بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی پێنجەم
باسی درێژکردنەوەکان
باسی درێژکردنەوەکان (بحثُ المُدود) ٦
پوختەی درێژکراوەکان و ئەندازەی درێژکردنەوەیان (خلاصة المدود ومقدار المد)
هەموو درێژکراوەکان لە (٩) جۆر زیاتر نین، لە خوارەوەش دیاریکراون:
یەکەم/ درێژکراوی ئاسایی (المَدُّ الطَبيعيُّ)، ئەندازەی درێژکردنەوەی: (٢) دوو جوڵەیە.
دووەم/ درێژکراوی لەبری (مَدُّ البَدَلِ)، پاشکۆی درێژکراوی ئاساییە، ئەندازەی درێژکردنەوەی: (٢) دوو جوڵەیە.
سێیەم/ درێژکراوی لەجیاتی (مَدُّ العِوَضِ)، پاشکۆی درێژکراوی ئاساییە، ئەندازەی درێژکردنەوەی: (٢) دوو جوڵەیە.
چوارەم/ درێژکراوی شیاوی جودا (المَدُّ الجائزُ المُنفَصِل)، جۆرێکە لە درێژکراوەی لاوەکی (مدٌّ فَرعِيٌّ)، بەهۆی (هەمزە)ەوە ڕوودەدات، ئەندازەی درێژکردنەوەی: (٤) چوار یان (٥) پێنج جوڵەیە.
پێنجەم/ درێژکراوی واجبی بەیەکگەیشتوو (المَدُّ الواجِبُ المتَّصل)، جۆرێکە لە درێژکراوەی لاوەکی (مدٌّ فَرعِيٌّ)، بەهۆی (هەمزە)ەوە ڕوودەدات، ئەندازەی درێژکردنەوەی: (٤) چوار یان (٥) پێنج جوڵەیە. .
شەشەم/ درێژکراوی گەیاندن (مدُّ الصِّلَةِ)، بەهۆی (هـ) ــ هاء ــ ی ڕاناوی تاکی نادیاری نێرینە (هاءِ الضًّمير للمُفرَدِ الغائبِ المُذَكَّرِ) ڕوودەدات، بە مەرجێك ئەم (هاء)ی ڕاناوە لە نیوانی دوو پیتی جوڵاو دابێت. ئەم درێژکراوەیە دوو جۆرە:
أ ــ درێژکراوی گەیاندنی گچکە (مدُّ الصِّلَةِ الصُّغرى)، پاشکۆی درێژکراوی ئاساییە، ئەندازەی دریژکردنەوەی: (٢) دوو جوڵەیە.
ب ــ درێژکراوی گەیاندنی گەورە (مدُّ الصِّلَةِ الكُبرى)، جۆرێکە لە درێژکراوەی لاوەکی (مدٌّ فَرعِيٌّ)، بەهۆی (هەمزە)ەوە ڕوودەدات و پاشکۆی درێژکراوی (جودا)یە، ئەندازەی درێژکردنەوەی: (٤) چوار یان (٥) پێنج جوڵەیە.
حەفتەم/ درێژکراوی پێویست (المَدُّ اللازِمُ)، جۆرێکە لە درێژکراوەی لاوەکی (مدٌّ فَرعِيٌّ)، بەهۆی (پیتیکی زەنەدار)ەوە ڕوودەدات، ئەندازەی درێژکردنەوەی: (٦) شەش جوڵەیە. ئەم درێژکراوەیە دەکرێ بە (٢) دوو بەش:
١ ــ درێژکراوی پێویستی وشەیی (المَدُّ اللازِمُ الكَلِمي)، ئەمەش دوو جۆرە:
أ ــ سووک (مُخَفَّف) ب ــ قورس (مُثَقَّل)
٢ ــ درێژکراوی پێویستی پیتی (المَدُّ اللازِمُ الحرفي)، ئەمەش دوو جۆرە:
أ ــ سووک (مُخَفَّف) ب ــ قورس (مُثَقَّل)
هەشتەم/ درێژکراوی تووشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِضِ للسُّكونِ)، جۆرێکە لە درێژکراوەی لاوەکی (مدٌّ فَرعِيٌّ)، بەهۆی (پیتیکی جووڵەداری گۆڕاو بە زەنە)ەوە ڕوودەدات، ئەندازەی درێژکردنەوەی: (٦) شەش جوڵەیە.
نۆیەم/ درێژکراوی نەرمی (مَدُّ اللِّينِ)، جۆرێکە لە درێژکراوەی لاوەکی (مدٌّ فَرعِيٌّ)، بەهۆی (گەیشتنی پیتێکی نەرم بە پیتێکی جووڵەداری گۆڕاو بە زەنە ئەمەش بەهۆی وەستان لەسەرییەوە)، ئەندازەی درێژکردنەوەی: (٢) دوو، یان (٤) چوار، یان (٦) شەش جوڵەیە.
گرنگ و تایبەت

مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)

د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ

دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى

دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی

جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید

خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە