بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی پێنجەم باسی درێژکردنەوەکان
باسی درێژکردنەوەکان (بحثُ المُدود) ٤
تێبینی/ ١
لەپێشەوە باسکرا کە پیتە لێکپچڕاوەکانی سەرەتای هەندێک لە سورەتەکانی قورئان لە نوسیندا بەهیمای ( ١ ) یەک پیت دەنوسرێت بەڵام لەخوێندنەوەدا ناوی پیتەکە دەخوێندرێتەوە نەک دەنگی پیتەکە، بۆ نموونە:
بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە
بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە
بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە
تێبینی/ ٢
پیویستە لەسەر قورئان خوێن ئەحکامەکانی تەجوید لەسەر پیتە لێکپچڕاوەکاندا جێبەجێ بکات وەک تێکهەڵکێشانو شاردنەوەو قەلقەلەو قەڵەوو ناسککردن، وەکو:
بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە
واتە: ( م - میم ) لە ( م - میم ) تێکهەڵکێشکرا.
بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە
واتە: ( ن - نون ) لە ( م - میم ) تێکهەڵکێشکرا.
بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە
واتە: شاردنەوەی ( نون ) لە ( صاد )دا لەگەڵ قەلقەلەکردنی ( دال ).
خشتەی جۆرەکانی درێژکردنەوەی پیتە لێکپچڕاوەکان
پیتەکان
بڕی درێژکردنەوە
جۆری دریژکردنەوە
( ٠ ) صفر جووڵە
پیتی درێژکراوی نیە
٢ جووڵە
درێژکراوی ئاسایی
٦ جووڵە
درێژکراوی پێویست
٤ یان ٦ جووڵە
پاشکۆی درێژکراوی نەرمییە
تێبینییەک دەربارەی ﴿الٓمٓ﴾ی سەرەتای سورەتی ( آلِ عِمران )
لەکاتی گەیاندنی ﴿الٓمٓ﴾ بە سەرەتای ئایەتی دووەم، بە دوو شێوە دەبێت:
ــــ یەکەم: درێژکردنەوەی ( ياء )ەکە بە ئەندازەی ( ٦ ) شەش جووڵەو، ( میم )ەکەش
بەسەر ( فەتحە ) بخوێندرێتەوە [1]، وەکو:
﴿الٓمٓ ١ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡحَيُّ ٱلۡقَيُّومُ ٢﴾
( ٦ ) شەش جووڵە
[2].
ــــ دووەم: درێژکردنەوەی ( یا )ئەکە بە ئەندازەی ( ٢ ) جووڵە (ئەمەش باشترە) و، ( میم )ەکەش بەسەر ( فتحە ) بخوێندرێتەوە، وەکو:
﴿الٓمٓ ١ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡحَيُّ ٱلۡقَيُّومُ ٢﴾
( ٢ ) دوو جووڵە
[3].
هەشتەم / درێژکراوی توشهاتوو بەزەنە ( ألمَدُّ ألعَارِضُ للسُّكُونِ ).
بریتییە لە گەیشتنی پیتێکی درێژکراو ( حرف مدّ ــ ا ــ و ــ ي ــ ) پیتێکی جوڵاو ( متحرِّك لەسەر ــ لەبۆر ــ لەژێر ــ ) لە کۆتایی وشەوە هاتبێت کە بەهۆی وەستانەوە ( وقف ) لەسەری بووە بە زەنە ( سکون )دار، واتە لەبنەڕەتدا زەنەدار نیە بەڵکو زەنە ( سکون )ـەکەی توشهاتووە بە هۆی وەستان ( وقف )ـەوە ( لەپێشەوە باسی زەنەی بنەڕەتو توشهاتوومان کرد )، وەکو:
پیتی ( نون ) کە کەوتۆتە کۆتایی هەردوو وشەکەوە لەسەرە ( مفتوح )، بە زەنە لەسەریان دەوەستین، ( چونکە عەرەب لەسەر پیتی جوڵاو بە زەنە دەوەستێ ).
پیتی ( نون ) کە کەوتۆتە کۆتایی وشەکەوە بۆردارە ( مضموم )، بە زەنە لەسەری دەوەستین، ( چونکە عەرەب لەسەر پیتی جوڵاو بە زەنە دەوەستێ ).
درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە ( ألمَدُّ ألعَارِضُ للسُّكُونِ ). بە ئەندازەی: ( ٢ ) یان ( ٤ ) یان ( ٦ ) جووڵە درێژدەکرێتەوە، یان بە ئەندازەی ئەلف یان دوو یان سێ ئەلف. هەروەها باشترە لە حالەتی خێراو بەپەلە ( الحدر )دا، دوو جووڵە هەڵبژێردرێتو لە حاڵەتی خێرای مام ناوەندی ( التدویر )دا، چوار جووڵە هەڵبژێردرێتو لە حاڵەتی لەسەرخۆو تەواو ( ألتحقيق )دا، شەش جووڵە هەڵبژێردرێت، وەکو:
دوو جووڵە
چوار جووڵە
شەش جووڵە
بەڵام لەکاتی بەردەوام بوون ( وصل ) بەبێ وەستان لەسەری، دەبێت بە درێژکراوەیەکی ئاسایی ( مد طبيعي )، وەکو:
﴿إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِيـنُ ٥ ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ٦﴾
چەند نموونەیەکی دیکەی درێژکراوی توشهاتوو بەزەنە ( ألمَدُّ ألعَارِضُ للسُّكُونِ ):
﴿قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلنَّاسِ ١﴾
دوو جووڵە
چوار جووڵە
شەش جووڵە
﴿وَظِلّٖ مَّمۡدُودٖ ٣٠﴾
دوو جووڵە
چوار جووڵە
شەش جووڵە
﴿ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِيـنَ ٢﴾
دوو جووڵە
چوار جووڵە
شەش جووڵە
نۆیەم / درێژکراوی نەرمی ( مَدُّ اللِّين )
ئەم درێژکردنەوەیە دروست دەبێت کاتێک یەکێک لە پیتەکانی نەرمی ( لین ) کە بریتین لە ( واو و یائی زەنەدار ــ وْ ــ يْ ــ ) دەگەن بە پیتێکی جووڵەدار ( متحرک )ی گۆڕاو بە زەنە بەهۆی وەستان لەسەری ( وقف )، واتە ( زەنەیەکی تووشهات ــ عارض ــ )، وە پێویستیشە ( وْ ــ يْ ) زەنەدار ( ساکن ) بن و پیتی پێشیان لەسەر ( مفتوح ) بێت
، وەکو:
یاسای ئەو درێژکردنەوەیە لەکاتی وەستان ( وقف ) وەک یاسای درێژکردنەوەی توش هاتوو بەزەنەیە ( ألمد ألعارض للسكون ). ئەندازەی درێژکردنەوەی لەکاتی وەستان ( وقف ) لەسەر وشەکە: ( ٢ ) دوو، یان ( ٤ ) چوار، یان ( ٦ ) شەش جووڵە درێژدەکرێتەوە. بەڵام لەکەتی بەردەوام بوون ( وصل ) درێژناکرێتەوە.
﴿. . . وَءَامَنَهُم مِّنۡ خَوۡفِۢ ٤﴾
دوو جووڵە
چوار جووڵە
شەش جووڵە
﴿فَلۡيَعۡبُدُواْ رَبَّ هَٰذَا ٱلۡبَيۡتِ ٣﴾
دوو جووڵە
چوار جووڵە
شەش جووڵە
تێبینی / ١
ئەگەر قورئان خوێن دەستی کرد بە خوێندنەوەو بە یەکێک لە سێ ئەندازەکەی پێشوو بۆ درێژکراوی نەرم ( مد اللین )، ئەوە لەسەری بەردەوام دەبێت تا کۆتایی قورئان خوێندنەکەی.
تێبینی / ٢
پەیوەندی درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە ( ألمَدُّ ألعَارِضُ للسُّكُونِ ) بە درێژکراوی نەرمی ( مَدُّ اللِّين ):
ئەگەر لە خوێندنەوەی قورئان ( درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە ) لەگەڵ ( درێژکراوی نەرمی ) کۆبوەوە، ئەوە پێویستە ئەندازەی ( درێژکراوی نەرمی ) یەکسان یان کەمتر بێت لە ( درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە )
.
بۆ نموونە:
ئەگەر درێژکراوی تووشهاتوو بە ( ٢ ) دوو جووڵە درێژکرایەوە، دەبێ درێژکراوی نەرمیش هەر بە ( ٢ ) دوو جووڵە درێژبکرێتەوە. ئەگەر درێژکراوی تووشهاتوو بە ( ٤ ) چوار جووڵە دریژبکرێتەوە ئەوکات دەتوانرێت درێژکراوی نەرمی بە ( ٢ ) دوو یان ( ٤ ) چوار جووڵە درێژبکرێتەوە. بەڵام ئەگەر درێژکراوی تووشهاتوو ( ٦ ) شەش جووڵە بێت، دەتوانرێت درێژکراوی نەرمی بە ( ٢ ) دوو یان ( ٤ ) چوار یان ( ٦ ) شەش جووڵە درێژبکرێتەوە، ئەمەش چونکە درێژکراوی نەرمی درێژکراوەتەوە تەنها لەبەر ئەوەی بە درێژکراوی تووشهاتوو دەچێت، کەواتە نابێت وێچوێندراو درێژتر بکرێت لەوەی پێی چوێندراوە ( لا يجوز تطويل المُشَبَّهِ على المُشَبَّهِ بهِ ).
کۆبوونەوەی درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە ( ألمَدُّ ألعَارِضُ للسُّكُونِ ) بە درێژکراوی نەرمی ( مَدُّ اللِّين )
درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە
درێژکراوی نەرمی
٢
٢
٤
٢ ــ ٤
٦
٢ ــ ٤ ــ ٦
لەو خشتەی سەرەوەدا درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە (مدُّ العَارِض للسُّكُونْ) لە پێش درێژکراوی نەرمی (مَدُّ اللِّين) هاتووە، واتە لە ئایەتەکەدا لەپێش درێژکراوی نەرمیدا هاتووە، بەڵام ئەگەر درێژکراوی نەرمی (مَدُّ اللِّين) لە پێش درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە (مدُّ العَارِض للسُّكُونْ) لە ئایەتەکەدا هات بۆ نموونە لەم بەشە ئایەتەی خوارەوەدا، ئەم خشتەی خوارەوە روونی دەکاتەوە:
﴿بِيَدِكَ ٱلۡـخَيۡرُۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٢٦﴾.
سورَةُ آلِ عِمْران
درێژکراوی نەرمی
درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە
٢
٢ ــ ٤ ــ ٦
٤
٤ ــ ٦
٦
٦
١ـ ئەگەر دریژکراوی نەرمی (مَدُّ اللِّين) دوو جوڵە درێژ بکرێتەوە، ئەوا دریژکراوی توشهاتو بە زەنە (مدُّ العَارِض للسُّكُونْ) ٢ـ ٤ـ ٦ جوڵە درێژدەکرێتەوە:
﴿بِيَدِكَ ٱلۡـخَيۡرُۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٢٦﴾
ــ درێژکراوی نەرمی (مَدُّ اللِّين): دوو جووڵە
ــ دریژکراوی توشهاتو بە زەنە (مدُّ العَارِض للسُّكُونْ):
دوو جووڵە
چوار جووڵە
شەش جووڵە
٢ـ ئەگەر درێژکراوی نەرمی (مَدُّ اللِّين) ٤ جوڵە درێژبکرێتەوە، ئەوا دریژکراوی توشهاتو بە زەنە (مدُّ العَارِض للسُّكُونْ) ٤ـ ٦ جوڵە درێژدەکرێتەو:
ــ درێژکراوی نەرمی(مَدُّ اللِّين): چوار جووڵە

٣ـ ئەگەر درێژکراوی نەرمی (مَدُّ اللِّين) ٦ جوڵە درێژبکرێتەوە ئەوا دریژکراوی توشهاتو بە زەنە (مدُّ العَارِض للسُّكُونْ) ٦ جوڵە درێژدەکرێتەوە:
ــ درێژکراوی نەرمی(مَدُّ اللِّين): شەش; جووڵە

-
( میم )ەکە لە بنچینەدا زەنەدارە لەبەر گەیشتنی دوو پیتی زەنەدار واتە ( میم ) و ( لامی یەکەمی ناوی پیرۆزی الله ) دەکرێ بە سەر ( فتحة ) لەبەر ئەم هۆکارانە:
١ ــ چونگە بەم شێوازە پێمان گەیشتووە ( إتباعاً للرِّواية ).
٢ ــ لەبەر ئەوەی سەر ( فتحة ) سووکترینی نێو حەرەکەکانە.
٣ ــ لەبەر پاراستنی خوێندنەوەی ناوی پیرۆزی ( الله ) بەقەڵەوی ( تفخیم ).
٤ ــ چونکە ئەگەر ژێر ( كسرة ) لەجیاتی سەر ( فتحة ) هەڵبژێردرایە ئەوکات قورس دەبوو لەسەر زمان بە هێنانی چەند ژێرێك بەدوای یەکدا، چونکە ( میم )ی یەکەم ژێردارەو، ( ياء )ەکەش هەر بەژێر دەژمێردرێت، پاشان ئەگەر ( میم )ەکەش بکرێت بە ژیردار ئەوکات خوێندنەوەی قورس دەبێت.
٥ ــ پێشەوا ( الفرَّاء ) و ( الكسائي ) گوتوویانە: جووڵەی سەر هەمزەی وشەی ناوی پیرۆزی ( الله ) گواستراوەتەوە بۆ سەر ( میم )ەکە، ئەوەش بەپێی ئەوەی هەمزەی گەیاندن ( همزةُ الوَصل ) لە وشەی ناوی پیرۆزی ( الله ) لەکاتی دەستپێکردندا بە سەر دەخوێندرێتەوە.
-
لەم بارەدا شەش جولەی پێ دەدرێت چونکە ڕەچاوی ئەوە دەکرێت کە لەکاتی وەستان لەسەری شەش جووڵەی پێ دەدریت.
-
لەم بارەدا دوو جووڵەی پێ دەدرێت، لەبەر ڕەچاوکردنی ئەو جووڵە توشهاتووەی کە لە ڕۆیشتندا پێی دەدریت کە ئەویش سەر ە ( فتحة ).
باسی درێژکردنەوەکان (بحثُ المُدود) ٤
تێبینی/ ١
لەو خشتەی سەرەوەدا درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە (مدُّ العَارِض للسُّكُونْ) لە پێش درێژکراوی نەرمی (مَدُّ اللِّين) هاتووە، واتە لە ئایەتەکەدا لەپێش درێژکراوی نەرمیدا هاتووە، بەڵام ئەگەر درێژکراوی نەرمی (مَدُّ اللِّين) لە پێش درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە (مدُّ العَارِض للسُّكُونْ) لە ئایەتەکەدا هات بۆ نموونە لەم بەشە ئایەتەی خوارەوەدا، ئەم خشتەی خوارەوە روونی دەکاتەوە:
لەپێشەوە باسکرا کە پیتە لێکپچڕاوەکانی سەرەتای هەندێک لە سورەتەکانی قورئان لە نوسیندا بەهیمای ( ١ ) یەک پیت دەنوسرێت بەڵام لەخوێندنەوەدا ناوی پیتەکە دەخوێندرێتەوە نەک دەنگی پیتەکە، بۆ نموونە:
بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە
بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە
بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە
تێبینی/ ٢
پیویستە لەسەر قورئان خوێن ئەحکامەکانی تەجوید لەسەر پیتە لێکپچڕاوەکاندا جێبەجێ بکات وەک تێکهەڵکێشانو شاردنەوەو قەلقەلەو قەڵەوو ناسککردن، وەکو:
بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە
بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە
بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە
خشتەی جۆرەکانی درێژکردنەوەی پیتە لێکپچڕاوەکان
تێبینییەک دەربارەی ﴿الٓمٓ﴾ی سەرەتای سورەتی ( آلِ عِمران )
لەکاتی گەیاندنی ﴿الٓمٓ﴾ بە سەرەتای ئایەتی دووەم، بە دوو شێوە دەبێت:
ــــ یەکەم: درێژکردنەوەی ( ياء )ەکە بە ئەندازەی ( ٦ ) شەش جووڵەو، ( میم )ەکەش
بەسەر ( فەتحە ) بخوێندرێتەوە [1]، وەکو:
﴿الٓمٓ ١ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡحَيُّ ٱلۡقَيُّومُ ٢﴾
ــــ دووەم: درێژکردنەوەی ( یا )ئەکە بە ئەندازەی ( ٢ ) جووڵە (ئەمەش باشترە) و، ( میم )ەکەش بەسەر ( فتحە ) بخوێندرێتەوە، وەکو:
﴿الٓمٓ ١ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡحَيُّ ٱلۡقَيُّومُ ٢﴾
هەشتەم / درێژکراوی توشهاتوو بەزەنە ( ألمَدُّ ألعَارِضُ للسُّكُونِ ).
بریتییە لە گەیشتنی پیتێکی درێژکراو ( حرف مدّ ــ ا ــ و ــ ي ــ ) پیتێکی جوڵاو ( متحرِّك لەسەر ــ لەبۆر ــ لەژێر ــ ) لە کۆتایی وشەوە هاتبێت کە بەهۆی وەستانەوە ( وقف ) لەسەری بووە بە زەنە ( سکون )دار، واتە لەبنەڕەتدا زەنەدار نیە بەڵکو زەنە ( سکون )ـەکەی توشهاتووە بە هۆی وەستان ( وقف )ـەوە ( لەپێشەوە باسی زەنەی بنەڕەتو توشهاتوومان کرد )، وەکو:
درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە ( ألمَدُّ ألعَارِضُ للسُّكُونِ ). بە ئەندازەی: ( ٢ ) یان ( ٤ ) یان ( ٦ ) جووڵە درێژدەکرێتەوە، یان بە ئەندازەی ئەلف یان دوو یان سێ ئەلف. هەروەها باشترە لە حالەتی خێراو بەپەلە ( الحدر )دا، دوو جووڵە هەڵبژێردرێتو لە حاڵەتی خێرای مام ناوەندی ( التدویر )دا، چوار جووڵە هەڵبژێردرێتو لە حاڵەتی لەسەرخۆو تەواو ( ألتحقيق )دا، شەش جووڵە هەڵبژێردرێت، وەکو:
دوو جووڵە
بەڵام لەکاتی بەردەوام بوون ( وصل ) بەبێ وەستان لەسەری، دەبێت بە درێژکراوەیەکی ئاسایی ( مد طبيعي )، وەکو:
﴿إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِيـنُ ٥ ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ٦﴾
چەند نموونەیەکی دیکەی درێژکراوی توشهاتوو بەزەنە ( ألمَدُّ ألعَارِضُ للسُّكُونِ ):
﴿قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلنَّاسِ ١﴾
دوو جووڵە
﴿وَظِلّٖ مَّمۡدُودٖ ٣٠﴾
دوو جووڵە
﴿ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِيـنَ ٢﴾
دوو جووڵە
نۆیەم / درێژکراوی نەرمی ( مَدُّ اللِّين )
ئەم درێژکردنەوەیە دروست دەبێت کاتێک یەکێک لە پیتەکانی نەرمی ( لین ) کە بریتین لە ( واو و یائی زەنەدار ــ وْ ــ يْ ــ ) دەگەن بە پیتێکی جووڵەدار ( متحرک )ی گۆڕاو بە زەنە بەهۆی وەستان لەسەری ( وقف )، واتە ( زەنەیەکی تووشهات ــ عارض ــ )، وە پێویستیشە ( وْ ــ يْ ) زەنەدار ( ساکن ) بن و پیتی پێشیان لەسەر ( مفتوح ) بێت
، وەکو:
یاسای ئەو درێژکردنەوەیە لەکاتی وەستان ( وقف ) وەک یاسای درێژکردنەوەی توش هاتوو بەزەنەیە ( ألمد ألعارض للسكون ). ئەندازەی درێژکردنەوەی لەکاتی وەستان ( وقف ) لەسەر وشەکە: ( ٢ ) دوو، یان ( ٤ ) چوار، یان ( ٦ ) شەش جووڵە درێژدەکرێتەوە. بەڵام لەکەتی بەردەوام بوون ( وصل ) درێژناکرێتەوە.
﴿. . . وَءَامَنَهُم مِّنۡ خَوۡفِۢ ٤﴾
دوو جووڵە
﴿فَلۡيَعۡبُدُواْ رَبَّ هَٰذَا ٱلۡبَيۡتِ ٣﴾
دوو جووڵە
تێبینی / ١
ئەگەر قورئان خوێن دەستی کرد بە خوێندنەوەو بە یەکێک لە سێ ئەندازەکەی پێشوو بۆ درێژکراوی نەرم ( مد اللین )، ئەوە لەسەری بەردەوام دەبێت تا کۆتایی قورئان خوێندنەکەی.
تێبینی / ٢
پەیوەندی درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە ( ألمَدُّ ألعَارِضُ للسُّكُونِ ) بە درێژکراوی نەرمی ( مَدُّ اللِّين ):
ئەگەر لە خوێندنەوەی قورئان ( درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە ) لەگەڵ ( درێژکراوی نەرمی ) کۆبوەوە، ئەوە پێویستە ئەندازەی ( درێژکراوی نەرمی ) یەکسان یان کەمتر بێت لە ( درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە )
.
بۆ نموونە:
ئەگەر درێژکراوی تووشهاتوو بە ( ٢ ) دوو جووڵە درێژکرایەوە، دەبێ درێژکراوی نەرمیش هەر بە ( ٢ ) دوو جووڵە درێژبکرێتەوە. ئەگەر درێژکراوی تووشهاتوو بە ( ٤ ) چوار جووڵە دریژبکرێتەوە ئەوکات دەتوانرێت درێژکراوی نەرمی بە ( ٢ ) دوو یان ( ٤ ) چوار جووڵە درێژبکرێتەوە. بەڵام ئەگەر درێژکراوی تووشهاتوو ( ٦ ) شەش جووڵە بێت، دەتوانرێت درێژکراوی نەرمی بە ( ٢ ) دوو یان ( ٤ ) چوار یان ( ٦ ) شەش جووڵە درێژبکرێتەوە، ئەمەش چونکە درێژکراوی نەرمی درێژکراوەتەوە تەنها لەبەر ئەوەی بە درێژکراوی تووشهاتوو دەچێت، کەواتە نابێت وێچوێندراو درێژتر بکرێت لەوەی پێی چوێندراوە ( لا يجوز تطويل المُشَبَّهِ على المُشَبَّهِ بهِ ).
کۆبوونەوەی درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە ( ألمَدُّ ألعَارِضُ للسُّكُونِ ) بە درێژکراوی نەرمی ( مَدُّ اللِّين )
﴿بِيَدِكَ ٱلۡـخَيۡرُۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٢٦﴾.
سورَةُ آلِ عِمْران
١ـ ئەگەر دریژکراوی نەرمی (مَدُّ اللِّين) دوو جوڵە درێژ بکرێتەوە، ئەوا دریژکراوی توشهاتو بە زەنە (مدُّ العَارِض للسُّكُونْ) ٢ـ ٤ـ ٦ جوڵە درێژدەکرێتەوە:
﴿بِيَدِكَ ٱلۡـخَيۡرُۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٢٦﴾
ــ درێژکراوی نەرمی (مَدُّ اللِّين): دوو جووڵە
ــ دریژکراوی توشهاتو بە زەنە (مدُّ العَارِض للسُّكُونْ):
دوو جووڵە
٢ـ ئەگەر درێژکراوی نەرمی (مَدُّ اللِّين) ٤ جوڵە درێژبکرێتەوە، ئەوا دریژکراوی توشهاتو بە زەنە (مدُّ العَارِض للسُّكُونْ) ٤ـ ٦ جوڵە درێژدەکرێتەو:
ــ درێژکراوی نەرمی(مَدُّ اللِّين): چوار جووڵە
ــ دریژکراوی توشهاتو بە زەنە (مدُّ العَارِض للسُّكُونْ):
چوار جووڵە
٣ـ ئەگەر درێژکراوی نەرمی (مَدُّ اللِّين) ٦ جوڵە درێژبکرێتەوە ئەوا دریژکراوی توشهاتو بە زەنە (مدُّ العَارِض للسُّكُونْ) ٦ جوڵە درێژدەکرێتەوە:
ــ درێژکراوی نەرمی(مَدُّ اللِّين): شەش; جووڵە
ــ دریژکراوی توشهاتو بە زەنە (مدُّ العَارِض للسُّكُونْ):
شەش جووڵە
١ ــ چونگە بەم شێوازە پێمان گەیشتووە ( إتباعاً للرِّواية ).
٢ ــ لەبەر ئەوەی سەر ( فتحة ) سووکترینی نێو حەرەکەکانە.
٣ ــ لەبەر پاراستنی خوێندنەوەی ناوی پیرۆزی ( الله ) بەقەڵەوی ( تفخیم ).
٤ ــ چونکە ئەگەر ژێر ( كسرة ) لەجیاتی سەر ( فتحة ) هەڵبژێردرایە ئەوکات قورس دەبوو لەسەر زمان بە هێنانی چەند ژێرێك بەدوای یەکدا، چونکە ( میم )ی یەکەم ژێردارەو، ( ياء )ەکەش هەر بەژێر دەژمێردرێت، پاشان ئەگەر ( میم )ەکەش بکرێت بە ژیردار ئەوکات خوێندنەوەی قورس دەبێت.
٥ ــ پێشەوا ( الفرَّاء ) و ( الكسائي ) گوتوویانە: جووڵەی سەر هەمزەی وشەی ناوی پیرۆزی ( الله ) گواستراوەتەوە بۆ سەر ( میم )ەکە، ئەوەش بەپێی ئەوەی هەمزەی گەیاندن ( همزةُ الوَصل ) لە وشەی ناوی پیرۆزی ( الله ) لەکاتی دەستپێکردندا بە سەر دەخوێندرێتەوە.
گرنگ و تایبەت
مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)
د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی
جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید
خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا