاڵەتی تەنیاییدا
(لەبری) لەحاڵەتی تەنیاییدا
لەکاتی کۆبوونەوە
هۆدەرخستن ( التَّعليل )
٢
٢
٢
کار بەهەردووکیان دەکرێت
٤
٢
٤
کار بە درێژکراوی جودا دەکرێت
٥
٢
٥
کار بە درێژکراوی جودا دەکرێت


٤ ــ لە حاڵەتی کۆبوونەوەی درێژکراوی بەیەکگەیشتوو ( المَدُّ المُتَّصِل )و درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە ( مَدُّ العارِض للسكون )، ئەوە هۆکارە بەهێزەکە کاری پێدەکرێت‌و لاوازەکە بەلاوە دەنرێت، وە گەر یەکسان بوون هەردووکیان بەکاردەخرێت، وەکو:
     
       
ئەم خشتەی خوارەوە ڕوونی دەکاتەوە:

(بەیەکگەیشتوو) لەحاڵەتی تەنیاییدا
(تووشهاتوو) لەحاڵەتی تەنیاییدا
لەکاتی کۆبوونەوە
هۆدەرخستن ( التَّعليل )
٤
٢
٤
زەنەکە پشتگوێ خراوە *
٤
٤
٤
درێژکراوەکە دوو هۆکاری هەیە **
٤
٦
٦
زەنەمان بەکارهێناوە ***
٥
٢
٥
زەنەکە پشتگوێ خراوە *
٥
٤
٥
زەنەکە پشتگوێ خراوە *
٥
٦
٦
زەنەمان بەکارهێناوە ***
٦
٢
٦
زەنەکە پشتگوێ خراوە *
٦
٤
٦
زەنەکە پشتگوێ خراوە *
٦
٦
٦
درێژکراوەکە دوو هۆکاری هەیە **

* زەنەمان فەرامۆش کرد و هەمزەکەمان بەکار هێنا، واتە کار بە ( درێژکراوی بەیەکگەیشتوو ) کراوە.
** دوو هۆکاری هەیە: واتە ( بەیەکگەیشتوو )و ( تووشهات ).
*** زەنەمان بەکارهێنا، بەهۆی هەژمارکردن‌و هەڵگرتنی بۆ سەر ( پێویست ) بە تەواوی‌و ( گەیشتوو )مان فەرامۆش کردووە، واتە کار بە درێژکراوی تووشهاتوو کراوە.

٥ ــ لەحاڵەتی کۆبوونەوەی درێژکراوی بەیەکگەیشتوو ( المَدُّ المُتَّصِل )و درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە ( مَدُّ العارِض للسكون )و درێژکراوی لەبری ( مَدُّ البَدَل )دا، ئەوا درێژکراوی لەبری لەبەر بێهێزی بەلاوە دەنرێت، دواتر بەیەکگەیشتوو و تووشهاتوو لەگەڵ یەکتری کۆدەکرێنەوە، هەروەکو پێشتر لە خاڵی ( ٤ ) ڕوونکرایەوە، بۆ نموونە:
     

٥ ــ حاڵەتی کۆبوونەوەی درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە ( مَدُّ العارِض للسكون )و درێژکراوی لەبری ( مَدُّ البَدَل ) لەسەر پیتێکی درێژکراوە، ئەوە هۆکارە بەهێزەکە کارپێدەکرێ‌و لاوازەکە فەرامۆش دەکرێ، وە گەر یەکسان بوون لە هێز ئەوە وەك یەك بەکاردێن، وەکو:
     
       
ئەم خشتەی خوارەوە ڕوونی دەکاتەوە:

(تووشهاتوو) لەحاڵەتی تەنیاییدا
(لەبری) لەحاڵەتی تەنیاییدا
لەکاتی کۆبوونەوە
هۆدەرخستن ( التَّعليل )
٢
٢
٢
کار بەهەردووکیان دەکرێت
٤
٢
٤
کار بە زەنە دەکرێت
٦
٢
٦
کار بە زەنە دەکرێت


باسی درێژکردنەوەکان ( بحثُ المُدود ) تەواو بوو