بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی پێنجەم
وەستانو دەستپێکردن
زانستی وەستانو دەستپێکردن (عِلْمُ الوَقْفِ والإِبْتِداءِ) / ٢
وەستانی نەشیاو ( الوقفُ الغَيرُ الجائز )
ئەو وەستانەش یەک جۆری هەیە ئەویش پێی دەگوترێ:
د ـ وەستانی ناشیرین ( الوقفُ القَبيحُ )
بریتیە لە وەستان لەسەر وشەیەك کە پەیوەندی واتاییو شیکردنەوەیشی بەدوای خۆیەوە هەبێت، وەستانیش لەو جێگەدا مانایەکی ناتەواو یان هەڵە دەداتو دەبێتە هۆی شیواندنی واتای ئایەتەکە، هەروەها گومانی خراپ دروست دەکات.
وەکو ئەوەی لەسەر ( مبتدأ ) بوەستێ بەبێ ( خَبَر )ـەکەی، یا لەسەر ( فعل ) بوەستێ بەبێ ( فاعل ). واتە ئەم وشەیەی لەسەری دەوەستێ لەڕووی ( إعراب ) پەیوەندی هەیە بەوەی بەدوایدا دێت.
حوکمی ئەو وەستانە: دروست نیە و ناشیرینە لەکاتی ناچاری نەبێ، وەک: کۆخەو پشمینو هەناسەتوندی، لەم حاڵەتەشدا پێویست ( واجب )ـە لەکاتی دەستپێکردنەوەدا وشەیەك یان چەند وشەیەك لە پێشتر دووبارە بکرێتەوە بۆ ئەوەی مانای تەواو ببەخشێو، لەوێوە دەست بەخوێندن بکاتەوە.
وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿رَبِّ﴾
﴿ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ﴾
لەسورەتی ( الفاتِحَة ) وەستانێکی ناشیرینە چونکە ماناکەی ناتەواوە، هەروەها دەستپێکردنەوەش بەدوایدا دروست نیە، بۆیە دەگەڕێینەوە بۆ پێشەوەو دەڵێین:﴿ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢﴾
وەستان لەسەر وشەی ﴿لَا يَغۡفِرُ ﴾
﴿إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغۡفِرُ ﴾
لەسورەتی ( النِّساء )
وەستانێکی زۆر ناشیرینە چونکە مانای خراپ دەدات، هەروەها دەستپێکردنەوەش بەدوایدا دروست نیە، بۆیە دەگەڕێینەوە بۆ پێشەوەو دەڵێین:
﴿إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغۡفِرُ أَن يُشۡرَكَ بِهِۦ وَيَغۡفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُۚ . . . . ٤٨﴾
لە بەشی یەکەمی ئەو ئایەتە پیرۆزەی سەرەوە خودای گەورە دەفەرموێ: ( بهڕاستی خوا خۆش نابێت )، ئەگەر قورئانخوێن لەسەری بوەستێ ئەوە واتایەك دەگەیەنێ کە پێچەوانەی بیروباوەڕی ئیسلامییە، چونکە بەشەکەی دوای ئەو تەواوکەریتی. بۆیە دەبێ بەشی یەکەم بگەیەنێ بە بەشی دووەم.
وەستان لەسەر وشەی ﴿لَا تَقۡرَبُواْ ٱلصَّلَوٰةَ﴾
﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقۡرَبُواْ ٱلصَّلَوٰةَ﴾
لەسورەتی ( النِّساء )
وەستانێکی ناشیرینە واتا ( معنی ) تێیدا تهواو نابێت ههرچهندە ڕستهش ڕێک و تهواو بێت، لهبهرئهوهی مانای مهبهست نادات بهدهستهوه بۆیە دەگەڕێینەوە بۆ پێشەوەو دەڵێین:
﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقۡرَبُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنتُمۡ سُكَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَعۡلَمُواْ مَا تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّىٰ تَغۡتَسِلُواْۚ . . . . ٤٣﴾
وهستان لهسهر ئەو ئایەتەی سەرەوە وەستانیکی ناشیرینە، چونکه لێرهدا گوێبیست واتێدهگات که نوێژنهکردن بهتهواوییهو لهههموو کاتێکدا، کهخۆی مهبهستی تهنها لهکاتی سهرخۆشیدا بووه ( ئهمه کاتێک بوو هێشتا عهرهق و شهراب حهرام نهکرابوو ).
وەستان لەسەر وشەی ﴿فَأَكَلَهُ﴾
﴿وَتَرَكۡنَا يُوسُفَ عِندَ مَتَٰعِنَا فَأَكَلَهُ﴾
لەسورەتی ( يُوسُف )
وەستانێکی ناشیرینە چونکە مانای خراپ دەداتو، لەگەڵ مەبەستەکەی خودای گەورە ناگونجێت:
﴿. . . . وَتَرَكۡنَا يُوسُفَ عِندَ مَتَٰعِنَا فَأَكَلَهُ ٱلذِّئۡبُۖ . . . . ١٧﴾
وهستان لهسهر ئەو وشەی سەرەوە وەستانیکی ناشیرینە، چونکه لێرهدا گوێبیست واتێدهگات که براکانی یوسف ( یوسف )یان لای کەلو پەلەکانیان بەجێهێشتو ( یوسف ) خواردی ( واتە: کەلو پەلەکانی خوارد )، نەوەك گورگەکە ( یوسف )ی خواردبێ. بۆیە باشترە لەسەر وشەی ﴿ٱلذِّئۡبُۖ﴾ وەستان ئەنجام بدرێت.
وەستان لەسەر وشەی ﴿لَا يَسۡتَحۡيِۦٓ﴾
﴿إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَسۡتَحۡيِۦٓ﴾
لەسورەتی ( البَقَرَة )
وهستان لهسهر ئەم وشەیە وەستانیکی ناشیرینەو واتایەکی ناشیاو دەدات بەدەستەوە، دەبێ لەجیاتی ئەو لەسەر وشەی ﴿فَمَا فَوۡقَهَاۚ﴾ بوەستین. بەڵام لە حاڵەتی ناچاری پێویستە وشەیەک یان چەند وشەیەک لە پێشتر دووبارە بکەینەوەو پاشان خوێندنەوەکە بەردەوام بیت:
﴿إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَسۡتَحۡيِۦٓ أَن يَضۡرِبَ مَثَلٗا مَّا بَعُوضَةٗ فَمَا فَوۡقَهَاۚ . . . ٢٦﴾
وەستان لەسەر وشەی ﴿لَا يَسۡتَحۡيِۦٓ﴾ بێ ئەدەبییە بەرانبەر بە پەروەردگار، وە ئەمەش حەرامە ئەگەر ناچاری نەبێت، وە ئەگەر یەکێک بڕوای وابێت ئەوە کافر دەبێت ( خودا پەنامان بدات ).
لە خوارەوەش چەند نموونەیەکی دیکەی وەستانی ناشیرین، کەقورئانخوین نابێ لەسەر ئەو وشانەدا بوەستێ کە لەگەڵ مەبەستەکەی خودای گەورە ناگونجێت، یان سڕینەوەی سیفەتێکی خودای گەورە دەکرێت، یاخود بێئەدەبی بەرانبەر بەخوداو پێغەمبەرەکەی دەکرێت بەم وەستانە . . . هتد. بەڵام گەر هەر ناچار بوو لەسەری بوەستێ، دەبێ وشەیەك یان چەند وشەیەك بگەڕێتەوە دواوەو خوێندنەکەی بەردەوام بێت:
وەستان لەسەر وشەی
﴿وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ﴾
لەسورەتی ( آلِ عِمران )
وهستان لهسهر ئەم وشەیە وەستانیکی ناشیرینەو واتایەکی ناشیاو دەدات بەدەستەوە، بەڵام لە حاڵەتی ناچاری پێویستە وشەیەک یان چەند وشەیەک لە پێشتر دووبارە بکەینەوەو پاشان خوێندنەوەکە بەردەوام بیت:
﴿وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا رَحۡمَةٗ لِّلۡعَٰلَمِينَ ١٠٧﴾
وهستان لهسهر ئەو وشەی سەرەوە وادهگهیهنێت که خودای گهوره پێغهمبهری نهناردووه بۆ مرۆڤایهتی.
وەستان لەسەر وشەی
﴿لَا تُشۡرِكۡ﴾
﴿وَإِذۡ قَالَ لُقۡمَٰنُ لِٱبۡنِهِۦ وَهُوَ يَعِظُهُۥ يَٰبُنَيَّ لَا تُشۡرِكۡ﴾
لەسورەتی ( لُقْمَان ) وهستان لهسهر ئەم وشەیە وەستانێکە واتا ( معنی ) تێیدا تهواو نابێت، دەستپێکردنەوەش بە وشەکەی دوای ئەو ﴿بِٱللَّهِۖ إِنَّ ٱلشِّرۡكَ لَظُلۡمٌ عَظِيمٞ﴾
لەدوای وەستان مانای مهبهست نادات بهدهستهوه، بەڵام لە حاڵەتی ناچاری پێویستە وشەیەک یان چەند وشەیەک لە پێشتر دووبارە بکەینەوەو پاشان خوێندنەوەکە بەردەوام بیت:
﴿وَإِذۡ قَالَ لُقۡمَٰنُ لِٱبۡنِهِۦ وَهُوَ يَعِظُهُۥ يَٰبُنَيَّ لَا تُشۡرِكۡ بِٱللَّهِۖ إِنَّ ٱلشِّرۡكَ لَظُلۡمٌ عَظِيمٞ ١٣﴾
وەستان لەسەر وشەی ﴿يَتَقَبَّلُ﴾
﴿قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ﴾
لەسورەتی ( المَائِدة )
وهستان لهسهر ئەم وشەیە وەستانێکە واتا ( معنی ) تێیدا تهواو نابێت، وە پێویستە وشەیەک یان چەند وشەیەک لە پێشتر دووبارە بکەینەوەو پاشان خوێندنەوەکە بەردەوام بیت:
﴿ . . . . قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلۡمُتَّقِينَ ٢٧﴾
چەند بنەمایەک لەسەر حوکمی وەستان لە قورئاندا
١ــ وەستان لەسەری ئایەتەکاندا سوننەتە:
﴿بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ١ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٣ مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ ٤ إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ ٥ ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ٦ صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِمۡ غَيۡرِ ٱلۡمَغۡضُوبِ عَلَيۡهِمۡ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ ٧﴾
٢ــ لەقورئاندا هیچ وەستانێک واجب نیە ( کە ئەگەر قورئانخوێن نەوەستا گوناهبار بێت ). یا حەرام بێت ( کە ئەگەر وەستا پێی گوناهبار بێت ) تەنها ئەگەر هۆیەکی هەبێت بەم هۆیەوە حەرام بێت وەکو بە دەستی مەبەست، بۆ نموونە: لەسەر ( وَمَا مِنْ إِلهٍ ) بوەستێ کە بەشێکە لەم ئایەتە پیرۆزەی خوارەوە، جا ئەگەر مانایەکەی مەبەست بوو پێی کافر دەبێت:
﴿إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡقَصَصُ ٱلۡحَقُّۚ وَمَا مِنۡ إِلَٰهٍ إِلَّا ٱللَّهُۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٦٢﴾
چەند تێبینێیەك:
پێویستە لە ڕستەدا لەسەر وشەیەك بوەستین کە مەبەستی ئایەتەکەی تێدا تەواو دەبێت، لەبەر ئەوە:
أ ــ نابێت لەسەر کار ( فِعل ) بوەستین بەبێ کارا ( فاعِل )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿يَتَقَبَّلُ﴾ لە ئایەتی ﴿. . . . قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلۡمُتَّقِينَ ٢٧﴾دا. [ سورةُ المَائِدة ].
ب ــ نابێت لەسەر کارا ( فاعِل ) بوەستین بەبێ بەرکار ( مفعول بە )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿دَاوُۥدُ﴾ لە ئایەتی ﴿ . . . . وَقَتَلَ دَاوُۥدُ جَالُوتَ . . . . ٥١﴾دا. [ سورةُ البَقَرَة ].
ج ــ نابێت لەسەر ( حرفُ الجرِّ ) بوەستین بەبێ ( مجرور )ەکەی، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿وَمِن﴾ لە ئایەتی
﴿وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ٥﴾دا. [ سورةُ الفَلَق ].
د ــ نابێت لەسەر ( مضاف ) بوەستین بەبێ ( مضاف إليه )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿بِسۡمِ﴾و ﴿مَٰلِكِ﴾ لە ئایەتی
﴿بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ١﴾ و ﴿مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ ٤﴾دا. [ سورةُ الفاتِحَة ].
هـ ــ نابێت لەسەر ( مبتدأ ) بوەستین بەبێ ( خَبَر )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿ٱلۡحَمۡدُ﴾ لە ئایەتی
﴿ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢﴾دا. [ سورةُ الفَاتِحَة ].
و ــ نابێت لەسەر ئاوەڵناوکراو ( الموصوف ) بوەستین بەبێ ئاوەڵناو ( صفة )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿ٱلصِّرَٰطَ﴾ لە ئایەتی
﴿ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ٦﴾دا. [ سورةُ الفَاتِحَة ].
ز ــ نابێت لەسەر ( المعطوفِ عليه ) بوەستین بەبێ ( المعطوفِ )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿ءَابَآئِهِمۡ﴾ لە ئایەتی
﴿وَمِنۡ ءَابَآئِهِمۡ وَذُرِّيَّٰتِهِمۡ وَإِخۡوَٰنِهِمۡۖ . . . . ٨٧﴾دا. [ سورةُ الأنعام ].
ح ــ نابێت لەسەر ( صاحبِ الحالِ ) بوەستین بەبێ ( الحال )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿بَيۡنَهُمَا﴾ لە ئایەتی
﴿وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا لَٰعِبِينَ ١٦﴾دا. [ سورةُ الأنبياء ].
ط ــ نابێت لەسەر ژمارە ( عدد ) بوەستین بەبێ ژمیردراو ( معدود )ەکەی، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿ٱثۡنَتَيۡ عَشۡرَةَ﴾ لە ئایەتی
﴿وَقَطَّعۡنَٰهُمُ ٱثۡنَتَيۡ عَشۡرَةَ أَسۡبَاطًا أُمَمٗاۚ . . . . . ١٦٠﴾دا. [ سورةُ الاعراف ].
و ﴿أَحَدَ عَشَرَ﴾ لە ئایەتی
﴿ إِنِّي رَأَيۡتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوۡكَبٗا . . . . . ٤﴾دا. [ سورةُ يوسُف ].
ي ــ نابێت لەسەر ( المؤَكَّد ) بوەستین بەبێ ( التَّوكيد )ەکەی، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ﴾ لە ئایەتی
﴿ فَسَجَدَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ كُلُّهُمۡ أَجۡمَعُونَ ٣٠﴾دا. [ سورةُ الحِجر ].
لێرەدا ﴿كُلُّهُمۡ أَجۡمَعُونَ ﴾، تەوکیدە بۆ ﴿ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ﴾.
ل ــ نابێت لەسەر ( كانَ ) بوەستین بەبێ ناو ( اسم )ەکەی، یان لەسەر ناو ( اسم )ەکە بوەستین بەبێ ( خَبَر )ەکەی، وەکو:
وەستان لەسەر ﴿كَانَ﴾ یاخود ﴿ٱللَّهُ﴾ لە ئایەتی ﴿ . . . . وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمًا ٩٦﴾دا. [ سورةُ النِّسَاء ].
م ــ نابیت لەسەر ( مُسْتَثْنَى منە ) بوەستین بەبێ ( إِسْتِثْنَاء )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿ٱلشَّيۡطَٰنَ﴾ لە ئایەتی
﴿ . . . . وَلَوۡلَا فَضۡلُ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَرَحۡمَتُهُۥ لَٱتَّبَعۡتُمُ ٱلشَّيۡطَٰنَ إِلَّا قَلِيلًا ٨٣﴾دا. [ سورةُ النِّسَاء ].
زانستی وەستانو دەستپێکردن (عِلْمُ الوَقْفِ والإِبْتِداءِ) / ٢
وەستانی نەشیاو ( الوقفُ الغَيرُ الجائز )
ئەو وەستانەش یەک جۆری هەیە ئەویش پێی دەگوترێ:
د ـ وەستانی ناشیرین ( الوقفُ القَبيحُ )
بریتیە لە وەستان لەسەر وشەیەك کە پەیوەندی واتاییو شیکردنەوەیشی بەدوای خۆیەوە هەبێت، وەستانیش لەو جێگەدا مانایەکی ناتەواو یان هەڵە دەداتو دەبێتە هۆی شیواندنی واتای ئایەتەکە، هەروەها گومانی خراپ دروست دەکات.
وەکو ئەوەی لەسەر ( مبتدأ ) بوەستێ بەبێ ( خَبَر )ـەکەی، یا لەسەر ( فعل ) بوەستێ بەبێ ( فاعل ). واتە ئەم وشەیەی لەسەری دەوەستێ لەڕووی ( إعراب ) پەیوەندی هەیە بەوەی بەدوایدا دێت.
حوکمی ئەو وەستانە: دروست نیە و ناشیرینە لەکاتی ناچاری نەبێ، وەک: کۆخەو پشمینو هەناسەتوندی، لەم حاڵەتەشدا پێویست ( واجب )ـە لەکاتی دەستپێکردنەوەدا وشەیەك یان چەند وشەیەك لە پێشتر دووبارە بکرێتەوە بۆ ئەوەی مانای تەواو ببەخشێو، لەوێوە دەست بەخوێندن بکاتەوە.
وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿رَبِّ﴾
﴿ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ﴾
وەستان لەسەر وشەی ﴿لَا يَغۡفِرُ ﴾
﴿إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغۡفِرُ ﴾
﴿إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغۡفِرُ أَن يُشۡرَكَ بِهِۦ وَيَغۡفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُۚ . . . . ٤٨﴾
لە بەشی یەکەمی ئەو ئایەتە پیرۆزەی سەرەوە خودای گەورە دەفەرموێ: ( بهڕاستی خوا خۆش نابێت )، ئەگەر قورئانخوێن لەسەری بوەستێ ئەوە واتایەك دەگەیەنێ کە پێچەوانەی بیروباوەڕی ئیسلامییە، چونکە بەشەکەی دوای ئەو تەواوکەریتی. بۆیە دەبێ بەشی یەکەم بگەیەنێ بە بەشی دووەم.
وەستان لەسەر وشەی ﴿لَا تَقۡرَبُواْ ٱلصَّلَوٰةَ﴾
﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقۡرَبُواْ ٱلصَّلَوٰةَ﴾
﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقۡرَبُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنتُمۡ سُكَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَعۡلَمُواْ مَا تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّىٰ تَغۡتَسِلُواْۚ . . . . ٤٣﴾
وهستان لهسهر ئەو ئایەتەی سەرەوە وەستانیکی ناشیرینە، چونکه لێرهدا گوێبیست واتێدهگات که نوێژنهکردن بهتهواوییهو لهههموو کاتێکدا، کهخۆی مهبهستی تهنها لهکاتی سهرخۆشیدا بووه ( ئهمه کاتێک بوو هێشتا عهرهق و شهراب حهرام نهکرابوو ).
وەستان لەسەر وشەی ﴿فَأَكَلَهُ﴾
﴿وَتَرَكۡنَا يُوسُفَ عِندَ مَتَٰعِنَا فَأَكَلَهُ﴾
﴿. . . . وَتَرَكۡنَا يُوسُفَ عِندَ مَتَٰعِنَا فَأَكَلَهُ ٱلذِّئۡبُۖ . . . . ١٧﴾
وهستان لهسهر ئەو وشەی سەرەوە وەستانیکی ناشیرینە، چونکه لێرهدا گوێبیست واتێدهگات که براکانی یوسف ( یوسف )یان لای کەلو پەلەکانیان بەجێهێشتو ( یوسف ) خواردی ( واتە: کەلو پەلەکانی خوارد )، نەوەك گورگەکە ( یوسف )ی خواردبێ. بۆیە باشترە لەسەر وشەی ﴿ٱلذِّئۡبُۖ﴾ وەستان ئەنجام بدرێت.
وەستان لەسەر وشەی ﴿لَا يَسۡتَحۡيِۦٓ﴾
﴿إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَسۡتَحۡيِۦٓ﴾
﴿إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَسۡتَحۡيِۦٓ أَن يَضۡرِبَ مَثَلٗا مَّا بَعُوضَةٗ فَمَا فَوۡقَهَاۚ . . . ٢٦﴾
وەستان لەسەر وشەی ﴿لَا يَسۡتَحۡيِۦٓ﴾ بێ ئەدەبییە بەرانبەر بە پەروەردگار، وە ئەمەش حەرامە ئەگەر ناچاری نەبێت، وە ئەگەر یەکێک بڕوای وابێت ئەوە کافر دەبێت ( خودا پەنامان بدات ).
لە خوارەوەش چەند نموونەیەکی دیکەی وەستانی ناشیرین، کەقورئانخوین نابێ لەسەر ئەو وشانەدا بوەستێ کە لەگەڵ مەبەستەکەی خودای گەورە ناگونجێت، یان سڕینەوەی سیفەتێکی خودای گەورە دەکرێت، یاخود بێئەدەبی بەرانبەر بەخوداو پێغەمبەرەکەی دەکرێت بەم وەستانە . . . هتد. بەڵام گەر هەر ناچار بوو لەسەری بوەستێ، دەبێ وشەیەك یان چەند وشەیەك بگەڕێتەوە دواوەو خوێندنەکەی بەردەوام بێت:
وەستان لەسەر وشەی
﴿وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ﴾
﴿وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا رَحۡمَةٗ لِّلۡعَٰلَمِينَ ١٠٧﴾
وهستان لهسهر ئەو وشەی سەرەوە وادهگهیهنێت که خودای گهوره پێغهمبهری نهناردووه بۆ مرۆڤایهتی.
وەستان لەسەر وشەی
﴿لَا تُشۡرِكۡ﴾
﴿وَإِذۡ قَالَ لُقۡمَٰنُ لِٱبۡنِهِۦ وَهُوَ يَعِظُهُۥ يَٰبُنَيَّ لَا تُشۡرِكۡ﴾
﴿وَإِذۡ قَالَ لُقۡمَٰنُ لِٱبۡنِهِۦ وَهُوَ يَعِظُهُۥ يَٰبُنَيَّ لَا تُشۡرِكۡ بِٱللَّهِۖ إِنَّ ٱلشِّرۡكَ لَظُلۡمٌ عَظِيمٞ ١٣﴾
وەستان لەسەر وشەی ﴿يَتَقَبَّلُ﴾
﴿قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ﴾
﴿ . . . . قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلۡمُتَّقِينَ ٢٧﴾
چەند بنەمایەک لەسەر حوکمی وەستان لە قورئاندا
١ــ وەستان لەسەری ئایەتەکاندا سوننەتە:
﴿بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ١ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٣ مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ ٤ إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ ٥ ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ٦ صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِمۡ غَيۡرِ ٱلۡمَغۡضُوبِ عَلَيۡهِمۡ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ ٧﴾
٢ــ لەقورئاندا هیچ وەستانێک واجب نیە ( کە ئەگەر قورئانخوێن نەوەستا گوناهبار بێت ). یا حەرام بێت ( کە ئەگەر وەستا پێی گوناهبار بێت ) تەنها ئەگەر هۆیەکی هەبێت بەم هۆیەوە حەرام بێت وەکو بە دەستی مەبەست، بۆ نموونە: لەسەر ( وَمَا مِنْ إِلهٍ ) بوەستێ کە بەشێکە لەم ئایەتە پیرۆزەی خوارەوە، جا ئەگەر مانایەکەی مەبەست بوو پێی کافر دەبێت:
﴿إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡقَصَصُ ٱلۡحَقُّۚ وَمَا مِنۡ إِلَٰهٍ إِلَّا ٱللَّهُۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٦٢﴾
چەند تێبینێیەك:
پێویستە لە ڕستەدا لەسەر وشەیەك بوەستین کە مەبەستی ئایەتەکەی تێدا تەواو دەبێت، لەبەر ئەوە:
أ ــ نابێت لەسەر کار ( فِعل ) بوەستین بەبێ کارا ( فاعِل )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿يَتَقَبَّلُ﴾ لە ئایەتی ﴿. . . . قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلۡمُتَّقِينَ ٢٧﴾دا. [ سورةُ المَائِدة ].
ب ــ نابێت لەسەر کارا ( فاعِل ) بوەستین بەبێ بەرکار ( مفعول بە )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿دَاوُۥدُ﴾ لە ئایەتی ﴿ . . . . وَقَتَلَ دَاوُۥدُ جَالُوتَ . . . . ٥١﴾دا. [ سورةُ البَقَرَة ].
ج ــ نابێت لەسەر ( حرفُ الجرِّ ) بوەستین بەبێ ( مجرور )ەکەی، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿وَمِن﴾ لە ئایەتی
﴿وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ٥﴾دا. [ سورةُ الفَلَق ].
د ــ نابێت لەسەر ( مضاف ) بوەستین بەبێ ( مضاف إليه )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿بِسۡمِ﴾و ﴿مَٰلِكِ﴾ لە ئایەتی
﴿بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ١﴾ و ﴿مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ ٤﴾دا. [ سورةُ الفاتِحَة ].
هـ ــ نابێت لەسەر ( مبتدأ ) بوەستین بەبێ ( خَبَر )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿ٱلۡحَمۡدُ﴾ لە ئایەتی
﴿ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢﴾دا. [ سورةُ الفَاتِحَة ].
و ــ نابێت لەسەر ئاوەڵناوکراو ( الموصوف ) بوەستین بەبێ ئاوەڵناو ( صفة )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿ٱلصِّرَٰطَ﴾ لە ئایەتی
﴿ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ٦﴾دا. [ سورةُ الفَاتِحَة ].
ز ــ نابێت لەسەر ( المعطوفِ عليه ) بوەستین بەبێ ( المعطوفِ )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿ءَابَآئِهِمۡ﴾ لە ئایەتی
﴿وَمِنۡ ءَابَآئِهِمۡ وَذُرِّيَّٰتِهِمۡ وَإِخۡوَٰنِهِمۡۖ . . . . ٨٧﴾دا. [ سورةُ الأنعام ].
ح ــ نابێت لەسەر ( صاحبِ الحالِ ) بوەستین بەبێ ( الحال )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿بَيۡنَهُمَا﴾ لە ئایەتی
﴿وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا لَٰعِبِينَ ١٦﴾دا. [ سورةُ الأنبياء ].
ط ــ نابێت لەسەر ژمارە ( عدد ) بوەستین بەبێ ژمیردراو ( معدود )ەکەی، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿ٱثۡنَتَيۡ عَشۡرَةَ﴾ لە ئایەتی
﴿وَقَطَّعۡنَٰهُمُ ٱثۡنَتَيۡ عَشۡرَةَ أَسۡبَاطًا أُمَمٗاۚ . . . . . ١٦٠﴾دا. [ سورةُ الاعراف ].
و ﴿أَحَدَ عَشَرَ﴾ لە ئایەتی
﴿ إِنِّي رَأَيۡتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوۡكَبٗا . . . . . ٤﴾دا. [ سورةُ يوسُف ].
ي ــ نابێت لەسەر ( المؤَكَّد ) بوەستین بەبێ ( التَّوكيد )ەکەی، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ﴾ لە ئایەتی
﴿ فَسَجَدَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ كُلُّهُمۡ أَجۡمَعُونَ ٣٠﴾دا. [ سورةُ الحِجر ].
لێرەدا ﴿كُلُّهُمۡ أَجۡمَعُونَ ﴾، تەوکیدە بۆ ﴿ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ﴾.
ل ــ نابێت لەسەر ( كانَ ) بوەستین بەبێ ناو ( اسم )ەکەی، یان لەسەر ناو ( اسم )ەکە بوەستین بەبێ ( خَبَر )ەکەی، وەکو:
وەستان لەسەر ﴿كَانَ﴾ یاخود ﴿ٱللَّهُ﴾ لە ئایەتی ﴿ . . . . وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمًا ٩٦﴾دا. [ سورةُ النِّسَاء ].
م ــ نابیت لەسەر ( مُسْتَثْنَى منە ) بوەستین بەبێ ( إِسْتِثْنَاء )، وەکو:
وەستان لەسەر وشەی ﴿ٱلشَّيۡطَٰنَ﴾ لە ئایەتی
﴿ . . . . وَلَوۡلَا فَضۡلُ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَرَحۡمَتُهُۥ لَٱتَّبَعۡتُمُ ٱلشَّيۡطَٰنَ إِلَّا قَلِيلًا ٨٣﴾دا. [ سورةُ النِّسَاء ].
گرنگ و تایبەت

مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)

د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ

دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى

دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی

جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید

خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا